~1~

138 42 46
                                    



'' لە ناخی هەمووماندا خۆشەویستیەکی شایستە
بۆ کەسێکی نا شایستە هەیە ''


___________



دایکە بەجدیتە ؟
ناهی وتی کاتێک خانوە گەورەکەی پێش خۆی بینی

بەڵێ کچم ئێرەیە
ماڵی بەڕێز جیۆنە

بەڵام دایکە ئێرە زۆر گەورەیە ئێمە چۆن دەتوانین خزمەتی بکەین
بە نوزەوە وتی


کچم ئێرە پڕیەتی لە خزمەتکاری تر من تەنها بۆ خواردن ئامادە کردن لێرە دەبم
وە پێت وایە من ڕازیم لەم دۆخە
تەنها مەجبورین بەهۆی برا گەمژەکەتەوە
وە وەک پێم وتیت
داوا لە بەڕێز جیۆن دەکەین تۆش بخاتە کۆلێژی خۆی


ناهی : نەخێر دایکە من ئەو کۆلێژەی لێی وەرگیراوم بەدڵمە

بە پێداگریەوە وتی

مەهتا: کچە گەمژەکەم ئەوە کۆلێژێکی گەورەیە تەنانەت کورەکەی خۆشی لەوێ دەخوێنێت

دەبێت سوپاس گوزاربیت کە بڕۆیتە ئەوێ ئێمە کەی پارەی ئەوێمان هەیە

با سەرەتا بڕۆینە ژورەوە
نزا بکە بهێڵن لێرە ئیش بکەم
ئەگەرنا هەرگیز قەرزەکانمان پێ نادرێتەوە
براکەشت ئازاد ناکرێت لە زیندان





بەرەو ژورەوە ڕۆشتن ناهی تەنها چاوەکانی دەگێڕا بە خانوە گەورەکەدا
ئەو یەکەم جاریەتی ماڵێکی واجوان ببینێت

ناهی : دایکە سەیری باخچەکەی ڕێک هێندەی گەڕەکەکەی ئیمە دەبێت
دەستی ڕاکێشا بۆ باخچەکە

وەک کۆیلەیەک As A SlAve  ''JkWhere stories live. Discover now