هەرچەن هێن و مێن بکەی
تۆ لە چارەی منا بەتەنێ گوناهێکی
وەک میقاعێ نەشیدی یاخی
لە عەردێکی پڕ جانەوەریبەتەنێ خوێنی من لەناوئەچێ
دەستی تۆش لە باخەڵی یارێ
دەستنووسێکی حوکمت ڕەجم بێ
پەپوولەیەکی کەوڵت عەدەم بێشەو هات، ڕۆژ هات، شەو هات و ڕۆژ هات.
ئەهات و لەبەر دیدەی مەستی من،
بێباکانە بە شەرابی درۆ خۆی دەلاوانەوە.
ئەهات و لەبری چرپەی ڕازی من، وڕێنەکانی خۆی ئەوتەوە.
ئەهات و درکی نەئەکرد بە سووتانی من،
بە مردن و کوژران و ناڵە ناڵی من.هەموو شەو ئەهاتە مەیخانە، ئەو شەرابی نۆش ئەکرد و
من مەدهۆش ئەبووم.
ئەو وڕێنەی ئەکرد و من وەک بولبوول بۆیم ئەمخوێن مەقام.
ئەو وێڵێ یارێکی دی و منیش وێڵی ئەو یـارە بووم.
ئەو برینداری دەستی زاڵمێ و
منیش برینداری دەستی ئەو مەزڵوومە بووم.بەچی ئەچێ شای شاهان بم، گووڵی بێستان بم.
تاقە ئاوازی دنیای نەژنەوایان بم، سووری نێو سپی و
لێوانی شکۆفەکراو بم، ئەڵماسێکی سەر پەنجەی هاوسەردارێ بم،
ئەستێرەیەکی درەوشاوەتر لە مانگ بم.
بەچی ئەچێ کەمن ڕێزدار و ناودار و مەحبووب بم،
کەلەبەر پێی تۆدا، چۆکی ئیشق دانەیەم.
کەلەبەر خاتر یەک لەفزی تۆدا، پاکیزەیی خۆم لەدەستنەیەم.
کەلەبەر خاتر نیم نیگاهی تۆدا، دێوانەترین هەڵبەستبێژ دەرنەچم.
کەلەبەر خاتر تاڵێ پرچی تۆ، حوکمی عەدەم وەرنەگرم.
پێم مەڵێ ئەویندارمی."بەڵام هێشتا تۆ منت خۆشنەویست."
_____________________________
ڕەنگە نووسینەکانم زۆر سادە بێ، بەڵام ئەم چیرۆکە لە بیرۆکەیەکی بچووکمەوە سەری هەڵدا کە لە ئینستا پۆستم کردبوو، زۆرینەی داوایان ئەکرد بیکەمە چیرۆکێکی بچووک وە ئەمەی لێ دروست بوو.
هەرچەن ڕەنگە بە ئینگلیزی جوانتر بمتوانیایە دایڕێژم چونکە بیرۆکەکەم سەرەتا بە ئینگلیزی داڕشتبوو.. بەڵام با ببینین بەدڵتان ئەبێت یاخود نا:)
بەهیوای چیژوەرگرتن لێی🤍.
YOU ARE READING
مەیخانەکەی سۆهۆ
Любовные романыنینۆکە سوورەکانی هۆشی بردم، بێ ئاگا لەوەی وەختێ دادێ بەهەمان چەشن سووری، خوێن بەری پەنجە توێیەکەی ئەگرێ، کە ئەبێ بەتەنێ خەریک بە هۆنینەوەی شیعر بێ. [ melina ravelle, taeryn delon, jane laroque ] نووسەر؛ لین هۆشیار