Parti 13

416 110 74
                                    

.
.
.
.
_________________________

هەردووکیان هاواریان کرد و بۆلای ناوت ڕۆیشتن .ب.لی ڕۆیشتە دەرەوەی لە ژورەکە وکچەکەی لەو حاڵە جێهێشت

چەند کاتژمێرێک تێپەڕیوە تاکو نـاوت چاوەکانی هەڵهێنا و لەسەقفی ژورەکەی دەڕوانی بە زووی فرمێسک لە چاوەکانی کۆبۆوە کاتێک شتەکانی بیرکەوتەوە دڵنیایە کە ئەو نامانە هی ئەو نین بەڵام نازانێت چۆن بیسەلمێنێت بۆیان کەس بڕوای پێناکات ...

لەوکاتەدا لیا هاتە ژورەوە و ناوت بە چاوە پڕ فرمێسکەکانی سەیری ئەکرد تاکو لیا لەتەکیەوە لە لێواری بێدەکە دانیشت و دەستەکانی گرت


لـیـا
هەست بەباشی دەکەیت .. هیچ شوێنێکت ئازاری هەیە ؟؟

ناوت تەنها بە چاو سەیری دەکرد هەرخۆی سەیرکردنەکانی وەڵام بوو بۆ پسیارەکانی لـیا ..و لیا نەیویست زیاتر بێزاری بکات هەڵسا و ویستی بڕوات ..بەڵام قسەکانی ناوت وەستاندی .


نـاوت
نـاتەوێت قسەکانی ناخم ببیستیت .؟؟ بەڵێ زۆریش ئازارم هەیە لەهەموو لایەکەوە ئازارم بۆ دێت ..

لیا دوبارە گەڕایەوە و لە لێواری بێدەکە دانیشت و دەستەکانی ناوتی گرت


لـیا
قسەم بۆبکە حەزدەکەیت تەواوی ساڵ گوێ بۆ قسەکانت دەگرم ..


نـاوت
خەریک بوو ئاشقی جونگکوک دەبووم ..نازانم چی ڕویدا وا هەموو شتێک تێک چوو .. ئەو نامانە من نەمناردوە لیا... دڵنیابە هی من نین .. نازانم چۆن ڕویداوە ..

لـیا توندتر دەستەکانی گوشی وەک ئەوەی پێی بڵێت من متمانەت پێ دەکەم دڵنیابە



نـاوت
ئەترسم ..بگەڕێمەوە ڕۆژانی ڕابردوو . ئەترسم بگەڕێمەوە بۆ ئەو ڕۆژانەی کە بـاوکم ئازاری ئەدام .. ئەو ڕۆژەی بۆ ماوەی شەو و ڕۆژێک لە خانوەکەی دەرەوەی شار بەستمیەوە بەبێ خواردن و هەموو خولەکێک لێدان .. لەم ماوەیەدا هەوڵم دەدا ئاشقی جونگکوک ببم هەستم کرد دەبێت بە کەسێکی باش بۆمن جێگای باوکم پڕ دەکاتەوە بۆمن ئێمە خەریک بوو ئەبوین بە دوو هاوسەری جوان نازانم لەپڕێکا چی ڕویدا ..من بەڕاستی پێویستم بە کەسێکە جێگای باوکمم بۆ بگرێتەوە و وام لێبکات ئەو ڕۆژانەم بیرچێتەوە کە لەبرسیەتیدا ئەگریام ...لە بەر ئازار ئەگریام .. لەبەر بێ نازیم ئەگریام .. ئەمەوێت بیرم بچێت ئەو ڕۆژانەی کە باوک و کچێکی نمونەیم ئەبینی هەناسەم نەدەما لەبەر گریان .. ئەمەوێت کەسێک خۆشی بوێم ... بۆچی هەموو شتەکان تێک ئەچن کاتێک هەوڵی باشبونی ئەدەم ؟

my little girlWhere stories live. Discover now