*دوای ئەوەی سوبین هەموو شتەکانی ڕون کردەوە کە دەبێت چیبکەن پلانێکیان دانا بە پشت بەستن بە زانیاریەکانی لینۆ*
سوبین^لینۆ پێویستمان بە زانیاریەکانی تۆیە تکایە^
^باشە وەک چ شتێک^
سوبین^باوکت لە چ کاتێکا بەتەنها یە ، چ کاتێک باشترین کاتە بۆ چونە ناو کۆشکەکەی ، چەن پاسەوان چاودێری ئەو شوێنە دەکەن ، هیچ ڕێگایەکی نهێنی هەیە^
^باوکم کاتێک قاوە دەخواتەوە وەک خویەک دەبێت بەتەنها بێت هیچ کات نەم بینیوە کەسی لەلابێت لەکاتی قاوە خواردن ، کاژێر ١١:٣٠ باوکم قاوە دەخواتەوە ، نزیکەی ١٢ پاسەوان دو لای دەرگاکە دوانیش لە ژورەوە دودانە بەدەوری کۆشکەکە دەسورێنەوە چوار دانەش هەمیشە لەگەڵیدان ، دەربارەی رێگای نهێنی وابزانم لەماڵەکەمان رێگایەک هەیە کە باوکم تێدا دروستی کردوە بەڵام کەس بەوە نازانێم منیش جارێک بە سوتفە بینیم لەژێر مێزی نان خواردنەکە رێگایەکی نهێنی لێیە ^
^پێویستمان بە پلانێکی تۆکمەیە باشە چەندمان پێدەچێت تا لە ماڵی ئێوە بگەینە کۆشکەکەی باوکت چونکە پێویستە بە ماوەی ٥ خولەک باوکت لەناو بەرین ^
بۆمگیو^پێم وابێت پێویستە ئێمە بەر لە کاژێر ١١:٣٠ لەوێ بین تا بتوانین لەکاتی خۆی کارەکان ئەنجام بەین^
سوبین^تۆ راست دەکەی^
^لەنوێوان ماڵەوە بۆ کۆشکەکە ٢٥ خولەکە بەڵام تونێلەکە زۆر تاریکە پێویستمان بە مەشخەڵدەبێت^
جیمین^من ئەوانە چارە دەکەم^
سوبین^باشە ئێمە چۆن بچینە ماڵی ئێوە گەر دایکت پێی زانین^
^دایکم هەمیشە کاژێر ١٠ دەخەوێت ^
سوبین^ئەوە زۆر باشە سایکت نابێتە ڕێگر لەبەردەممان ، کەواتە ئێمە کاژێر ١٠:٥٥ خولەک دەڕۆینە ماڵی لینۆ دواتر بە بەکار هێنانی مەشخەڵ رێگاکان روناک دەکەینەوە پێویستە بە ماوەی ٥ خولەک کوشتنەکە ئەنجام بدەن جیمین و ماشا ئێوە پێویستە ئاگاداری ماڵەکەی لینۆ بن بۆمگیو ئیڤا ئێوەش دەبێت کاروباری ئێرە بەرێوە ببەن تا کەس گومان نەکات شینیو و لینۆ دەرۆن بۆ کوشتنی سەرکردە من و هارو پاسەوانەکان سەرقاڵ دەکەین باشە^
لینۆ شینیو ئیڤا بۆمگیو جیمین ماشا هارو^بەڵێ^
سوبین^ئێستا دەتوانن بڕۆن پشوبەن^
^دڵنیای سەردەگرێت^
سوبین^تۆ دەترسی^
^نا نەخێر^
*سوبین سەیری لینۆی کرد و زەردەخەنەیەکی کرد*
شینیو^بابڕۆین^
^باشە^
*جیمین چو بۆ چێشتخانە*
جیمین^سڵاو هاوڕێیان هیچمام هەیە بیخۆم بەراستی برسیمە^