Introduction

16 6 2
                                    

ڕۆژێکی ئاسایی لە شاری سیۆل
لە وڵاتی کۆریایی باشوور خۆر هەڵهات
و زەوی ڕووناک بۆیەوە خەڵکی دەستیان کرد
بە خۆ ئامادە کردن بۆ سەر کارەکانیان
لەم سیۆلە گەورە و قەرەباڵغە کە هەمیشە
شارەکە ڕووناکە و خەڵکی سەر جادە و شەقامەکان چۆڵ ناکەن لە سوچێکی ئەم شارە
کچێکی تازە پێگەشتوو هەیە
بەڵام کچێک جیاواز لە هاوتەمەنەکانی
لەگەڵ ئەوەی تەمەنی زۆر بچووکە بەڵام توانیویەتی
سەرنجی خەڵکی بەلای خۆیدا ڕابکێشێت
هەرچەندە ئەوە شتێکی بێزارکەرە بۆ ئەو
کە ببێتە جێی سەرنج بەڵام
چاوەکان ناتوانن بوەستن لە سەیرکردنی
ئەو تەنها تەمەنی 15 ساڵە
قژێکی سووری تاریکی درێژی هەیە
دوو چاو برۆی ڕەش و پێستێکی سپی
باڵایەکی مامناوەند و جەستەیەکی ڕێک
کە خەونی هەموو کوڕێکە خۆشەویستەکەی وابێت
ئەم کچە سەرنجڕاکێشە جیاوازە لە هەموو هاوتەمەنەکانی
زۆربەی کاتەکانی بە تەنها بەسەر دەبات
هیچ هاوڕێیەکی نیە زۆر ڕقی لە قسەکردنە
لەگەڵ هاوتەمەنەکانی خۆی چوونکە
ئەو و هاوتەمەنەکانی زۆر زۆر جیاوازن
لەگەڵ ئەوەی تێکەڵ بەخەڵک نابێت بەڵام
زۆر چاونەترس و سەرەڕۆ و لادەرە
تاکە ئاواتی ئەوەیە ببێتە 18 ساڵ
بۆ ئەوەی بەبێ کێشە بڕواتە یانە شەوانەکان
ئەو ئاشقی گوێ گرتن لە میوزیک و ڕاپ و گۆرانیە
بە ستایلی Rock
حەزێکی زۆری هەیە بۆ سەما کردن و خواردنەوە
چێژ وەردەگرێت لە تەنهایەکەیی
وە زۆر ڕقی لە خۆشەویستیە
هەمیشە خۆی بەدوور دەگرێت لە کوڕەکان
ڕاستتر بڵێم ئەو کەسێکی لەو شێوەیەی نەبینیوە سەرنجیڕابکێشێت ئەو هەمیشە
کوڕەکانی سەر شەقام دەبینێت
ئەو کوڕانەی تەنها سـ٭کسیان دەوێت نەک خۆی
بۆیە خۆی بەدوور دەگرێت لە هەمووان
کچێکی زۆر عیناد و کەلەڕەقە
هەمیشە قسەی خۆی لەپێش قسەی هەمووانە
ئەو هەمیشە دەیەوێت ژیانێکی ئازاد بژیت
دوور لە ڕای خەڵک و قسەکانیان
بەڵێ ئەمە ڤــیــــۆلا'ـیــه
کچی خەون و خەیاڵەکان

You've reached the end of published parts.

⏰ Last updated: 7 hours ago ⏰

Add this story to your Library to get notified about new parts!

//'ئــــەمــــــە دۆزەخـــــــە'\\Where stories live. Discover now