introducción.....

158 18 43
                                    


لە ڕۆژێکی تەمومژاویدا و لە بیرکردنەوەیەکی قووڵدا بە ئازاری
لەدەستدانی هاوڕێیەکی کە بێئاگایە لەوەی چۆن لەدەستی داوە لە ژورێکی نەخۆشخانەدا

لەناکاو لە دەرگا دەدرێ و دکتۆری سەرەکی دێتە ژوورەوە و دەڵێت

"ئێستا باردودۆخت چۆنە؟! ئایە هەست بەباشی دەکەیت؟....تۆ بەڕاستی ڕۆحێکی بەهێزت هەیە کە لەو نەشتەرگەریە سەختە توانیت سەرکەوتووبیت !!...تەنها چەن پشکنینێکی کەمت ماوە تاکو دڵنیابینەوە لە بارودۆخت"

لەدوای کەمێک لە گفتوگۆ کردن و لە بێدەنگی نەخۆشەکە دکتۆرەکە بڕیاریدا کە دەست بکات بە پشکنین و زانینی نەخۆشیەکە کە بۆتە جێگای پرس لەلای

وە دوای ٢٤ کاتژمێر و دەرچوونی پشکنینەکان گەڕایەوە بۆ ژوورەکە و نەخۆشە ماتەکەی بینی کە وەک هەموو کات لە بیرکردنەوەیەکی تەواو کش و ماتە

ئەویش سەرەتا هەوڵی ئەوەیدا کە نەخۆشەکە ئارام بکاتەوە و بەشێوەیەکی هێمن و لەسەرخۆیانە ئەنجامی پشکنینەکەی پێبڵێت

دوای کەمێک هەوڵدان و نەگۆڕانی بارودۆخی نەخۆشەکەمان بڕیاریدا کە پێی بڵێت تووشی نەخۆشی بیرچوونەو بووە.

نەخۆشەکە دوای بیستنی ئەم هەواڵە و زانینی ئەوەی نەخۆشیەکە بە تەواوی زاڵ بووە بەسەر مێشکیدا هەروەها چارەسەرێکی قوورسی هەیە خەمە کۆنەکانی تازە بوونەوە وە بیرلەوە ئەکاتەوە و زانینی هۆکاری مردنی هاوڕێکەی مێشکی داگیرکردوە

مێشکی دووبارە و دووبارە بیریئەکردەوە لە ڕوودانی شتەکانی پێشوو بەڵام تاکە وەڵام لێوەی تەنها نەزانینێکی تاڵ بوو ئەمەش وای لە نەخۆشەکە ئەکرد زیاتر پەرێشانی شتەکان بێت بەلایەوە سەیرە کە هەموو شت لە ماوەی چرکەیەک ون ئەبن لە مێشکی

کە ئەمەش وای کردوە هەموو شت بە سەیری بڕوات
ئێستاش سەرقاڵی ئەوەیە هاوڕێکەی بە چ حاڵێکدا ڕۆشتووە تاکو بگاتە مردن بەڵام هیچ شتێک خۆی نابینێتەوە لە مێشکە نەخۆشەکەی کە ئێستا زەلیلی نەخۆشیەکی هیچە

دوای ئەوەی لە کورتی باسەکەی بڕیەوە لەگەڵ دکتۆرەکە ڕۆشتە دەرەوە و ئەوی تەنها جێهێشت ماوەیەک بۆ تێگەشتن بەڵام ئەو نەیدەزانی بیری دەرچوون لە نەخۆشخانە یەتە بیری کوڕەکە هەر دوای ئەوەی زانی کەس پێی نازانێ و ناناسرێتەوە بەو پێیەی نەهاتۆتە دەرەوە لە ژوورە سپی پۆشەکە

ڕۆشتە دەرەوە و هەناسەیەکی بەتاڵی دایەوە دوای ئەوەی هەستی بە ئازادیەکی بێشوومار کرد لەو ژوورە تەنانەت هەناسەیەکی پاک لە نەبوو

لە پاش کەمێک ڕیکردن بیری لەوە ئەکردەوە ئێستا چی بکات؟ لە کوێ بمێنێتەوە؟ هیچ شتێک نییە کە کوڕەی داماو پشتی پێی قایم بێت هیچ پاڵپشتیەک نییە تاکو بێخەم بێت

دەستی کرد بە دۆزینەوەی کار بەردەوام بوو لە گەڕان هیچ نەدۆزرایەوە بێ ئامانج وەستابوو بەو شێوەیە شەوەکەی ڕۆشت بێئەوەی کەمێ خەو لە چاوی بنێ
بیرکردنەوەکان هاتنەوە و نەزانینیەکە دووبارە ئەبوویەوە

بۆ چەن ساتێکی کەم هەستێکی سەیری هەبوو کەمێک چاوەکانی داخران وە ئازارێک لە مێشکیەوە گەشتی کرد بەرەو دەمارەکانی ملی و لەوێوە گەشتنە بە منی پێی تاکو هەموو جەستەی وەک ئاگر گڕی تێبەر بوو ئازارێک بێ بەزەی هات بە ناخی

هەندێ لە کات و ساتی هاتەوە بیر لەگەڵ کەسانێک! ئەوان نامۆن بۆ ئەو چەن دڵۆپە فرمێسکێک بێ پرس کەوتنە خوارەوە بەسەر کوڵمەکانی وە لەگەڵی ئاگری ناخی کڵپەی کرد ئازارێک کە نە پێناسی هەیە نە هیچ تەنها هەست پێکردنی بێهێزت ئەکات

بەو شێوەیە بوو تاکو کەمێک دواتر خۆی هێورکردەوە ئەو دەیزانی هەموو ئەمانە بەهۆی نەخۆشیەکەوە بوون دەستە وەستان بوو پێویستە خۆی خۆی چارەسەربکات نەک کەسانێکی بێدەسەڵات ئەو پێویستە خۆی بدۆزێتەوە نەک چارەسەرێک وەربگرێ کەلە بناغەوە بە بێسوودی دەستپێئەکات

بەردەوام ئەبێت لە هەوڵدان کاتێکی زۆر ماوە هێشتا تازە سەرەتایە!!

***********************

هەلەو گەماعە!!!

هیوادارم بەدڵتان بێت🤓🦋🥰

پێش هەموو شت ڕرخنەی خۆت بنووسە تاکو بتوانم باشتر پێشکەش بکەم وە ئەمە تەنها وەک پێشەکیەکە بۆ نووسین بۆیە ئاگادارم بکەنەوە لە هەر هەڵەیەک🦋

لەبەر n4z0li  هەق بە هەق گیانە🥰😂

دەی زۆرم وت بە هیوای دیدار🔪💗

"Hopeless"Where stories live. Discover now