❹⓿

67 6 9
                                    







بەترس و شەرمەوە هەنگاوی وردیلەی دەنا لەژوورەکەی ڕا بەرەو ئەو جێیەی وا بابی دانیشتووە لێی هاوشانی دایکی.
دەیزانی باس و خواسێکی بەخێر لەگۆڕێ نیە، هەرچەندی هیچ نەهاتبووە گوێی بەڵام ڕووخساری پەرێشانی دایکی و دڵتەنگی باوکی دەدیت وا نیگاری کێشراوە لەسەر ڕووی نورانیان.

" فەرمایشتێکت هەبوو باوکە؟ "
پرسی لەبابی و ئەویش ئاماژەی دا لەبەرامبەریان دابنیشێ کە خانم گوێڕایەڵ بوو لەهەمبەر خواستی باوکیدا.


" ئێی دانێلا.. "
کاتێک خواستیبوو هۆی بانگکردنی کچەکەی بدرکێنێ دڵی گرانی ڕێی بەتەواوکردنی وشەکان نەدا، پاشەکشەی کرد و چاوی دەگێڕا لە هەموو شتێکی ژوورەکە تا چاوانی نەبینێ، کیژەکەی پێشی..

هاوسەرەکەی دەستی خستە نێو دەستە زبر و پەنجە ڕەقەکانی کە مێژووی نزیکی شەست ساڵ ڕەنج و ژینی لەسەر هەڵکۆڵدراوە و ماندووێتی بەوشە لەسەری نەخشێندراوە ..
کاتێ گەرمی دەستی هاوژینی گەیشت بەدڵی، ئارامتر بووەوە پاشان گەڕایەوە بۆ دیمانەیەک لەگەڵ چاوانی نیگەرانی کچۆڵەکەی.

" دانێلا، پابلۆ پایز و هاوسەرەکەی دوێنێ سەردانی زەویەکانیان کرد... میوانداریم کردن، بەڵام! بریا دەرمبکردبان ... "
 دیسان قسەکانی تەواو نەکرد و وایکرد دانێلای تۆقاو زیاتر پەرۆشی بیستنی دەنگی بابی بێت بۆ تەواوکردنی پەخشانێک لە گوتە کە پێویستە بگوترێن!


" ... دووبارە باسی زەویەکانی کردەوە ، من هەر لەسەرەتاوە ئارەزووی فرۆشتنی زەویەکانم نەدەکرد و قایل بە ڕێککەوتنی ئەو نەبووم. کەچی ئەو بێ شەرم و ئابڕووە پێشنیارێکی گەوجانەی پێشنیاز کرد! "
لەگەڵ دواهەمین قسەکانیدا دەنگی ئاواڵاکرد و بەرزتر گوتی لەشێوەی هاوارێکی پڕ کینە و توڕەدا بەجۆرێ
 ڕەنگی دایەوە لەسەر ڕووخسار و ڕەفتاری!


" چی بوو؟! "
دانێلا بێ ئۆقرەبوو بۆ بیستنی هەموو چیرۆکەکە بێئاگا لەوەی دواتر خۆزگە دەخوازێت نابیست بوایە تائەمەی نەبیستبا!


" هەستم دەکرد و دەمزانی هاتنی هاوژینەکەی لەگەڵیدا بێ ئامانج نەبوو! ئەو داوای لێکردم لەبری ئەوەی بڕی پارەکە زیاد بکات بۆ کڕینیان... "
دووبارە وەستا لە قسەکردن بەرلەوەی هەژەندە گەورەکە بەکچەکەی ڕابگەیەنێت، خوازیاربوو پشوودرێژ بێت تائەوەی توشی خورپەیەکی بەهێزی نەکات..


"پێشنیاری هاوسەرگیریان بۆکردم.. هاوسەرگیری تۆ وە پابلۆ گاڤیێرای کوڕیان "
قورساییەکی گەورە هاوشێوەی تەوژمی شەپۆلێکی گەورەی بەهێز کەلەقوڵایی دەریادا هەڵکشاوە بەر دڵی نامراد و کیژی تۆقاو کەوت...

بابی بەخێرایی و پاش لێدوانە لەناکاوەکەی تێڕوانینی بەیەک ئاراستە تەنیا لەسەر دانێلا بوو، هەتا کاردانەوەی ببینێت و پەیببا بە هەستگەلی دانێلا کە چۆن زەمین لەرزە سەراپا لەرزاندوویەتی ،

You've reached the end of published parts.

⏰ Last updated: Sep 02 ⏰

Add this story to your Library to get notified about new parts!

The Contract || PABLO GAVI 🔛 Where stories live. Discover now