لە چاوەڕوانیدا || ١

41 10 22
                                    

∊∘⋆ڕاوبۆچوونت لە بیر مەکە گرنگە بۆم⋆∘∍🌱

∊∘⋆ڕاوبۆچوونت لە بیر مەکە گرنگە بۆم⋆∘∍🌱

اوووه! هذه الصورة لا تتبع إرشادات المحتوى الخاصة بنا. لمتابعة النشر، يرجى إزالتها أو تحميل صورة أخرى.

نازداری بابە













هەموو سپێدەیەک کە خۆر دەبوو بە میوانی ماڵمان بابم لە نانەواخانەکەی نزیک گەرەکی خۆمان
سەمونی خڕ و نەرمی بۆمان دەکڕی هەر وەکو ڕوومەتی لەیلای تەمەن دوو بەهارە کە هەنگاوەکانی
لە چاو بەهاری پێشوو زۆر جوانتر و ژیکەڵەترە ، وا ڕاهاتبووین زۆربەی ڕۆژەکان مورەبای هەنجیر و پەنیری
کوردی بەو سەمونەوە بخۆین کە بابم بە دڵخۆشیەوە بۆمانی دەکڕی و لەگەڵ هەر پاروویەک پیمانی دەگووت
نۆشی گیانتان بێ نازدارەکانی من . میهرەبانی باوکم ببوو بە بەرەکەتی ماڵمان ، هەم دایکم هەمیش ئێمە
حەسابووینەوە لە پای ئەم باوکە تێگەشتووە ، هەمیشە سوپاسگوزاری خوا گیان بووین . ئەو هۆنراوە و چیرۆک
و بابەتە ئاینیانەی کە بۆمانی دەگێڕایەوە ببوو بە ڕیچکەی ئاداب و ڕەوشتی ئێمە لەم ماڵەدا ، ڕۆژان دەهات و
دەڕۆشت ئێمە دۆستی کتێب و قورئان و فەرموودە نازدارەکان بووین لە کتێبخانەکەی باوکم ، ماوەیەک بوو باوکم
زوو زوو نەخۆش دەکەوت ، هەرچەند پێم دەگوت بابەی شیرینم مەگەر چ باسە ؟ ناتەوێ سەردانی پزیشک بکەیت
بابیشم لە وەڵامدا هەر دەیگوت ( کیژی من ڕێحانەی دڵم ئەمە تەنها پەتای وەرزیە زوو باش دەبمەوە ) .
ڕستەی هەمیشەی و دووبارەی ئەمە بوو ، هەرچەندە زۆر توند دەکۆکا ، نەدەکرا بەردەوام لەسەر
قسەکانم بڕۆم نەوەک ماندوو بێزاری بکەم حەزم نەدەکرد بەدکار دەرکەوم
هەر خۆی بە تەمەندا ڕۆشتبوو . لە ئێوارەیەکی پایزی ساڵی ٢٠٠١ دا لە تەنیشت دەرگای دیوەخانەکە خەریکی
شیکارکردنی ئەو بابەتانە بووم کە مامۆستا کردبووی بە ئەرک بە سەرمانەوە ، باوکم لە دوای نیوەڕۆوە چووبۆیە
دەرەوە بۆ ناو بازاڕ بەڵام هێشتا نەگەڕاوەتەوە ، بەهێزی بایەکە بە دڵی خۆی
سەمای بە پەردەی دیوەخانەکە دەکرد ، چونکە دەرگام بە تاک هێشتبۆیەوە هەر چاوەری بابم بووم
دایکیشم چێشتی ئیوارەی ئامادەکردبوو بەڵام لەبەر بابم خوانەکەی نەڕازاندبۆیەوە
هەندیک ترس دڵی داگیرکردبووم ، ترسابووم ، چونکە بابم زوو زوو نەخۆش دەکەوت وتەمەنیشی هەبوو
دڵی من و دایکمی پەرێشان کردبوو ، کات تێپەڕی و نزیک بوو لە هەشتی شەو
ئەرکەکانم تەواوکردبوو چێشتەکەش ساردەوە ببوو دایکم پی وتم با خواردنەکەت بۆ تێبکەم
تا وەکو بیخۆم و بنووم سبەی دەبوو زوو هەستم ، بەڵام نە من نە دایکم نەمان دەتوانی پارویەک قوت بدەین
بیر و هۆشم هەر لای بابم بوو ، بەڕاستی بیرم دەکرد هەرگیز ئاوها بارودۆخ نەگۆڕابوو
ئەوەش نەبوو بتوانم بڕۆمە دەرەوە و پرسیاریک بکەین بگەڕێن ، مەگەر کوا شاڕ و وڵاتمان
پارێزراوە بەم کات و ساتە ؟ غەم زۆری بۆ هێنابووم و هەر لە کتیبخانەکە خەریکی خوێندنەوەی
قورئان بووم ، بەڵێنم دابوو سوڕەتیکی نوێ لەبەر بکەم لەگەڵ باوکم ، تەقەی دەرگا هات
خێرا هەستام و چووم بەرەو دەرەوە ، بە هیوای ئەوەی باوبم بێت . زەردەخەنە لێوی گرتبووم و وام دانابوو بابم
لە دەرگا بێتە ژوور، کەچی نە ڕیشە سپیەکەی بابم بی و نە پێڵاوە ڕەشەکانی .
مام اسماعیلی دراوسێمان هەناسەی خێرای دەدایەوە و ڕاستەوخۆ شڵەژان زۆری بۆ هێنام نە
زەردەخەنە لە ڕوومدا ما و نە شادی لە دڵما .. هەرکە هەندێک بە غەم و پڕ لە دڵەڕاوکێوە وتی
باجی گەلاوێژ خێرا با بڕۆینە نەخۆشخانە ، کاک جواد نەخۆش کەوتووە بەتەنیا لەوێیە
دڵۆپی فرمێسکی پڕ لە غەم و ژان پێش چاوەکانی ڵێڵ کردبووم دایکم هەتا توانی لەسەرخۆ و ئارام
عاباکەی لەسەر نا و ڕۆشت هەرچەندی دەم ویست منیش بڕۆم نەمەتوانی ، چونکە لەیلا بە تەنها بوو
نەدەبوو ئەو خوشکە دووساڵانەم خەبەر بکەمەوە . گریان بە توندی قورگی گرتبووم
مەگەر من هەر دەم وت سەردانی دکتۆر بکا نەوەک بگات بەم حاڵە ، لەسەر فەرشی دیوەخانەکە دانیشتم
و هەندێک گریام دواتر چووم و دەست نوێژیکی پاکم هەڵگرت و دوو رووکاتم کرد و دوعام بۆ باوکم کرد
نزیک بوو کاتژمیر لە دەی شەو هەر کەس نەهات و هیچ دەنگیکم نەبیستەوە لێیان ، نە تەلەفۆنێک نە هەواڵێک
نە تەقی دەرگایەکیش نەبوو ، ئەوەی هەبوو دەنگی بایەکی توند بوو کە سەمای دەکرد لەم کەشەدا ،خەویش چی دیکە
میوانی ماڵمان نەبوو ئەمشەو ، دوودڵی و نەرێنی بوون تەواو زۆری بۆ هێنابووم ، دەم ویست ئارام و لەسەر خۆ بم
بەڵام زەحمەت بوو ، دووبارە سەیری کاتژمیرم کردەوە بە دەم  زۆر بیرکردنەوە و خەیاڵەوە ئاگادار نەبووم
دوازدەی شەو تێپەڕیوە و هێشتا دایکم نەهاتۆتەوە ، چووم سەیریکی لەیلای خوشکم کردوو کە بینیم خەوەکەی
هێندە قوڵ و ئارامە ماچێکی نەرمم لە سێوەکانی سەر ڕوومەتی جێهێشت و بە هێمنی هاتمە
دەرەوە لە ژوورەکە و چوومە دیداری خودام .
زۆر گریام و دوعام کرد لە دوای کردنی شەونوێژ ، هیوای پڕاوپڕم بە خودای خۆم هەبوو ، باوکم هەمیشە دەی
وت ڕۆڵەی شیرینم نوێژ و دوعای سێ یەکی شەو ناگرێتەوە و خودا قبوڵی دەکات ، چونکە
خودا ئەزیزانی خۆی لەو کاتە بەخەبەر دەکات تا بڕۆن بۆ لای و خودا پەرستی بکەن .
مەگەر نا ؟ ئەوەتا بابە نازدارەکەم وا لە بەردەمی خودای خۆم دەگریەم و دەپاڕێمەوە
دڵۆپ دڵۆپ فرمیسک دەکەویت بەسەر بەڕماڵەکەم ، خوداش خۆی بیسەر و بینەرە
تاکە کەسە ئاگاداری ئەو دڵە برینەمە ، لە دووری تۆ و نەزانین لە بارودۆخت
(خودایە بۆ خاتری ناوە جوانەکانت ، باوکم بپاریزە با ڕووناکی ماڵمان هیچی لێ نەیات مەگەر نا
من دڵم دەبێتە خۆڵەمێش و لەیلاش لە ئیستاوە نەبوونی باوک دەچێژێت )
ئەمەم بە چرپە لە ژێر لێوەکانمەوە دەوت بە جۆریک کە بەس خۆم گوێم لی دەبوو
سەر دەستی کراسەکەم بەهۆی دڵۆپە ئەستور و قورسەکانمەوە تەڕ ببوون و ببوون بە بارانی ئەم پایزە
وشکە ، هەر بە دەم قورئان خوێندن و دووبارە کردنەوەی دوعا خەو بوو بە میوانی ئەم ماڵە سارد و بێ ڕووناکە
بە نەبوونی بابم ، ڕۆژ دووبارە بوو بە میوانی ماڵمان ، هەر ئەو کاتەی کە لە دیوەخانەکە خەبەرم بۆیەوە
بەهۆی تینی خۆری سەر لەم بەیانییە هەستامەوە بە ئاواتی ئەوەی هاتبێتنەوە بەڵام کەس نەبوو
ماڵ بێدەنگ بوو ، لەیلاش لە برسان بە گریانەوە هاتە باوشم دوای ئەوەی بە قورسی دەرگاکەی بۆ کرابۆیەوە
خستمە باوشم و بە دڵێکی توندەوە بۆ چێشتخانەکە ڕۆشتم و هەوڵم دا لەیلای ڕوومەت سوور ژیربکەمەوە و
دووپارووی بدەمێ ، هێشتا کات مابوو تا وەکو خۆم ئامادە بکەم بۆ قوتابخانە بەڵام نەڕۆشتم و چاوەڕێی
دایکم بووم ، هەر لە نێو خەیاڵەکانم هاتمە دەرەوە ئەوکاتەی خەریکی پێدانی خواردن بووم بە
لەیلا ، دایکم بە دەنگە ناسکەکەی بانگی کردم و وتی ڕێحانەی گوڵ هاتینەوە بگە هانامان .
لەیلام لە باوشم لابرد و بە خێرای بەرەو پیریان ڕۆشتم .. بینیم باوکم ڕەنگی زەرد هەڵگەڕاوە هەر زوو
دەرگای ماڵەکەم بە تەواوەتی واڵا کرد تا بە ئاسودەی بێنە ژوور .
ئەو جۆرەی بینینه باوکم دڵمی توند گوشی ! لە جاران لاوازتر و ماندووتر دەردەکەوت ، ڕەنگی بە تەواوەتی
زەرد هەڵگەڕابوو .. چاوم پڕ بوو لە فرمێسک زۆرم لە خۆم کرد بیشارمەوە بەڵام نەمتوانی ، تەنانەت دوو هێندە
خەمبار دەبووم کە دەمبینی توانای قسەکردنیشی کەمە و هێزی نییە لەبەر ماندووی ، خێرا خستیانە نێو جێگا
و چاوەکانی بە ئارامی  لێک ناو و خەوت ، لە نزیک دەرگاکە راوەستابووم و قژم بە نەرمی
بایەکە دەیجوڵاند ، گوێم لێ بوو مام اسماعیل  بە دایکیمی وت نا تخوا ئەوە کەی قسەیە با پارەی
تەکسیەکە لەسەر خۆم بێت کاک جواد برا گەورەی منە .
بەم شێوەیە مام اسماعیل ڕۆشت و ئیدی هەر چوارمان بە تەنیا ماینەوە .

🎉 لقد انتهيت من قراءة ||نـازداری بابە|| 🎉
||نـازداری بابە||حيث تعيش القصص. اكتشف الآن