ژن لە چوارچێوەیەكی تەسكدا

192 22 117
                                    

ژن لە ڕوانگەی توانا و لێهاتنە ناوەكییەكانیەوە نموونەیەكی باڵای
شەفەقەتە. ئەم شەفەقەتەش لە سروشت و بەدیهاتنیەوە سەرچاوەی
گرتووە. ئەم سروشتە پاك و بێگەردە بە مەرجێك بە دەست تێوەردانە
چەوتەكان پیس نەبووبێت، هەمیشە بیر لە شەفەقەت دەكاتەوە و،
شەفەقەت دەڵێت و، لەگەڵ شەفەقەتدا هەڵدەستێت و دادەنیشێت و،
بەدرێژایی تەمەنی بە نیگای پڕ لە شەفەقەتەوە لە چواردەوری خۆی
دەڕوانێت و، پێكی شەفەقەت دەرخواردی هەموان دەدات. لەو كاتەدا كە
هەموو كەسێك بە شەفەقەتەوە لەباوەش دەگرێت و شەربەتی شەفەقەت
پێشكەشی هەموو لایەك دەكات، وەك پێویستیی و داخوازییەكی ناسكی
و دڵسۆزییەكەی، هەمیشە بەدەم ئازارەوە هەنسك دەدات. وەك شەقشەقە
دەلەرزێت بەژوور سەری هەموو ئەوانەی دەوروبەریەوە، هەر لە دایك و
باوك و، برا و خوشك، هەتا هاوڕ ێ و هەموو نزیكەكانی، كاتێكیش
وەرزی تایبەتی خۆی هات هیی هاوسەرەكەی و منداڵەكانی. هاوبەشی
خۆشی و چێژ و ئاسوودەییان دەبێت و، وەك گوڵ دەكرێتەوە و، زەردەخەنە بە چواردەوریدا دەبەخشێتەوە. ئەگەر لەوانیشدا ئازار و خەم و خەفەت
ببینێت، وەك گەڵایەك سیس دەبێت و، زەرد هەڵدەگەڕێت و، بەدەم ئازارەوە
دەتلێتەوە.
هەموو كاتێك دەخوازێت شتانی جوان ببینێت و، لەناو جوانییەكاندا
هەستێت و دانیشێت، بەڵام ئەوەندە هەیە هەندێك جار ئەوەی ئومێدی
دەكات دەیدۆزێتەوە و، جاری واش هەیە دەستی ناكەوێت. كاتی وا هەیە
ڕەشەبا هەردەم بەتوندی هەڵدەكات و، هەموو ئەو شتانە دەخاتە لەرزە كە
ئەو دڵی پێیانەوە وابەستەیە، ئا لەم كاتانەدا پ ێ بخاتە هەر جێگایەك
دەناڵێنێت و ڕەنج دەكێشێت. زریان و گڕكانەكان لە ناوەوەیدا قوڵپ دەدەن
و، لە ڕێگەی فرمێسكەكانەوە هەناسەیەك دەدەن. جاری واش هەیە بەو
جوانییانەی كە لە ئاسۆیدا سەوز دەبن، ڕێك وەك منداڵێك دڵی خۆش
دەبێت و، جامی كەیف و خۆشی پێشكەشی هەموان دەكات.
ژنێك كە لە ئاسۆی ڕۆحیدا هاوسەرێكی گونجاوی دیوەتەوە و بە
منداڵەكانی تینوێتیی هەمیشەیی خۆی شكاندووە، جیاوازییەكی نییە
لەگەڵ حۆرییەكانی بەهەشتدا و، لانەیەكیش كە لە دەوری وەها ژنێك
دروست بووە هیچی لە فیردەوس كەمتر نییە. بێگومان ئەو منداڵانەش
كە لە بەهەشتێكی وادا و بە مژین و قومدان لەو شەفەقەتە گەورە دەبن،
لەگەڵ ڕۆحانییەكاندا جیاوازییەكیان نییە. بەڵ ێ، كەسێك گەیشتبێت بە
بەختەوەریی پەروەردەبوون لە خانەیەكی وادا، وەك ئەوەی سەری لەناو
بەهەشتەكاندا بێت، بە خۆشی و شادییەكی ئاخیرەتییەوە ژیان بەسەر
دەبات و، خەندە بەسەر چواردەوریدا دەبەخشێتەوە. هەرچەندە لە هێلانەیەكی لەم جۆرەدا لاشە و جەستەكان جیا جیا دەردەكەون، بەڵام لەڕاستیدا تەنها یەك گیان فەرمانڕەوایە بەسەر هەموو
شتێك و هەموو كەسێكدا. ئەم گیانەی كە هەموو كاتێك لە ژنەوە
هەڵدەقوڵێت و هەموو خێزانەكە دەگرێتەوە، لەڕووی مانەوە وەك سیحرێك
و وەك ڕۆحێك هەمیشە هەموان هەستی پ ێ دەكەن و، بەرەو كو ێ بیەوێت
ئاڕاستەیان دەكات. ژنێكی پیرۆز كە ئاسۆی دڵی تاریك نەبووبێت و
بەردەمی ڕۆحی كراوە بێت، لە سیستەمی خێزاندا وەك ئەستێرەی باكور
وایە، هەمیشە لە جێگای خۆیدایە و بەدەوری خۆیدا دەسووڕێتەوە،
بەڵام تاكەكانی تری خێزان بوونیان لە چوارچێوەی ئەودا شكڵ و
شێوە وەردەگرێت و، لەگەڵ وابەستەبوونیان بەوەوە بەرەو ئامانجەكانیان
هەنگاو دەنێن. بەڵ ێ، پەیوەندیی هەموو كەسێك بە هێلانەكەیەوە كاتیی
و گوێرەیی و سنووردارە، بەڵام ژن كارێكی تری هەبێت یان نەیبێت، لە
چێشتخانەكەیدا كە هەویری شەفەقەت و بەزەیی و خۆشەویستیی پێكەوە
لەسەر ئاگرن، هەمیشە لە ناوەڕاستی ماڵەكەیدا قنج بەپێوە وەستاوە و،
ئای چ شتانێك دەكوڵێنێت و پێشكەشی هەستەكانمانی دەكات..!
ژنێك كە بەتەواوەتی هەست و بیركردنەوەكانی ئاڕاستەی ئەبەدییەت
كردووە شتانێك دەدات بە گوێی ڕۆحماندا كە هیچ مامۆستا و
ڕێنمونیكارێك ناتوانێت پێی هەستێت و، دڵەكانمان بەو نەخشە هەرە
جوانانە دەڕازێنێتەوە كە "كات" ناتوانێت زەردیان بكات و، وزەیەكی
دەوڵەمەندی وەها دەبەخشێت بە نەستمان بتوانین لە ژیانی ئەودیوماندا
دنیاكانی پ ێ تەی بكەین. ئێمە لە حزووری "مرۆڤی كامڵ"ی لەم
جۆرەدا هەست بە ڕژانی بەزەیی و، شەفەقەت و، شیعری ئەودیو
ئاسمانەكان دەكەین بۆ ناو ڕۆحمان و، لە قووڵایی دڵماندا هەمیشە بە
نەشوەی ئاخیرەتیبوون مووچڕكە بە گیانماندا دێت. بەڕای ئێمە ژن، بەتایبەت لە ڕەهەندی دایكایەتییەوە، بە ئەندازەی
ئاسمانەكان فراوان و، بەقەدەر ئەستێرەكانی ئاسمانیش هەست و
بیركردنەوەكان لەناو دڵیدا قوڵپ دەدەن و لەم ڕووەوە خولگەی بەزەیی
و هەستەكانە. ئەو هەمیشە گونجاوە لەگەڵ بەختی شیرین و تاڵیدا و،
نێوانی خۆشە لەگەڵ چێژ و ئازارەكاندا و، یەكانگیر بووە لەگەڵ خۆشی
و ناخۆشییەكاندا و، هەردەم داخراوە بەڕووی ڕق و نەفرەتدا و، لە هەموو
دۆخێكدا بەدوای ئاوەدانكردنەوە و بنیاتناندا دەگەڕێت و، بێگەردترین
هەوێنی جێنشینیی خوای گەورەیە لەسەر زەوی و، پوختە و پێڕستی
ناسكی و نەرمونیانیی مرۆڤانەیە. بەتایبەت ژنێكی بەختەوەری وا كە لە
ڕێگەی بیروباوەڕیەوە دەرگاكانی دڵی بەڕووی ئەبەدییەتدا واڵا كردووە،
لە خاڵێكی ئەفسووناویدا كە بریتییە لە تێكەڵەیەك لە جیهانەكانی
ماددە و مانا و، لاشە و ڕۆح، خاوەنی پلە و پایەیەكی هێندە بەرز و
ڕووناكە و لە سەروو توانای تێگەیشتنەوەیە كە تەنانەت بەرزترین ئەو
پایە و پێگانەش كە دوای ئێرە پێی دەبەخشین، لەچاو بەها ڕۆشنەكانی
خۆیدا كە وەك خۆر دەدرەوشێنەوە -چونكە ئەم وەسفانە زیادەڕەویی دەكەن
لە پێگە و توانا و لێهاتنەكانیدا و پایەی ڕاستەقینەی خۆی لەكەدار
دەكەن- وەك چەند مۆمێكی كوژاوەیان ل ێ دێت.
لە دنیای بیركردنەوە و هەرێمی بەهاكانی ئێمەدا ژن گرنگترین
ڕەنگی ڕووداوی بەدیهێنان و، ئەفسووناویترین و بەپیتترین ڕوكنی
جیهانی مرۆڤایەتی و، سێبەرێكی پڕاوپڕی جوانییەكانی بەهەشت
لە ماڵەكانماندا و، باشترین و ساخڵەمترین گەرەنتییە بۆ بوون و
مانەوەمان. پێش ئەوەی ئەو بەدیبهێنرێت ئادەم پێغەمبەر (عَلَيْهِ السَّلَم) تەنیا و، ژینگە بێگیان و، ئادەمیزاد مەحكوومی لەناوچوون و، خانە و
لانەش هیچ جیاوازییەكی نەبوو لەگەڵ كلۆری ناو داران و، مرۆڤیش
لە فانۆسی تەمەنی خۆیدا زیندان كرابوو. لەگەڵ ئەودا جەمسەری
دووهەم دروستبوو و جەمسەرەكان پێكەوە بەستران. "بوون" بە دەنگ و
ڕەنگێكی جیاواز ڕازایەوە و، "مرۆڤی تەنیا" گۆڕا بە "جۆر" و، بوو بە
گرنگترین كەرەستەی گەردوون و، نرخێكی یەكجار مەزنی بەخشی بە
هاوسەرەكەی.
گەرچی ژن لەڕووی دەروونناسی و كارئەندامناسییەوە خاوەنی
سروشتێكی جیاوازە و خاسیەتی تایبەت بە خۆی هەیە، بەڵام ئەمە بە
مانای ئەوە نایەت كە پیاو لە ژن باڵاترە، یاخود ژن لە پیاو كەمترە.
ئەگەر وەكو توخمەكانی هایدرۆجین و ئۆكسجینی ناو هەوا لە پیاو و ژن
بڕوانین، هەردووكیان لەڕووی پێگە و تایبەتمەندییانەوە تا بڵێی گرنگن
و، بە هەمان ئەندازەش موحتاجی یەكترن. ئەگەر توخمەكانی هەوا بە
یەكتر بەراورد بكرێن، وتنی "هایدرۆجین بەنرخترە." یاخود "ئۆكسجین
گرنگترە" چەند بێمانایە، بەهەمان شێوە بەراوردكاریی لە نێوان ڕۆڵی
ژن و پیاودا نەگونجاو و بێمانایە. بەڵێ ، پیاو و ژن لەڕووی بەدیهاتن و
فەرمانبەرییان لەسەر زەوی هیچ جیاوازییەكیان لە نێواندا نییە و، دوو
ڕووی جیاوازی یەك شتن كە پێویستیان بە یەكترە.
"ژن موحتاجی پیاو و، گەنج موحتاجی پیر و، كەمان موحتاجە بە تیر
هەموو پارچەكانی عالەم كوللەن موحتاجی یەكترین"
بەڵام داخۆ ژن هەموو كاتێك و لە گشت گۆشەیەكی ئەم سەرزەمینەدا بەم شێوەیە نرخ و بەهای زانراوە؟ باوەڕ ناكەم، فەرموون ئێوە و چەندنموونەیەك كە لە كتێبێكی بەڕێز )ش. جان( هێناومانە: لە هەندێك
جێگا هەرگیز ژن مافی شووكردن و وەرگرتنی میراتی نەبووە و خاوەنی
بچووكترین مافە مرۆییەكانی تریش نەبووە. نەك هەر خاوەنی مافە
مرۆییەكان نەبوو، بەڵكو وەك بوونەوەرێكی زیانبەخش تەماشا دەكرا كە
لە ژەهر و، مار و، مردن و تاعوون زیانی زیاترە. )ئەمە وێنەی ژنە لای
ویداییەكان...( لە هەمان ناوچەدا بە گوێرەی بیروباوەڕێكی چەوتی تر،
جەخت لەوە دەكرێتەوە كە ژن شوێنكەوتەی هەستەكانییەتی و، دەبێت
كاتێك مرۆڤ بەر چاوی كەوت نەیبینێت، ئەگەر بەناچاریی بینیشی
قسەی لەگەڵدا نەكات، ئەگەر قسەشی لەگەڵدا كرد مرۆڤ خۆی ل ێ
بەدوور بگرێت! )ئەمە ئەو وێنە ڕوون و ئاشكرایەیە كە لە گفتوگۆ
بەناوبانگەكەی نێوان بودا و ئامێنداوە هەڵیدەهێنجێنین...(
لە جێگایەكی تردا پیاو فەرمانڕەوای ڕەهای ناو خێزانە و، كچانیش
چەند خزمەتكارێكی داماون لەناو ماڵدا و، تەنانەت جاری وابوو وەك
دیل لە لایەن باوكیانەوە دەفرۆشران. گوایە لەڕاستیدا ئەوان شایانی ئەم
جۆرە مامەڵەیە بوون، چونكە ژن پێغەمبەر ئادەمی هەڵخەڵەتاند و پاڵی
پێوەنا بەرەو خراپە. لەم ڕووەوە پێویست بوو نەفرینی ل ێ بكرێت. )ئەمە
چوارچێوەی بڕیاری هەندێك لە سەرچاوە ئیسرائیلییەكانە سەبارەت بە
ژن...(
لە دنیایەكی تریشدا، ئەو بە مرۆڤ ئەژمار نەدەكرا و، ناوی ل ێ
نەدەنرا و، بە ژمارەكانی "یەك، دوو، س ێ" بانگی ل ێ دەكرا و، تەنانەت
وەك بەراز تەماشا دەكرا. )ئەم تابلۆ بێزاركەرەی كە وامان ل ێ دەكات
هێڵنجمان بێتەوە، لە "چین"ی كۆنەوەیە...(لە شوێنێكی تری ئەم دنیایەشدا، ئەو كارگەیەك بوو بۆ دروستكردنی
منداڵ و بریتیی بوو لە كەرەستەیەكی هاوبەشی كەمنرخ. )ئەم
جیهانبینییەی كە تایبەتە بە یۆنان و ڕۆمای كۆنەوە، چەندین شتی
تریش هەیە كە ئەدەب و ڕێز ڕێگەمان پ ێ نادات لێرەدا باسی بكەین...(
ئەم وتەیەش هیی یەكێكە لە بیرمەندە هەرە باڵاكانی ئەم كلتوورە "ژن
دەرگای دۆزەخە و تەنها كەرەستەیەكە." )ئەمە بە ناوی ئەفلاتونەوە
تۆمار كراوە...( "ژن لەڕووی بەدیهاتنەوە پیاوێكی نیوەیە." )ئەمەش
وتەی ئەرستۆیە.( "ژن بۆ ئەوە دروستكراوە تا پیاوان نەتوانن كاری مەزن
ئەنجام بدەن، ئەگەر ئەو بەدینەهێنرایە پیاوان دەبوون بە خوا." )چیچێرۆ(
هەتا سەردەمی هێنریی هەشتەمیش ) 1509 - 1547 ( لەبەرئەوەی
گوایە ژن هۆكاری یەكەم گوناه بوو لە بەهەشتدا، نەیدەتوانی دەست لە
ئینجیل بدات! لە كەشوهەوایەكی لەم شێوەیەدا ئەم جۆرە بیركردنەوانە
باو بوو: "ژن -حاشا- هەڵەیەكی بەدیهاتنە." )میڵتن، خاوەنی كتێبی
"بەهەشتی لەدەستدراو"( ئەم وتەیەی كە لە زاری بەناو پیاوچاكێكەوە
هاتووەتە دەر، مووچڕكە بە جەستەدا دەهێنێت "ئەگەر ژنان لە دواڕۆژدا
بە هەمان ئارەزووە جەستەییەكانیانەوە زیندوو بكرێنەوە، دەترسم لەوێش
پیاوان هەڵبخەڵەتێنن و بەلاڕێدا بیانبەن." )هیوادارم ئەمە قسەیەك بێت
و بە دەمی سەینت ئۆگستینەوە هەڵبەسترابێت(
لە سەردەمی مۆدێرنیشدا سووكایەتی كردن بە ژن بە هەمان جۆر
بەردەوام بووە، نیچە بە وتنی "كاتێك لەگەڵ ژنێكدا قسە دەكەیت،
لەبیرت نەچێت قامچییەك بە دەستەوە بگریت!" وەك بڵێی بووە بە
وەرگێڕی بیر و بۆچوونی جیهانێك. تۆڵستۆی لە دەفتەری یادەوەرییەكانیدا نووسیویەتی "زۆر خۆشحاڵم
بەوەی خێزانم پێكەوە ناوە. بەختەوەریی ناو خێزان وەك خۆر ڕۆحم
ڕووناك دەكاتەوە." ئەمەش وتەیەكی ڕاستە و لە جێی خۆیدایەتی.
بەڵام پاش ماوەیەك لەسەر زاری یەكێك لە كارەكتەرەكانی ڕۆمانێكیەوە
دەڵێت "قەت نەخەڵەتابیت ژن بهێنیت، هاوسەرەكەت دەبێت بە ڕێگر لە
بەردەم ئەنجامدانی كاری مەزندا. پەیوەندییەكانت دەخاتە ژێر فشارەوە
و دەتگۆڕێت بە بوونەوەرێكی نزم و بێنرخ. چونكە ئەو خۆی بێنرخە،
دەیەوێت لە نرخی مێردەكەشی كەم بكاتەوە." بەم شێوەیە دەریدەخات كە
بە ڕاستیی چۆن لە ژن دەڕوانێت.
نیمچەدورگەی عەرەبیش پێش هاتنی ئیسلام و لە سەردەمی نەفامیدا
بەنزیكەیی لە هەمان دۆخدا بوو، هاتنە دنیای ژن و، گەورەبوون و
گەورەكردنی و، پاشان شووكردنی، هەریەكەیان تراژیدیایەك بوو بۆ
خۆی. منداڵی كچ وەك كۆڵێك بەسەر شانی خێزانەوە تەماشا دەكرا
و، لە لایەكی تریشەوە هەبوونیان لە خێزاندا وەكو سەرچاوەی شەرم و
شوورەیی وابوو، تەنانەت لە هەندێك ناوچەدا زیندەبەچاڵ دەكرا!
كاتێك ئیسلام پەیامی ژیانی هەتاهەتایی بۆ هەموو مرۆڤایەتی
هێنا، )قسە و بیر و بۆچوونەكان دەربارەی ئەم بابەتە دەكرێت لە كتێبێكی
سەربەخۆدا تاوتو ێ بكرێت و لە ئێستادا تەنها پوختەیەكی كورتی باس
دەكەین( هەموو ئەو مافانەی بۆ ئافرەت گێڕایەوە كە لێی زەوت كرابوو،
بە ئاشكرا خستییە ژێر پارێزگاریی خۆیەوە و، یەكەم دینە كە چەندین
یاسای مەحكەمی لەم ڕووەوە بڕیار داوە. قورئانی پیرۆز بە فەرمانی:(وَلَهُنَّ مِثْلُ الَّذِي عَلَيْهِنَّ بِالْمَعْرُوفِ )البقرە: 228
هیچ جێگایەكی بۆ چەندوچۆن نەهێشتووەتەوە و، دەستی خستووەتە
سەر ئەم ڕاستییە و، ژنی بەرز كردووەتەوە بۆ ئەو پێگە ڕاستەقینەیەی
كە لە نەخشەی بەدیهێناندا بۆی دیاری كراوە. شانازیی مرۆڤایەتی
حەزرەتی محمد )عَلَیْهِ أَلفُ صَلٍَة وَسَلَم( لە وتاری ماڵئاواییدا فەرمووی:
"ئامۆژگاریتان دەكەم ڕەچاوی مافی ئافرەتان بكەن و لەم بابەتەدا لە
خوا بترسن، ژنان ئەمانەتی خوان لای ئێوە." لەو سەردەمە شوومەدا
كە ژن وەك شمەكێك كڕین و فرۆشتنی پێوە دەكرا، بەرزكردنەوەی ژن
بۆ ئاستێك كە ڕێزی ل ێ بگیرێت، سەبارەت بە دنیای ژنان ڕووداوێكی
مێژوویی زۆر گرنگە. لە قورئان و سوننەتدا پێگە و مافەكانی ئافرەت
هێندە ڕوون و ئاشكرا باس دەكرێت، ئەگەر بڵێین ئەو بەهۆی ئیسلامەوە
لە كۆیلایەتیی ڕزگاری بووە، ئەم وتەیەمان بە زیادەڕەویی ئەژمار
ناكرێت.
كەسانی خاوەن ویژدانیش لەم ڕووەوە بە هەمان شێوە بیردەكەنەوە.
دێمۆمبین، كە یەكێكە لەو بیریارانەی لە جیهانی ئیسلامدا زۆرێك
دەیناسن و وەكو سەرچاوە بۆی دەگەڕێنەوە، دەڵێت "قورئان لە بابەتی
مافەكانی ئافرەتدا كۆمەڵێك بنچینە و بناغەی وای دامەزراندووە كە
لە یاسا ئەوروپییەكانی ئەم سەردەمە گونجاوترن." ستانلی لەین پوڵ
كە لێكۆڵەرێكی بەناوبانگی ترە، دەڵێت "ئەو گۆڕانكارییەی ئیسلام لە
بواری مافەكانی ژناندا هێنایە دی، هیچ یاسایەكی تر نەیتوانیوە پێی بگاتەوە." و لەم ڕووەوە دان بە خاڵێكی زۆر گرنگدا دەنێت. ئۆباڵدیش
لەم بارەیەوە دەڵێت "ڕزگاركردنی ئافرەت لە كۆیلایەتی و سەندنەوەی
مافە زەوتكراوەكانیان تەنها بە ئیسلام هاتووەتە دی." و، ئەم وتەیەش
خۆی لە خۆیدا نرخشناسییە.
بەڵ ێ، خوای گەورە ژنی وەك هاوسەری پیاو دروست كردووە، نەك
وەك هەر شتێكی تر. نەدەكرا ئادەم ب ێ حەوا و، حەوا ب ێ ئادەم بێت.
ئەم یەكەمین جووتە، فەرمانبەرییەكی گرنگی وەك ئەركی بوون بە
ئاوێنە و تەرجومانی زمانی حاڵی بوونەوەرانی تریان نرابووە سەر شان..
دوو جەستە و یەك ڕۆح بوون، نوێنەرایەتیی دوو دیوی جیاوازی یەك
حەقیقەتیان دەكرد. بە تێپەڕبوونی كات تێگەیشتنی چەوت و بۆچوونی
لار و وێر و خۆسەپێنەر، ئەم یەكێتییەی شێواند. بەمەش هەم ڕێسای
خێزان تێكچوو و هەم هیی كۆمەڵگا.
لەڕاستیدا وەكو ئیبن فارید دەڵێت، جوانیی ژن و جوانیی پیاویش،
یەكی درەوشانەوەیەكی بەدیهێنەری خاوەن جوانیی ڕەهان. ئەگەر ئەم
دوو شاكارەی بەدیهاتن پێگەی ڕاستەقینەی یەكتر قبووڵ بكەن و
دەست بخەنە ناو دەستی یەكتر، دەگەن بە جوانییەك كە زۆر مەزنترە
لەمەی ئێستایان. هەموو ئەو بۆچوون و پیاهەڵدانانەش كە دەكەونە
دەرەوەی ئەو چوارچێوەیەی كە بەدیهێنەر دیاری كردووە، لەڕاستیدا
ناشرینیان دەكات.. بەتایبەت لە ڕووی جوانییەوە ئافرەت بە ئاوێنەیەكی
فرەڕەهەندی خوای خاوەنی جوانیی دادەنرێت، بەڵام ئەگەر بە ڕەنگە
مردووەكانی سروشتی مرۆیی خۆی مات بكات و، هەموو شتێك بە جیسمانییەتەوە ببەستێتەوە، ئەوا بواری ئەركی گرنگی ئاوێنەداریی
تەسك دەكاتەوە و، دەبێت بە هۆكارێك بۆ فیتنە و، لەوانەیە ناوبرانیشی
بە فیتنە لەم ڕووە تایبەتەیەوە سەرچاوەی گرتبێت.
بەڵ ێ، ئەگەر ژن هەست بە قووڵایی ناخی خۆی بكات و، تا ئەو
كاتەی لە سنووری سروشتی خۆیدا بمێنێتەوە، دەبێت بە ئاوێنەیەكی هێندە
درەوشاوە بۆ ڕەنگدانەوەی جوانییەكانی ناخی "بوون"، بەجۆرێك كاتێك
ئەوانەی لە چوارچێوەی ڕێگەپێدراوی خۆیدا دروست تەماشای دەكەن و
ڕاست بیردەكەنەوە، بە یەك تەكان لە تاریكییەكانی لاشە ڕزگاریان دەبێت
و، بەرز دەبنەوە بۆ ئاسۆیەك كە تیایدا جوانییەكانی خوای گەورە دەبینن
و، وا لە دڵیان دەكەن بڵێت:
"خۆری جوانیی ڕوخسار جوانان ئاخیرەت دەبێ ئاوا
من موحیببی لایەزالم (لا أُحِبُّ الآفِلِينَ )."

لقد وصلت إلى نهاية الفصول المنشورة.

⏰ آخر تحديث: Jun 13, 2016 ⏰

أضِف هذه القصة لمكتبتك كي يصلك إشعار عن فصولها الجديدة!

ژن لە چوارچێوەیەكی تەسكداحيث تعيش القصص. اكتشف الآن