هەتا گەورەتر بین زیاتر لە شتەکان تێئەگەین
و تێگەیشتنیش ژیان قورستر ئەکات*
ئەگەر دابنیشم و بیر لە مناڵیم بکەمەوە
مناڵیم وەک هاوتەمەنەکانی خۆم نەبوو
هەمیشە خۆم بە دوور ئەگرت لەو کۆمەڵە هاوڕێیەی ناو گەڕەکەکەمان یانیش لەو کچانەی کە گروپیان لە نێوان خۆیان دروست ئەکرد لە قوتابخانەڕەفتارم وەک کچە بچوکەکان نەبوو و وەک ئەوان یاریم بە بوکەڵە نە ئەکرد و گوڵی سەر درێسەکان و پێڵاوی پەمەیی و بوکە شوشە سەرنجی منیان ڕا نەئەکێشا
بەڵکو هەمیشە وەک سێبەرێک لەگەڵ برا بچووکەکەمدا بووم کە زۆرینەی کاتەکانمان لە ناوچەی زبڵە فڕێرداوەکان و دۆزینەوەی ئەو شتانەی کە فڕێدراون و سەرنجی ئێمەیان ڕا ئەکێشا
یانیش ئەچوینە ناو باخچەوە و میوەمان ئەدزی
یانیش شەرکردن و دروست کردنی گرژیەک لە نێوان خۆمان و مناڵەکانی گەڕەکدا
لەگەڵ برا بچوکەکەمدا گەورە بووم و ئەتوانم بڵێم تایبەت ترین کەسی ژیانمەئێمە ژیانمان خراپ نەبوو بەڵام زۆریش باش نەبوو
لە بیرمە کە لە سەرەتایی بووم دایکیشم دەستی بە کارکردن کرد ، لە ڕاستیدا باری دارایی ژیانمان ئەوەنەش خراپ نەبوو کە دایکم ناچار بێت کار بکات بەڵام دایکم یەکێک بوو لەو کەسانەی کە حەزی ئەکرد خاوەن کار و داهاتی خۆی بێت
دایکم خۆڕاگر بوو وە زۆر بە کەمی کارەکەی ئەگۆڕی
ژیانمان خۆش بوو وەک خێزانێک ، ڕێز لە نێوانماندا هەبوو و هەموومان جێگە و پێگەی خۆمان دەزانی هەرچەندە تەمەنیشمان کەم بوو
خێزانی ئێمە پێک هاتبوو لە دایک و باوکم وە دووبرا و من کە تاقانە بوومژیانم ڕێک لەو کاتەدا سەرا و ژێر بوو کە دایکم سکی پڕبوو بە کچێک
هەستی غیرەکردنم نەبوو ، تەنیا هەستێکی سەیر بوو کە دوای ماوەیەکی زۆر ئەندامێکی نوێ بۆ خێزانەکە زیاد دەبێت
کارکردنی دایکم سەختر بوو ، وە ئەوە ئەو کاتە بوو کە هەستم کرد کارەکەی دایکم چەند سەخت و ماندووکەرە
دایکم ڕۆژ بە ڕۆژ لاوازتر ئەبوو بە پێچەوانەی سکیەوە کە خڕ دەبووهەرچۆنێک بێت نۆمانگی دوگیانی دایکم بە سەختی تێپەڕی و مناڵەکە هاتە دونیاوە
مناڵێکی بچکۆلانە بوو ، دایکم ژنێکی ئازابوو هەر هەفتەی دواتر سەر پێیەکانی خۆی کەوتەوە و دەستی بە کارکردن کرد بەڵام بە بونی مناڵێکی ئاوا زۆر زیاتر سەخت بوودوای ماوەیەک بۆمان دەرکەوت کە مناڵەکە نەخۆشە ، دڵی نەخۆشە و کێشە بۆ ژیانی دروست ئەکات
ئەزانی ، شتەکە بۆ من تازە بوو ، تەنیا بۆ ددانەکانم نەخۆشخانەم ئەبینی ، بەڵام لەو ماوەیەدا سێ بەشی ژیانم لە نەخۆشخانە لەگەڵ دایکم و خوشکەکەمدا بووم، دەی من تاکە کچی دایکم بووم
باوکیشم ، هەر چەندە ئەو کچە بچوکەی خۆش ئەویست بەڵام خودی خۆی کەسێکی ئیهمال بووژیانمان زۆر سەخت بوو ، هێندە سەخت کە ، کەسە دەوڵەمەندەکان و ، کارمەندی پاککەرەوەی نەخۆشخانە و پەرستار و پزیشکەکان پارەیان پێ ئەبەخشین ، لە لایەکەوە دڵخۆشی بوو ، بەڵام بە بیرکردنەوەی ئێستام بۆ ئەو کات هەست بە کەمی ئەکەم
خوشکەکەم بەرەو گەورەبوون ئەچوو و نەخۆشیەکەشی بەرەو خراپتربوونخواردنی نەخۆشخانە تەنیا بۆ کەسی نەخۆش بوو ،
بەڵام بەهۆی نەبوونی ، لەگەڵ دایکم و خوشکە بچوکەکەم خۆمان پێ تێرئەکرد
تەنیا بەری دڵی ئەگرت بەڵام ئێمە خۆڕاگربوویننەخۆشیەکەی پەرەی سەند و بە ناچاری باوکم پارەیەکی زۆری قەرز کرد و بردیان بۆ وەڵاتێکی تر بۆ کردنی نەشتەرگەری
من ، لەگەڵ دوو براکەمدا بەتەنیا ماینەوە لەگەڵ ئامۆژنم ، نامەوێ درێژەی پێبەم بەڵام ژیانمان لەگەڵ ئامۆژنم و ئامۆزا قەڵەوەکەم هیچ خۆش نەبوو ، جیاکاری و جیاکردنەوەی جل و خواردن و زۆر شتی ترخوشکەکەم ئامێرێکی بچوک لە سنگیدا چێنرا کە یارمەتی لێدانی دڵی دەدا و بارودۆخی باشتربوو ، بەڵام بەهۆی ئەوەی ئەو ئامێرە پێشتر لە سنگی پیاوێکی پیردا بوو و کە کۆچی دوایی کردبوو نرخێکی کەمی هەبوو و وە بەهۆی نەبوونی پارەوە بە ناچاری ئەوەیان لە سنگی خوشکەکەمدا چاند
دوای ماوەیەک کێشەیەکی تر سەری هەڵدا کە دروست بوونی ئیلتیهابات بوو لە سنگی خوشکەکەمدا بەهۆی ئەو ئامێرەوە و هەڵوەشانەوەی برینی نەشتەرگەریەکە ، بە کورتی نەشتەرگەریەکە سەرکەوتوو نەبوولە دوای چەندین نەشتەرگەری تر و بردنی بۆ دوو وڵاتی تر
لەم نێوەندەدا دایکم سکی بە کوڕێک پڕبوو ، زۆر خێرا ڕووداوەکان تێپەڕین
نەخۆشخانە و خراپتربوونی بارودۆخی خوشکەکەم و کارکردن هەڵگرتنی منداڵێکی تر
ئۆهـ ، کاتێک بیری لێ ئەکەمەوە دایکم بەهێزترین ژنی دنیایەکاتێک کوڕەکە هاتە دنیاوە ئێمە لە بارودۆخێکی زۆر خراپدا بووین و ئامادە نەبووین بۆ پەسەندکردنی ئەندامێکی تر ، هەرچەندە برا بچوکەکەم تەنیا دوو ڕۆژ ژیا و پاشان بوو بە یەکێک لە پەپولەکانی بەهەشت
.
.بەردەوامە
YOU ARE READING
ئەزمونەکانم
Humorهەنێک کات بیر لەو ئەزمون و ئازارانە ئەکەمەوە کە پیایاندا تێپەڕبووم ، وە پاشان سپاسگوزار ئەبم کە ئەوانە بوونەتە هۆی ئەم بەهێزی و خۆڕاگریەی ئێستام ، ئازارەکانم من و کەسایەتیە بەهێزەکەی منیان دروست کرد