1 _ شەمەندەفەرەکە

142 10 176
                                    

.
.
.

لە ناو شەمەندەفەرەکە قەرەباڵغەکە لە لایەک بەتەنها
وەستاوە هەندێک لەوانەی نێو شەمەندەفەرەکە سەرنجی ئەدەن جار جارە لەبەر ئەوەی لایان کەسێکی نامۆییە و جلەکانی زۆر کۆن و شڕ دیارن

کە بریتین لە هوودیەکی رەنگی مۆری کاڵ
وە کەمێک رەنگە جوانەکەی لە دەست داوە  لەگەڵ پانتۆڵێکی ڕەنگ کابۆیی کەمێک دڕاو

تەنیا جانتایەکی ڕەشی قوتابخانەی بە شانیەوە هەڵواسیوە چەند کەرستەیەکی سەرەکی و کەمێک
پارەی لەگەڵ خۆیدا لە ناویدا  هەڵگرتوە

ئەو بێ هیچ جووڵەیەک رەق وەستاوە و
سەیری کالە دڕاوەکانی خۆی ئەکرد بیری ئەکردەوە
ئەو ئیتر هاتووە بۆ شارێکی نامۆ 

یان ڕاستر بڵێین وڵاتێک کە هیچ شارەزایی وای نەبوو دەربارەی نەریتی ئەوان ئەکرێ زۆر بخایەنێت تا تەواو شارەزای چۆنیەتی ژیانی ئەوان و شێوازی ڕەفتاریان  و خواردنەکانیانــ ...


'' ئا بەڕاست ئەوە ئەبێتە هەفتەیەک ژەمێکی ڕێکم بەتەواوی نەخواردووە هەست بە بورانەوە ئەکەمـ ...نا  .. نا ئەبێ زیاتر بەرگە بگرم وە بە زووترین کات کارێک بدۆزمەوە ''

لەو بیرکردنەوانە بوو لەناکاو یەکێک خۆی پیا کێشا و  بەخێرایی  دەستی بۆ جانتاکەی شانی بردوو ڕایکرد

: ئایی ئەوە ... بێنە جانتااکەممم هیچی تیا نیا بۆمی بگەڕێنەوە ئەی دز

هاواری کردوو دەستی کرد بە ڕاکردن بە دوایدا
بەڵام لەبەر ئەوەی شەمەندەفەرەکە پڕی
بوو لە خەڵک

دزەکە نەیتوانی بە ئاسانی دوورکەوێتەوە وە بە خێرایی یەکێکی ناو شەمەندەفەرەکە ڕایکرد بەدوایدا و گرتی

: ئاهـ بەرمدە .... بەڕێزم ب... ببورە ..  ت.. تکایە بەرمدە هەڵەبووم 

زمانی تەتەڵەی ئەکرد کاتێک ئەپاڕایەوە لەو کەسەی کە بە کراسەکەییەوە ئەوی گرتبوو وە بە تووڕەیی سەیری ئەکرد

: بێنە ئەو جانتایە بێنرخ

بە هاوارەوە پێی وت و جانتاکەی لە دەستی وەرگرت

: تۆ ئەبێ بدرێیتە دەستی پۆلیس

لەو کاتە کچەکە بە هەناسە بڕاوی گیشتە ئەوێ چاوەکانی پر بوو بوون لە ئاو  کە بە ئاسایی هەستی پێ دەکرا هات بۆ ئەوەی جانتاکەی وەربگرێتەوە

: نا ..ناا تکایە هەرچی بڵێی ئەوە دەکەم  تەنها مەمدە دەست پۆلیس ....  بەرمدە تکاییە  ئەوە دووبارە نابێتەوە بەڵێن بێت ..........

نازانم چۆن Where stories live. Discover now