Chapter eight | nightmare

6 0 0
                                    

_______________________________________

For real! Don't you miss me? I am..
_______________________________________

20th november /Wednesday

لەسەر مێزی تاقیکردنەوە دانشتووم هەموان خەریکی وەڵام دانەوەی ئەو پرسیارانەی سەر ئەسیلەکانن ، وەمن؟ ئەسیلەکەم بەبەتاڵی داناوە

زوو زوو چاودەگێڕم بەدوای بچوکترین وەڵامم لەکەسانی دەورووبەرم ،، مامۆستای سەر قاعەکەم
بە تیژی چاوی لەسەرمە وە سەیرم دەکات..

زوو زوو حاسیبەکەم دەگرمە دەسمەوە بۆ ئەوەی بچوکترین پرسیار شیکار بکەم ،بەڵام نەخێر و نەخێر
هیچ سەعییم نەکردوە ،ئەوەی بەبیرم دێ تەنها کاتم
بەسەر بردوە دوێنێ، زۆر خراپی دوونا زۆر-

"هێی کچێ چاوت لەسەر کاغەزەکەی خۆت بێت!"
بەڵێ ئەوە مامۆستای قاعەکەمان بوو

هەموویان سەیریان دەکردم سەرم هێنایە خوارەوە







"کەواتە چۆن بوویت?"

"زۆر ئاسان بوو!!!"

"ئۆهـ!! وەمزانی تەنها من درکم بەوە کردبوو"
هەردوو برادەرەکەم قسەیان دەکرد وەمنیش
کاغەزەکەم بەبتاڵی دابویە دەستی مامۆستا

ڕووخسارم سور بوەتەوە ئەمەوێ تەنها بم..
بێ یەک و دوو ئەوانم جێ هێشت بانگشیان کردم
سەیری دواوەم نەکرد! تەنها دەچووم ..
باوەڕ بەوە ناکەم..من سەعی تەواوم نەکردبوو!!

لەو کابوسە هەستام و بەتوندی ڕاچەڵەکییم..
ئەوە تەنها کابووسێک بوو!
کابوسێکی ناخۆش!
دەبێ خۆم ئامادەبکەم بۆ ئەوەی وۆن جوون ببینم!
ئایی خوایە...شیبـال..

دوای نیو کاتژمێر گەشتم-

لەسەر مێزی نانخواردنەکە دانشتووم چاوەڕێـیی وۆن جوونم کە بێت ،پێم وابێت زوو هاتووم،دەزانی
چی? هەست دەکەم نەئەبوو ئەم بانگێشتەم بکردبا
بێزارکەرە دەزانی بۆچـی?

چونکە ئێستا درێسێکم لەبەر کە زۆر نائاسوودەم پێ
زیاتر بە پانتۆڵ و تیشێرت ڕاهاتووم ،، و ئەمەش خخ

دوای نیو کاتژمێر وۆن-جوون هات

"ببورە دوونا دواکەوتم.."
وتی و بە شڵەژاوی لێی ڕوانییم

"نەخێر کێشەنیە ،بۆچی دواکەوتی?"
وتم

"ترافیک قەرەباڵغ بوو"
وتی

"ئەهاا.."
وتم و داوای خواردنمان کرد..

زۆر لێی دە ڕوانیم منیش هەروەها بەڵام زوو زوو
نیگامان لەسەر یەکتری لا ئەیا..
هەستێکی سەیرە بۆم..چونکە من هەرگیز لە پەیوەندی خۆشەویستی نەبووم..و نازانم چۆنە!

"ئحـم.."
وۆنجوون وتی و ئاوڕم لێ یایەوە

"ئەمەوێت شتێک بلێم دوونـا.."
وتی

"فەرموو"
وتم

"بـاشـە..ئەمەوێت بڵـێم..کـە.."
وۆنجوون دەیویست قسەبکات بەڵامـ..

"یاااا دوناااا!"
کوڕێک هاواری کرد زیاتر گەورە دەوردەکەوت

"ئۆهـ! بەڕێز کیم!!"
وتم و هەستامەوە..

هەرزوو وۆن-جوون بێ دەنگی هەڵبژارد

"چ ڕێکەوتێکە!! سـڵـاو!!"
وتی و سڵاوی لە وۆن-جوون کرد

"سـڵـاو.."
وۆن-جوون بە سادەی وتی و سەری هێنایە خوارەوە
بزەی کوڕەکەی دیش نەما و ڕووی لە دوونا کرد

دوای ماوەیەک هەموو پێکەوە دانشتن گفتوگۆیان دەکرد تەنها وۆنجوون بەبێ دەنگی مابویەوە کیم بۆم-سوو و دوونا هەر پێدەکەنین..

وۆنجوون بێزاردەردەکەوت ،،چونکە ئەو دەی ویست شتێکی تایبەت بە دوونا بڵێ،،

Won-jun pov·

دەزانی من دەمەوێ چی بکەم? دەزانی خۆم وەکو
بارگرانیەک دەبینم ،ئەو نەفرەتیەی پێشم لەگەڵ خۆشەویستی ژیانم پێ دەکەنێ،ئەمەوێ پێست و ئێسقانی بشکێنم ،پێی وایە چی ئەکات? من وا خەریکە لە ئیرەییا گڕ ئەگرم و ئەویش دانشتوە پێ
ئەکەنێ!!!! پێئەکەنێ!!! واوووو چەند جوانە!
خەیاڵ بکە بستێک لەدەموچاوی بەم و تا یەک مانگ شوێنی بکەوێ هههه.

دەی تۆش لەسەر هەقی ئەبێ بپرسی بۆچی وا گۆڕام? دەی بەڵام ئەو شێتی کردم بە جوانییەکەی!
پێت وایە کێ دەتوانێ بەرگەی ئەم شیرینیە بگرێ!
ئەتوانم تێ بگەم کە ئەو ژیانێکی قورسی هەیە..

وە بەردەوام دڵتەنگە،، تەنها ئەگەر من هەڵبژێری لیی دوونا ئەبم بە کەسێک کە یەکدەقە فەرامۆشت نەکەم ،، وەکو شازادەیەک هەڵسووکەوتت لەگەڵ دەکەم...

ئەزانم سارد بوەم بەڵام بەڵێن بێ بەڵێن بێ ! ئەبم بە باشترین کەسی ژیانت ئەمە بەڵێنی پیاوێکە ئـازیـزم!

......

لەبۆنەی ئینتعانی 20ەوە ناتانم بێمە خەت بەکەمی دێم،ئۆجا هەرئەوەندەم نووسی خۆتان دەزانن سەرژمێریە لۆیە لەخەتم، ئەنی وەیس بەبایی

THE HIDDEN MASKWhere stories live. Discover now