Part(two)

39 18 10
                                    


من ئێستاش نازانم هۆگر بەچ شتێکی تۆ بووم
بەچاوەکانت کە سەیرم ناکەن،
یان بە دڵت کە هی من نییە🖤.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

JIMIN pov



ئایا خۆشەویستی ئاوا بەئازارە؟

یان ڕاستیەکەی خۆشەویستی تاک لایەنە ئاوا بەئازارە؟

ئەو خەڵکە کە دەکەوێتە داوی خۆشەویستی ئاوا ئازار دەچێژن یانیش تەنیا منم کە ئازار دەچێژم؟

من وەڵامی هەموو پرسیارەکانی مێشکمم دەوێ بەتایبەتی وەڵامی ئەم پرسیارانە ئایا من لەهیچ شتێکم کەمە تا من بەدڵی ئەو نەبم؟

ئایا من شایەنی ئەو نیم؟

ئەوەندە خراپم تاشایەنی نەبم؟

ئەوەندە هیچم تا لەیەکەمین هەڵبژاردەی دڵم شکست بهێنم؟

گوناهی من چیبو کە دڵم کەسە ڕاستەکەی دۆزیەوە بەڵام بۆمن نەبوو، خوایە گیان چ کارێکی خراپم کردووە تا بە ئازاری خۆشەویستی تاک لایەنە تاقیم بکەیتەوە؟

بەخوا خەریکە دڵم دێتەدەرەوە

لەناو بیرکردنەوەکانم هاتمە دەرەوە کاتێک دایکم بانگی کردم

د.جیمین: جیمین کوڕم وەرە نانی ئێوارە بخۆ

بەدەنگی بەرز وتی تاکو گوێی لێبێ

جیمین: باشە دایکە گیان

جیمینیش ڕۆشتە دەستشۆرەکە ڕوخساری شۆری چونکە بەهۆی گریانەوە چاوی بەفرمێسک بو و هەڵئاوسابو ئینجا ڕۆیشتە چێشتخانەکە

جیمین: ئممم ئەم بۆنە خۆشە چیە دایکە گیان

وتی کاتێ بۆنی خواردنەکە هەموو چێشتخانەکەی پڕکردبوو وە ماچی سەری دایکی کرد

د.جیمین: ههه دانیشە کوڕم با خواردنەکەت بۆ تێبکەم

بەقشتی کوڕەکەی پێکەنی وە خواردنەکەی لەپێش دانا

جیمین: دەی دەی دایکە بەخوا گەلێک برسیمە جا سکم داوای خواردنە بەتامەکانی تۆ دەکا

کاتێک بەبرسێتیەوە سەیری خواردنەکانی دەکرد و بەخێرایی هەندێکی خستە نێو دەمی

د.جیمین: کوڕە هێواش بیخۆ خۆ خواردنەکە ڕاناکا

سەیری کوڕە شێتەکەی دەکرد کە چۆن تامەزرۆی خواردنەکانێتی هەموو کاتێک ئاوا بەپەرۆشەوە دەیانخوات

جیمین: نا نا دایکە خەمی منت نەبێ جا خواردنەکان زۆر بەتامن

بەدەمی پڕ خواردنەوە قسەی دەکرد

د.جیمین: کەواتە نۆشت بێ گیانەکەم

خۆشی دەستی بەخواردن کرد

جیمین: ئەرێ دایکە ئەی کوا باوکم؟

کاتێک خواردنەکەی قوت دا پرسی چونکە لەم کاتانە باوکی لەماڵ دەبوو

د.جیمین: وتی درەنگ دەگەڕێتەوە چونکە ئەمڕۆ کاری زیاتری هەیە

جیمین: باشە کەواتە

دەستیان بەنان خواردن کردەوە

دوای کەمێک تەواو بون

جیمین: دایکە گیان تۆ بڕۆ هۆڵەکە دانیشە من قاپەکان هەڵدەگرم

وتی کاتێک لەسەر کورسیەکە هەستایەوە دەستی دایکی گرت

د.جیمین: یااا کوڕم هێشتا پیرنەبوم و دەتوانم کاری ماڵەوە بکەم

جیمین: دایکە جوانەکەی من ناڵێم پیربویت تەنها خۆم حەزدەکەم قاپەکان کۆبکەمەوە خۆی هیچ شتێک نیە بیکەم

د.جیمین: باشە کەواتە دواتر وەرە هۆڵ

دایکی جیمین ڕۆیشتە هۆڵەکە دانیشت و تیڤیەکەی داگیرساند

جیمین دەستی کرد بە کۆکردنەوەی قاپەکان وە مێشکیشی گەشتی کرد بۆ لای بیرکردنەوەکانی کە جگە لە خۆشەویستی دڵی بیر لەهیچ شتێک ناکاتەوە

تەواو بوو لە شوشتنی قاپەکان

ڕۆشتە لای دایکی سەری خستە سەر قاچی دایکی

د.جیمین: کوڕم جیمین ئایا تۆ خەمباریت یان من وا هەست دەکەم کەوایت

هەستی کرد کە جیمین دەربارەی شتێک خەمبارە

جیمین: نەخێر دایکە هیچ نیە

بەزۆر خۆی گرتبو نەگری لەلای دایکی

د.جیمین: درۆم لەگەڵ مەکە ئەزانم شتێک هەیە جا بۆم باسکە چیتە

بەهێمنی وتی و دەستی بەقژی جیمین دادەهێنا

جیمین: هیچم نیە دایە تەنها خەوم دێت ئەچم دەخەوم

هەرچەندە دایکی باوەڕی نەکرد بەڵام نەیویست زۆری لێبکا

د.جیمین: باشە کەواتە بڕۆ بخەوە، ئااا جیمین خەریک بو بیرم بچێت

لەناکاو شتێکی بیرکەوتەوە

جیمین: بەڵێ دایکە ئەو شتە چیە؟

بەپەرۆش بوو بزانێت دایکی چی دەڵێت

Cut
482 words.

هایییی گورەکانم چۆنن باشن؟

ئەوەش پاڕتی یەکەم چۆن بو بەلاتانەوە؟

نەڵێن کەم بوو ها بەخوا لەبەر مەکتەب ناتوانم سۆریم بکەن بەو دڵە بیگەتان


هیوادارم بەدڵتان بوبی🦋

You've reached the end of published parts.

⏰ Last updated: 3 days ago ⏰

Add this story to your Library to get notified about new parts!

بـۆمـن نـەبـووWhere stories live. Discover now