کاتێک ڕووی ڕاستەقینەی مرۆڤەکانت بۆ دەردەکەوێت
ئەو کاتە تێدەگەیت کە ڕووخسار هیچ بەهایەکی نییە********
نزیک نیوە شەو بوو
مەهتا هاتە ژورەکەی دوای ئەوەی لەگەڵ خزمەت کارەکانی تر قاپەکان و چێشتخانەکەیان پاک کردبۆیەوەبینی ناهی خەوتبوو وە چەند کتابێکیشی لەپێش بوو لەسەر جێگە خەوەکە
سەری بەملاو لادا سوڕاند لە خەو خۆشی ئەم کچە
بە داخبوو بۆ کچەکەی کە لەم تەمەنە دەبێت لە ماڵێکی تر بمێنێتەوە
لەبەر برایە سەرەڕۆکەیوە دڵگران بوو بۆی چونکە ڕەفتاری جۆنگکوکی بەلاوە باش نەبوو
هیوای دەخواست بێ کێشەبێتبە ماندویەتی لەلایەکی جێگەکە خەوت
بەیانی''
مەهتا : هەڵسە ناهی دوا دەکەویت بۆ کۆلێژ
ناهی چاەکانی کردەوەو بە خەواڵوی هەڵسا
مەهتا دەستەکانی لەسەر کەمەری دانابوو
مەهتا : وا نزیک ٤ ساڵە من هەموو ڕۆژێک خەبەرت دەکەمە بۆ کۆلێژ
کەی گەورە دەبیت و خۆت هەڵسیت هاناهی ماچێکی ڕومەتیدایکی کرد و وتی
من دەزانم تۆ لەخەمی مندایت
بۆیە بێخەم دەبم لێبەڵام دایکە
من لەکوێ دەست و دەموو چاوم بشۆم
مەهتا : ئەی دوێنێ لەکوێ شوشتت ؟
ناهی : ئممم.. بیرم کەوتەوە دەرگای دەستشۆرەکە ڕێک لە تەنیشت دەرگای ژوری ئێمەوەیە
مەهتا: گەمژە .. دەی دەڕۆم خوانی بەیانی دادەنێم
YOU ARE READING
وەک کۆیلەیەک As A SlAve ''Jk
Romanceناهی لەگەڵ دایکی ناچاربوو بڕواتە ماڵێک بۆ خزمەتکاری لەبەر دانەوەی قەرزی براکەی بەڵام لەم ماڵە کەرامەت و ژیانی تێکشکا جیۆن جۆنگکوک کوری ماڵەکە هەموو سەرەڕۆییەکان و حەزەکانی خۆی لەسەر ناهی تاقیکردەوە وەک کۆیلەیەک !!؟؟ By "LaZa