﮼دووەم،

25 5 47
                                    

«کاتی ڕوداو

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

«کاتی ڕوداو.»

-چیۆل،پەیوەندیمان پێوە کرا،ڕوداوێک لە وێستگەی پاسی ئینچێۆن ڕووی داوە،خێرا هەڵسە.
دۆنگ جین بە خێرای هاتە ژورەوە و بینی چیۆل خەوتوە بە دەنگێکی گەورە لەخەو هەڵی ستاند و چیۆل تەنانەت گوێی لێ نەبوو کە چی دەڵێت تەنها شتەکانی هەڵگرت و لەگەڵی ڕۆشتە دەرەوە،لەدەرەوە هیچ قەلەبالغیەک نەبوو بێگومان چونکە ڕووداوە و تەنها تیمی لێکۆڵینەوەی کەیسی ترسناک  بەرپرسن لە تاوانی کوشتن و قێزەون و کوشتنی زنجیرەیی بەڵام بۆ ڕوداوی بچوکیش تیمی ئەوان ئامادەن.

-لە سەرەتاوە بۆمی بیڵێوە گوێم لێی نەبوو چیت وت.
لەنێو سەیارە بوون و بەڕێ دەکەوتن بۆ وێستگەی پاسی ئینچێۆن.
دۆنگجین بە بێزاری سەیری کرد و چیۆل بە شیرینی زەردەخەنەیەکی پێدا

-با بڕۆین دەبینیت.
دۆنگجین بێدەنگ بوو و هیچی تری نەوت

«دوای کەمێک گەشتن»
دۆنگ جین و چیۆل هاتنە خوارەوە بینیان بەڕێز لی و دوو یۆن لەوێن و چەندین ئەمبوڵاسی تر لەوێن.

-ئێوە هاتن.
بەڕێز لی هات بۆ لایان و باسی ڕوداوەکەی کرد بۆ چیۆل.

-کاتێک پەیوەندیمان پێوە کرا پیاوێک بوو دەنگی دەلەرزی و دەیوت کەوا لە وێستگەی پاس خۆم بە پیاوێکدا کێشاوە بە هەڵە و وتی کەوا ڕازیم بە هەموو جۆرە سزایەک تەنها خێرا وەرن نەکا بمرێت،کاتێک گەیشتین پیاوەکە مردبوو و ئەو کەسەی کە خۆی پێدا کێشا هەر لەوێ بوو
هەمووی بۆ ڕوون کردەوە کەوا ڕوداوەکە چۆن بوە لە کۆتاییدا چیۆل تێگەیشت.

Believe| ﮼باوەرWhere stories live. Discover now