5 - پەیوەندی بەستن

90 9 238
                                    

.

.

بۆچی چیڕۆکەکەکەی من هیچ ئەکتیڤی نییە ؟!!
ئەگەر حەزتان پێی نییە وا بڵێن چیتر ناینوسم و ئەو هەموو کاتەی بۆ تەرخان ناکەم ....

ڤۆیتیش بە پارە نییە
تکایە ڕێز لە ماندووبونم بگرن

.

.

هەردووکیان سەیرمیان کرد 

: ئێـهـ ... من ...  نازانم چۆن خواردن دروست بکەم ...واتا خواردنەکانی ئێرە .. ئەو جۆرانەی
ئێوە لێرە ئەیخۆن  مەبەستم ئەوانەیە

بە شڵەژاوی وتم و بە دەستم نیشانەم بۆ ئەو خواردنەی پێشم « تۆکبۆکی »  کرد

: ها ئەوانە  ..ئەوە هەرکێشە نییە ئەو خواردنانە  خۆم دروستی ئەکەم وە ڕۆژێك فێریشت ئەکەم ئەگەر بتەوێت ئەمەش ئەبێتە وانەی تایبەتی

بانگچان بەزەردەخەنەوە سەیری کردم

: بەڕاست ؟ هینە من تەنها لەبەر ئەوەی هی وڵاتی خۆم نیە و پێشووتر تاقیم نەکردۆتەوە ئەینا خواردنی تر ئەزانم دڵنیابن

  منیش یەکسەر دوای ئەو وتم و زەردەخەنەم کرد دڵخۆش بووم ئەو فێری خواردنی ئێرەم ئەکات

: ئمهمـ بەڵێ ..... کەواتە ئەتوانی کاری تر بکەی جگە لەوە وە ئەم ماڵە کاری زۆر لەوە زیاترە کە بیری لێ ئەکەیتەوە بەیانی دوو هاوڕێی تریشم دێن لەگەڵ هەندێک لە ستافەکانمان ،

دەستی برد بۆ پەرداخەکەی پێش خۆی هەڵگرت  و قومێکی لێ خواردەوە و دەستی کرد بە تەواوکردنی قسەکانی

: لەبەر ئەوە کارەکان زیاتر ئەبێ بۆت دەزانی ئێمە لێرە میوزیک دروست ئەکەین و گۆرانیش ئەڵێین؟

« زەردەخەنەی کرد »

: کاتێ ئێمە خەریکی کارمان ئەبین ئەتوانی هەموو یان بڵێم زۆربەی کارەکان بگریە ئەستۆ ؟ ئەزانم کەمێک قورسیش ئەبێ بۆت


'بەڕاستی ئەوان باندێکن؟ باوەڕناکەم '

چانگبینیش لەگەڵ هەر ڕستەیەکی بانگچان سەری دەلەقاند منیش دمم کرابویەوە باوەڕم بە گوێیەکانم نەدەکرد

بانگچان کۆتا ڕستەی بە پرسەوە وت و برۆی چەپی بەرز بوویەوە چاوەڕێی وەڵام بوو لێم

'واتا تێکەڵی خەڵکی زیاتر ئەبم و ئەبێ بیانناسم ؟ '

نازانم چۆن Where stories live. Discover now