﮼گولیک‌له‌پایزدا

244 49 53
                                    


هەستانەوە

𓇢𓆸




ژیان چییە

هەموو مرۆڤێک بۆ جارێکیش بێت ئەمەی لە خۆی پرسیووە

هەندێک لەبەر خۆیەوە وتوویەتی شتێکی نەفرەتیە سزایەکە

هەندێکی تریش زەردەخەنەی کردوە ' ژیان بەهەشتە جوانە

مرۆڤەکان دەتوانن بەو شێوە زۆرە جیاوازبن

ژیان
بریتیە لە دڵپڕی و ناخۆشی
سەختی و ماندووبوون
دڵتەنگی و کەوتن

ژیان
بریتیە لە دڵگەرمی و خۆشی
ئاسانی و ماندوو نەبوون
دڵخۆشی و سەرکەوتن

هەموو ئەوانەش لە مرۆڤدا ڕەنگ دەدەنەوە

ژیان بریتیە لە مرۆڤ

ئەو مرۆڤ'ەش ئێمەین
من کە ئەمە ئەنووسم
تۆ کە ئەمە ئەخوێنیتەوە

هێندە قوڵ مەبەوە
ژیان بریتیە لە ئێمە

ئێرە
دۆزەخە
یاخود
بەهەشت

یاخود تێکەڵەیەک لە هەردوو جێگاکە

کێ دەزانێت با هەنگاوەکانمان بپشکنین

تۆ ! پێت وایە لە دۆزەخیت یاخود بەهەشت

گەر ئەمڕۆت سەخت بووبێت دەڵێی دۆزەخ

گەر شتێکی دڵخۆشکەریش ڕوویدابێت هاوار دەکەیت بەهەشت

ببوورە ـ ئەوە ڕاستە
ژیان یارییەکە بە مرۆڤەکان دەکرێت
لە هەنگاوێکدا دۆزەخە بەڵام لەوانەی داهاتوو دڵنیا نیت


دەبێت داهاتوو دۆزەخ بێت یاخود بەهەشت ؟

دەبێت داهاتوو دۆزەخ بێت یاخود بەهەشت ؟

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

D
A
R
O
S
H
.

﮼گولّیک‌لەپایزداWhere stories live. Discover now