EPISODE 21

411 106 87
                                    

من ڕەشم تۆ سپیت وادەزانن پێکەوە بین ڕەش و سپی دەبین نەزانن، من و تۆ بەیەکەوە بین جیهانی یەکتری بەپەلکە زێڕینە دائەپۆشین

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

من ڕەشم تۆ سپیت
وادەزانن پێکەوە بین ڕەش و سپی دەبین
نەزانن، من و تۆ بەیەکەوە بین
جیهانی یەکتری بەپەلکە زێڕینە دائەپۆشین





















































































دوای ئەوەی تێی بەرەو لای ڕایکرد
وە بەرەو لایەکەیتری شەقامەکەی برد
دەستی کرد بەگریان و خۆی لەباوەشی تێیهیۆنگدا شاردەوە
دەستی کرد بەگریانێکی بەرز
بێ ئەوەی گوێ بەوە بدا چیدەکا وە لەکوێیە

کاتێک کەدڵ دەڕەنجێ
ئیتر هیچت بەلاوە گرنگ نابێ
مەگەر تەنها دڵی یار نەبێ

ڕاستە ئەو دڵی تۆی ڕەنجاندووە
بەڵام هەر وا دەمێنیتەوە
دەزانیت بۆ؟
چونکە ئازارێک هی خۆشەویستی ئازیزەکەت بێ
ئەو ئازارەشت بەلاوە جوان ئەبێ

ئەوە ناکرێ بۆ هەموو شتە جوانەکان ئازار بکێشین
بەڵام خۆشەویستی هیچ کات بێ دابڕان و جوودایی نییە
دەبێت هەوڵی بۆ بدەیت ئەوینی وا ئاسان نییە
ئەوین شاخێکی بەرزە وە تۆ شاخەوانێکی
شاخەوان ئامانجی چییە گەر نەگا بەلووتکە؟
وە تۆ ئەویندارو دڵدارێکی،!
بۆ ئەوینەکەت تێ بکۆشە
دەست بدە لە گووڵی دڕکاوی، لای خۆت هەڵی گرە
دەستەکانت ئازار ئەدا کاتێ لێی دەکەیتەوە
بەڵام گەر بەجوانی بیپارێزی لەگەڵتدا ئەمێنێتەوە
ووشک دەبێ بەڵام شوێنەواری خۆی هەر دەمێنێ
یەک دیتنی ئەو گووڵەی چەندین ساڵ لێت کردۆتەوە
سەدان یادگاری جوان دەهێنێتە ناو مێشکتەوە

‎﮼شوکلاتە ‎﮼ئەوینداریـWhere stories live. Discover now