﮼باسکردن ،

60 10 14
                                    

•باسکردنێکی بچووک•


-لە ساڵی ١٩٧٩
تاوانێک ڕووی دا.
تاوانێک نا..
بەڵکوو چەندان تاوان.

تاوانەکە:لە ساڵی ١٩٧٧ کوڕێکی بچوک ون بوو خێزانەکەی زۆر ترسان و بوو ماوەی دوو مانگ کوڕە بچوکەکە لە هیچ شوێنیکی زەوی نەبوو هەرچەندە پۆلیسەکان زۆر گەڕان بەڵام خێزانی کوڕە بچوکەکە سوور بون لەسەر ئەوەی بەردەوام بن لە گەڕان تا وای لێهات خۆ پیشاندانیان کرد لەپێش دەرگای بنکەی پۆلیس و تا وای لێهات کەیسەکە دابخەن بە کۆتای،دوای دوو مانگی تر جەستەی کوڕە بچوکەکە لە پێش دەرگای مالی قوربانیەکە هەڵواسرابوو و لەسەر جەستەی نوسرابوو سوپڕایزی ساڵی نوێ.

-پۆلیسەکان دەستیان کردەوە بە لێکۆڵینەوە و پشکنینی جەستەی بۆیان دەرکەوت جەستەی هێشتا گەرم بوو کەواتە ماوەیەکی زۆر بوو لەلای خۆی هێشتبویەوە بەبێ ئەوەی بیکوژێ بەڵام لە ڕۆژی جەژنی کریسمس بە سوپڕایز داینابوو،پۆلیسەکان دەیانویست لە کارەکەی تێبگەن بەڵام هیچ شوێن پەنجەیەک یاخود بەڵگەیەک نەبوو لەسەر جەستەی کوڕەکە بۆیە دوبارە کۆڵیان دا و کەیسەکەیان داخست

-ساڵی ١٩٧٨ دوبارە منداڵیکی تر ون بوو ئەمجارە کچێکی بچوکی شەش سالان بوو،ماوەی هەشت مانگ لەدوای گەڕان و هیچ دەرکەوتنێک یاخو شتێکی تر نەبو،١٥/٨ ڕۆژی لەدایک بوونی کچە بچوکەکە بوو پۆلیسەکان بڕیاریان دا لە دورەوەی ماڵی قوربانیەکە خۆیان بشارنەوە ڕەنگە هەمان کاری ڕابردوو بکاتەوە،لە نیوە شەوەو وەستان تا بەیانی بەڵام کەس نەهات ویستیان بگەڕێنەوە بەڵام ئاگاداریان بۆ هات کە لەلای ڕێگای شەمەندەفەر جەستەی مردووی کچێکی بچووک دۆزراوەتە.

کاتێک گەشتنە شوێنی ڕوداوەکە،کوشتنەکانی زۆر جیاواز بوون وەکو ئەوەی دوو کەس دەستی لەمەدا بێت

جاری ڕابردوو وەکو دیاریەک جەستەکەی پێشکەشی خێزانەکەی کردەوە بەڵام ئەمجارە....

سەری لە شوێنێکە و جەستەی لەشوێنێکی تر لەنێو چاوانی سەری کچەکە نوسرابو
"کوشتنێکی ناڕێکە وایە؟جاری داهاتو باشتر دەبم"

هەموان شۆک بوون بەم نوسینە،زانیان کەوا ئەم تاوانبارە کەسێکی نەخۆشە و سایکۆیە.

دوبارە هیچ شتێک،پەنجەمۆر،کامێرا،کەرەستە هیچ شتێک نەبوو.

کۆڵیان نەدا چونکە زانیان ئەوا دوبارە ئەنجام دەدرێتەوە.

-ساڵی ١٩٧٩ منداڵێک نا،بەڵکو چەند منداڵێک ڕفێندران لە شوێنی جیاواز و هەمان کاتتدا،بە پێی قسەی خێزانی قوربانیەکان بوبێت هەموو منداڵەکان لە یەک کاتتدا ون بونە،ئەوان پێنج منداڵی بچووک بوون،پۆلیسەکان هێزەکانیان توندتر کرد و داوای یارمەتیان لە پۆلیس و لێکۆلەرانی بوسانیش کرد،هێزەکانیان زۆر بوون و بەرەو سەرکەوتن دەڕۆشتن پۆلیسەکان هەموو ناوەچەکانی سیئۆلیان گرتبوو تەنانەت بەر دەرگای خەستەخانە و دوکانەکانیش.
وایاندەزانی سەردەکەون تا....
هەندێک کەسانێک تەلەفۆنیان کرد و وتیان کەوا چەند جەستەیێک لێرە هەڵواسراون.
بەخێرای ڕۆشتن بەرەو شوێنی ڕوداوەکە بەڵام ئەوەی بینیمان زۆر شۆکهێنەر و بڕواپێنەکراو بوو.
پێنج قەبر هەڵکێندرا بوون و جەستەی هەر پێنج منداڵەکە بەبێ سەر بە دار هەڵوەسابوو و سەریان یەک بە یەک لەنێو قەبر بوون.
هیچ شتێکی بەجێ نەهێشتبوو وەک قسە یاخود شتێکی تر.

-دوبارە زۆریان هەوڵدا بەڵام نەگەیشتن بە هیچ بۆیە کەیسەکەیان داخست و پارەیان دا بە خێزانی قوربانیەکان.

دوای ئەو تاوانەی کە بە پێنج منداڵەکەئ کردی هیچ شتێکی تری نەکردەوە ئەوە پۆلیسەکانی سەرسام کرد تا ساڵ هات و ڕۆشت و ئەو کەیسەش بە کۆنی مایەوە و هەمویان لەبیریان کرد .

_______________________

ساڵی ٢٠٢٤ و لێکۆلەرێکی زیرەکمان هەیە کە هەموو لێکۆڵینەوەکانی بە سەرکەوتوی ئەنجام دەدات و خەڵاتی وەرگرتوە و پلەی بەرزی هەیە وەک باشترین لێکۆلەر ڕقی لە جیاوازیە لەنێوان خەڵک و خاوەن کەسایەتیەکی سارد و کۆمێدیە لە خێزانێکی دەوڵەمەندە بەڵام جیا بوەتەوە لەگەڵ خێزانەکەی و هۆکارەکەی نادیارە،چۆی سیۆنگ-چیۆل.

____________________

خانمێکی لێکۆلەری زیرەک و جوان لە هەموو لێکۆڵینەوەکانی دەستخۆشی لێدەکرێ و تا ئێستا هیچ تاوانبارێک لە دەستی دا دەرنەچوە و یەکەمە لە کارەکەی پلەیەکی بەرزی هەیە و نێوانی خۆشە لەگەل کەسە سیاسەت مەندارەکان و لە خێزانێکی دەوڵەمەندە و خاوەن کەسایەتیەکی بەرز و توندە،سۆنگ ئارا.

___________________

بەمزوانە.

لیڤ.

Believe| ﮼باوەرWhere stories live. Discover now