CHAPTER🩸SEVENTEEN

55 13 0
                                    

~*~*~*~*~*~*~*~*~*~*~*~*~*~*~* لەو سێبەرە گەورەیە دەڕوانم لەکاتێک خەریکە دڵم دێتە دەرەوە ئەوەندە بە خێرای لێدەدات

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

~*~*~*~*~*~*~*~*~*~*~*~*~*~*~*

لەو سێبەرە گەورەیە دەڕوانم لەکاتێک
خەریکە دڵم دێتە دەرەوە ئەوەندە بە خێرای لێدەدات

بەڵام لەناکاو سێبەرەکە گۆڕا بۆ مرۆڤێکی قێزەون بەڵێ
دووچاوی سوور وە نینۆکەکانی لە هی مرۆڤی ئاسای ناچێت

تەنانەت لاشەشی هەمووی بە خوێن داپۆشراوە
ئایخوایەخەریکە دەمرم

جەستەم دەلەرزێ
وەک ئەوەی کە لەجیهانێک سەهۆڵاوی
پڕ لە بەفر بم بێ هیچ جلێک

فرمێسکەکانم بێ ویستی خۆم کەوتن
ئایا دەبێت بەهۆی زۆری ترسەوە بێت ؟؟

ئاخر لەتەواوی ژیانم شتی لەم جۆرەم نەدیوە
تەنانەت گەر هاواریش بکەم
هیچ کەسێک نایەت بۆلام چونکە من بەتەنیام

مۆبایلەکەم !بەڵێ سەیرم کرد کە لەسەر مێزی جوانکاریەکەم داناوە

بەپەلە هەڵسامو ڕامکرد بۆ لای مۆبایلەکەم
بەڵام هەستم بە ژانێکی سوتێنەر کرد
لە سەرم

بەڵێ ئەم دڕندەیە بە قژ منی بڵند کردووە

: ئەوەندە بە ئاسانی نا ...

بەزەردەخەنەیەکی لار وای وت
منی فرێدا تا بەر سیسەمەکە کەوتم

بەترسەوە لێم دەڕوانی و دەستم لەسەر پشتم جێگیرکردبوو کە ئازاری زۆری پێگەشت

وە بێگومان تا ئێستا فرمێسکەکانم لەکار نەکەوتون

: چیت لێم دەوێ دڕندە ...

بەگریانو هاوارە پێم وت
بەڵام وەڵامەکەی وای لێکردم کە شۆک بم

:تەنها شتێکی بچوکم لێت دەوێ ..
وای وت کاتێک هەنگاوی هێواشی بۆلام دەنا

هاتا ئاستی گوێمو وتی
: ڕوحت

بەشۆکەوە لێمدەڕوانی لەکاتێ ئەو زەردەخەنەی لاری بەڕومدا دەکرد

لەکۆتایدا دەستی خستە سەر ملمو زۆر بە خراپی پەستانی دەخستە سەر

: ئەمە تەنها سەرەتا دەبێت بچکۆل ...

هەست بەوە دەکەم کە خەریکە هیچ هەناسەیەک لەمن بوونی نامێنێ

ئایا ئەمە کۆتاییە ؟
من شایەنی مردنێکی وا بەئازار بووم ؟
خوایە خۆت یارمەتیم بدە

چاوەکانم داخست لەکاتێک کە کۆتا فرمێسکی لێوە هات
_>_<_>_<_>_<

سڵاو تان لێ بێت هیوادارم باش بن 🤍بەڕاستی زۆر دڵخۆشم کە لە دوێنێوە خوێنەرو ڤۆتەکان بەرەو زیاد بوون دەچێت بەڕاستی سوپاس تان دەکەم 🤍🤍

{DEVIL in moonlight}//Where stories live. Discover now