𝐏𝐚𝐫𝐭𝟓

58 11 12
                                    

ڤۆت☹️🖤؟؟؟

تێپەڕاندنی کات:
.
.
.
.
دوای مانگێک.... بەڕێز جیۆن تێل بۆ بەڕێز کیم دەکات

بەڕێز کیم : سڵاو

بەڕێز جیۆن: سڵاو چۆنی بەڕێز کیم دەنگ و باست؟

بەڕێز کیم: باشم سوپاس بۆخوا تۆچۆنی بەڕێز جیۆن؟

بەڕێز جیۆن :هەر باشبی منیش باشم ئێ دەڵێم وا مانگێک تێپەڕێوە چیبوە بۆ مەسەلەی جۆنگکۆک و ناوت

بەڕێز کیم: بڵێم چی ناوت هەر بۆخۆی لەمالەوەیە و جۆنگکۆکیش نەهاتوە یانی دەمێکە یەکیان نەدیوە بەڕای من

بەڕێز جیۆن: وانابێ برام ئێمد نەبین ئەمانە هەر یەک نابینن من زۆر حەزەکەم زوو هاوسەرگیری بکەن بۆیە با ئێمە هاوسەرگیریەکەیان بۆ ڕێک بخەین دوای هاوسەرگیری خۆیان ڕادێن لەگەڵ یەک

بەڕێز کیم: هەرچۆنێک تۆ بتەوێ بیرۆکەیەکی چاکە بەڕێز جیۆن بەڵام چۆن هاوسەرگیریەکە ڕێک بخەین و ڕازیان بکەین؟

بەڕێز جیۆن: من ئەمشەو دێمە داوای ناوت جۆنگکۆکیش لەگەڵ خۆم دێنم بەحسابی نانخواردنێکی ئاسایی جا با ڕازیش نەبن تازە ئێمە توشمان کرد هههههه

بەڕێز کیم: زۆر چاکە بەخێربێن چاوڕێین دەی جارێ خوات لەگەڵ با من ئامادەکاری بکەم

بەڕێز جیۆن: خوات لەگەڵ

بەڕێز جیۆن چوە لای جۆنگکۆک: جۆنگکۆک خۆت ئامادە بکە دەچینە لای بەڕێز کیم بانگهێشتی کردوین بۆ خوانی ئێوارە

جۆنگکۆک: ئێ؟

بەڕێز جیۆن: چی ئێ؟ خۆت ئامادە بکە بەتەماش نەبی بڵێی نایەم دەی.!

جۆنگکۆک: ئم

لای ناوت.......

بەڕێز کیم: کچم؟

ناوت: بەڵێ باوکە فەرموو وەرە ژوور

بەڕێز کیم: ئەو جلانەم بۆت هێناوە لەبەری بکەو خۆت بڕازێنەوە میوانمان دێ بۆ خوانی ئێوارە بانگهێشتم کردون جا با جوان دەربکەوی کەمتەرخەمی نەکەی ها!

ناوت: بەڵام باوکە ئەو جلانە بۆ میوانی لەبەر ناکرێ زۆر نەوعێکە( ناوت بە شڵەژاوی وای دەوت چونکە هەرگیز باوکی نەیهێشتوە جلی وا کورت ڕووت و شاز بکات)

ناوت: دایکە....( بە خەمباریەوە)دەیویست دایکی شتێک بکات و نەهێڵی لەبەری بکا

خاتوو کیم: بەس سێری ئەکرد و هیچی نەئەوت چونکە ناتوانێ قسە لە قسەی بەڕێز کیم بکات

بەڕێز کیم: توڕەم مەکە و قسە مەکە بەبێدەنگی لەبەری بکە.!

ناوت بەمەجبوری لەبەری کردو خۆی ڕازاندەوە بەڵام هیچ ئیسراحەت نەبوو بەو جلانەی کە لەبەری بوو بەدەستەکانی هەوڵی ئەدا جلەکە ڕابکێشیتە خوارەوە تە هەندێک گیانی داپۆشێت بەڵام سەرەوەی زیاتر ڕووت تر ئەبوو....

کوڕی بازرگانەکە|𝐓𝐡𝐞 𝐦𝐞𝐫𝐜𝐡𝐚𝐧𝐭'𝐬 𝐬𝐨𝐧🖤Where stories live. Discover now