2.مـــردنـــت ئـــەوێ

49 10 11
                                    

جیمین:فەرموو؟
*دەنگی خۆشترین ئاوازە تا ئێستا بەر گوێم کەوتبێ،بەڵام وابزانم نامناسێتەوە چونکە هێشتا سەیری نەکردوم چۆن لەگەڵ بێگانەیەک بەساردی قسە ئەکات ئێستاش ئەوایە بۆ من،بەهەرحاڵ.....*

جۆنگکوک:جیمین ئەم حاڵەت چییە؟
*بەخەمباریەوە پێم وت قژی شێواوە،ڕەنگی زەرد بووە ژێر چاوی ڕەش بووە،لێی نزیک بومەوە دەستەکانم لە هەردوو لای ڕوخساری دانا بۆ ئەوەی بمناسێتەوە،سەیری کردم.....*

جیمین:تۆ چۆن منت دۆزیەوە؟
*دەستمی لابرد،بۆچی ئاوا سارد و توڕەیە؟؟*

جۆنگکوک:جیمین ئەم حاڵەت چیە؟بۆچی ئاوای؟من پێم وابوو بەس نەخۆشی بۆچی ئاوا سەرو قژت تێک چووە؟
*کەمێک بە توڕەییەوە پێم وت بۆ ئەوەی ئاوا سارد نەبێ لەگەڵم*

جیمین:تکات لێ ئەکەم ئەتوانی لێرە بڕۆی چونکە ئێستا هیچ تاقەتی لێ پرسینەوەم نییە.
*زۆر بێهێز دیارە من ئاوا بەجێی ناهێڵم*

جۆنگکوک:باشە بەدڵی خۆت کە باش بووی ئەو کات لێت ئەپرسمەوە.
*پێم وت کاتێک ئەڕۆشتمە ژورەوە*

جیمین:جۆنگکوک من مۆڵەتم پێ نەدای بێیتەژورەوە.
*لە کۆتاییا دیسان ناوی خۆمم بیستەوە بە دەنگی ئەو،بەڵام بەتوڕەی وتی*

جۆنگکوک:پێویست بە مۆڵەت وەرگرتن ناکات چونکە لەو بڕوایەیا نیم دەرم بکەیت،من هەڵەم؟
*بە ئاسودەی ئەویش هات کەمێک لەدوری من یەکێک لە گۆشەکانی سەرقەنەفەکەی لە باوەش گرت و بە ماندووی دانیشت*

جیمیم:تا ئێرە هاتوی دەرت ناکەم.
*بینینی بەم شێوەیە و حاڵەی تیایەتی خەمبارم ئەکات*

جۆنگکوک:جیمین بۆ ئەوا نەخۆشی چیتە؟
*ڕووم لێی کرد و بەهێمنی پرسیم دەستم درێژ کرد بەسەر پشتی قەنەفەکەیا ڕێک لە پشتی ئەوە دەستم،بەڵام ناتوانم لەوە زیاتر نزیک ببمەوە لێی... دیسان خەمبارم بۆ ئەوە*

جیمین:سەرەتای هەفتە لە قاوەخانەکە ئیشێکی زۆرمان هەبوو زۆر ماندوو بووم ئاوام لێ هات.
*بەکەمی چاوی کردبۆوە و سەیری پەنجە وردەکانی ئەکرد*

جۆنگکوک:خۆ چوی بۆ لای دکتۆر؟
*بەحاڵیا دیارە نەڕۆشتوە،کەلە ڕەقیەکەی زاڵە بەسەریا بەڵام ئەویشم بەدڵە*

جیمین:بۆ ئەپرسی کاتێک ئەزانی نەڕۆشتوم.
*بەدەستی کەمێک قژی چاک کرد*

جۆنگکوک:کێ هەیە لەتۆ خەم ساردتر،بۆچی ئاوا خۆت پشگوێ ئەخەی؟
*بەڕاستی ئەمەوێ گرنگی بەخۆی بدات،بەڵام ئێستا نااوانم لێی توڕە ببم*

جیمین:جۆنگکوک تکایە پێم وتی ئێستا تاقەتی هیچم نیە.
*لەگەڵ قسەکەی چاوی توند داخست و سەری کردە خوارەوە دەستی پێوە گرتبوو*

ئٓەوِیّنَیِ دَڵّWhere stories live. Discover now