~2~

96 44 122
                                    

Emelia's *Pov*

ڕۆژێکی نوێ !

بەدەنگی باڵندەکان هەستام بەڕاستی ئاوازێکی خۆشیان هەیە !
خۆر دەرکەوتبوو دزەی کردبوو بۆ ژورەکەم لە ڕوخساری ئەدام منیش هەستام لەسەر بێدەکەم خۆم لێککشاندەوە سێری کاتژمێرم کرد بەڵام چیم بینی !!
کاتژمێر 7:45 دەقە ! بەڵام من دەبوو ئێستا لە قوتابخانە بام !
بەپەلە هەستام ڕوخسارم شۆرد و جلی قوتابخانەم لەبەر کردوو قژم بەرەڵا کرد و بەڕێکەوتم بۆ قوتابخانە ,

               لەقوتابخانە'

بە ڕاکردن بەرەو قوتابخانە ڕۆشتم بەڵام جونگکوک لەوێ ڕاوەستابوو و سەیری منی ئەکرد و پێئەکەنی

ئایا ئەو لەسەرمن وەستاوە ؟
ئەو شێتە یان چی ئەیەوێ سزابدرێ ؟

نزیکبوومەوە لە دەرگای قوتابخانە بەڵام مامۆستا نەیهێشت بڕۆمە ژورەوە چونکە دواکەوتبووم تەنها من نا هەنێک خوێندکاری تریشی لێبوو

بەڵام ئەوکاتەی جونگکوک وەستابوو دەرگاکە کرابۆوە بۆچی نەڕۆشتە ژورەوە ؟

مامۆستاکەم دارێکی پێبوو و ئاماژەی بەمن دا و وتی

مامۆستا: ئاهــ دیسان تۆ بەڕاستی سەرسام نابم پێت کە دوائەکەوی ئەوە ئیشی هەموو ڕۆژێکتە بەڵام وا بەردەوام بیت بانگی باوک و دایکت ئەکەم ،

ئیمێڵیا :ببورە مامۆستا تەنها ئەمجارە بمکە ژورەوە ئیتر دواناکەوم بەڵێن بێت،

مامۆستا : وا ئەزانی تۆو ئەو هاوڕێیانەت دەکەمە ژورەوە ؟ نەخێر ئەبێت 2 جار بەدەوری یاریگای قوتابخانە ڕابکەن

خوێندکار 1 : نەخێر ئیتر مامۆستا تکایە با نەڕۆین یاریگاکە زۆر دورودرێژە ،

مامۆستا : قسەم لێتان ناوێ یەڵا پێشم کەون ،

هەموومان ڕۆشتین بۆ یاریگای قوتابخانە ،

من ڕامئەکرد بەدەوری قوتابخانەکە بەڵام جونگکوک هاتە تەنیشتم لەگەڵ منا ڕایئەکرد و وتی

جونگکوک : ئەبینم ماندوو بویت،
*وای وت کاتێک سەیری بەرامبەری ئەکرد و ڕایئەکرد*

ئیمێڵیا : ماندووبونی چی جەنابت ماندوو بوی وا هێواش ڕائەکەی
*وایوت کاتێک ڕاکردنەکەی قەوەتترکرد*

جونگکوک : همم بەڕاست ؟
*هاتەوە ئاستی ئیمێڵیا *

ئیمێڵیا : تششش
*بەبێزاری چاوی سوڕاند*

جونگکوک گۆرانیەکی وت بەڵام بزانین ئەمە گۆرانیە ؟

جونگکوک : خۆشیت لە ئەمڕۆ ببینە لەوانێیە بەیانیت دوا خۆشی بێت
*سێری ئاسمانی ئەکرد*

ئیمێڵیا سەیری کرد و بەنەزانیەوە لێی ئەڕوانی ،

ئیمێڵیا :ئەمە چیە ؟

تـۆ تـەنـها هـی مـنـی..!Where stories live. Discover now