|ئەوەڵین جەنگئاسا|

35 9 37
                                    

هەرچەن هێن و مێن بکەی
تۆ لە چارەی منا بەتەنێ گوناهێکی
وەک میقاعێ نەشیدی یاخی
لە عەردێکی پڕ جانەوەری

بەتەنێ خوێنی من لەناوئەچێ
دەستی تۆش لە باخەڵی یارێ
دەستنووسێکی حوکمت ڕەجم بێ
پەپوولەیەکی کەوڵت عەدەم بێ





شەو هات، ڕۆژ هات، شەو هات و ڕۆژ هات.
ئەهات و لەبەر دیدەی مەستی من،
بێباکانە بە شەرابی درۆ خۆی دەلاوانەوە.
ئەهات و لەبری چرپەی ڕازی من، وڕێنەکانی خۆی ئەوتەوە.
ئەهات و درکی نەئەکرد بە سووتانی من،
بە مردن و کوژران و ناڵە ناڵی من.

هەموو شەو ئەهاتە مەیخانە، ئەو شەرابی نۆش ئەکرد و
من مەدهۆش ئەبووم.
ئەو وڕێنەی ئەکرد و من وەک بولبوول بۆیم ئەمخوێن مەقام.
ئەو وێڵێ یارێکی دی و منیش وێڵی ئەو یـارە بووم.
ئەو برینداری دەستی زاڵمێ و
منیش برینداری دەستی ئەو مەزڵوومە بووم.

بەچی ئەچێ شای شاهان بم، گووڵی بێستان بم.
تاقە ئاوازی دنیای نەژنەوایان بم، سووری نێو سپی و
لێوانی شکۆفەکراو بم، ئەڵماسێکی سەر پەنجەی هاوسەردارێ بم،
ئەستێرەیەکی درەوشاوەتر لە مانگ بم.
بەچی ئەچێ کەمن ڕێزدار و ناودار و مەحبووب بم،
کەلەبەر پێی تۆدا، چۆکی ئیشق دانەیەم.
کەلەبەر خاتر یەک لەفزی تۆدا، پاکیزەیی خۆم لەدەستنەیەم.
کەلەبەر خاتر نیم نیگاهی تۆدا، دێوانەترین هەڵبەستبێژ دەرنەچم.
کەلەبەر خاتر تاڵێ پرچی تۆ، حوکمی عەدەم وەرنەگرم.
پێم مەڵێ ئەویندارمی.

"بەڵام هێشتا تۆ منت خۆشنەویست."














_____________________________

ڕەنگە نووسینەکانم زۆر سادە بێ، بەڵام ئەم چیرۆکە لە بیرۆکەیەکی بچووکمەوە سەری هەڵدا کە لە ئینستا پۆستم کردبوو، زۆرینەی داوایان ئەکرد بیکەمە چیرۆکێکی بچووک وە ئەمەی لێ دروست بوو.

هەرچەن ڕەنگە بە ئینگلیزی جوانتر بمتوانیایە دایڕێژم چونکە بیرۆکەکەم سەرەتا بە ئینگلیزی داڕشتبوو.. بەڵام با ببینین بەدڵتان ئەبێت یاخود نا:)

بەهیوای چیژوەرگرتن لێی🤍.

You've reached the end of published parts.

⏰ Last updated: 2 days ago ⏰

Add this story to your Library to get notified about new parts!

مەیخانەکەی سۆهۆWhere stories live. Discover now