خۆشەویستی تەنها چەند چرکەیەکی پێویستە بۆ دەست پێ کردنی، بەڵام هەموو تەمەن بۆ لەبیرکردنی. چیرۆکی خۆشەویستی من بەو شێوەیەیە. لەگەل ئەوەی کە من بە تەواوی نایناسم، هەروەها یەکتر بینینمان تەنها بۆ چەند ساتێکی کەم بوو. بەڵام کاتێک بۆ یەکەم جار بینیم، دڵمی برد بۆ خۆی، ئەوە شەش ساڵ دەبێت کە هەوڵ دەدەم ئەوە لە بیر بکەم بەڵام هەمیشە زیاتر بیری لێ دەکەمەوە، دەبێت ئێستا ئەو چی بکات؟ دەبێت چۆن بێت؟ ئایە دەبێت ئێستا هاوسەرگیری کردبێت؟ من بەو جۆرە خۆشم دەوێت بەڵام ناتوانم کە برۆم و بیبینم. هیوادارم کە تەنها بۆ یەکجاریش بێت بیبینمەوە. ئەو کات دەتوانم بە تەواوی لە بیری بکەم.
End Bo Gum P.O.V
Flash back. 6yrs.
لە دوای چەندین ساڵ لە ماندوو بوون و هەول دان و راهێنان کردن، لە کۆتایی بۆ گوم توانی کە ببێتە یەکێک لە چەلۆ ژەنە بە تواناکان، و ببێتە بەشێک لە گرنگترین گروپە میوزیکیەکانی کۆریا، لە دوای بەدەست هێنانی سەرکەوتنێکی گەورەی گروپەکە بریار درا کە تواناکانیان پیشانی جیهان بدرێت. گەشتەکەیان بۆ ئەروپا دەستی پێ کرد. یەکەم وڵات کە رۆشتن بۆی فەرەنسا بوو. رۆشتنە یەکیک لە گرانبەها ترین هۆتێلەکان.
کی بوم: یا بۆ گوم، تۆ ئینگلیزی باش دەزانیت تۆ قسەیان لەگەل بکە.
بۆ گوم: ئەی چی لە بارەی وەرگێرەکە؟
کی بوم: ئەو دیار نییە. پێویستە کە تۆ ئێستا گرنگی بە کارەکانمان بدەیت.
بۆ گوم: زۆر باشە.
رۆشتە لای کارمەندی پێشوازییەکە.
بۆ گوم: ئێمە پێشتر چەند ژوورێکمان بۆ دابین کرا بوو.
کارمەندی پێشوازی: بە ناوی کێوە؟
بۆ گوم: بۆ گروپی ئێی ئێن.
کارمەندی پێشوازی: ببورە بەڵام هیچ ژوورێک بەو ناوە تۆمار نەکراوە.
بۆ گوم: چۆن شتی وا دەبێت؟ ئێمە دڵنیاین کە ئەوە کراوە.
کارمەندەکە: ببورە بەرێز بەڵام هیچ ژوورێک بەو ناوە تۆمار نەکراوە. تکایە لە ناوەکە دڵنیا ببنەوە.
بۆ گوم گەرایەوە بۆ لای گروپەکەی.
بۆ گوم: ئەوان دەڵێن کە هیچ ژوورێک بەو ناوە تۆمار نەکراوە. دڵنیان کە بە ناوی خۆمان تۆمار کراوە؟
کی بوم: چۆن شتی وا دەبێت؟
هان ئی: بەڵام مانێجەر وتی کە وەرگێرەکە بەو ناوە هەموو شتێکی بۆ رێک خستووین.
بۆ گوم: ئێستا مانێجەر لە کوێیە؟
هانسۆل ئەو رۆشتە دەرەوە. پێم وابێت کە شتێک لەگەل وەرگێرەکە رووی داوە.
مینا: ئەو گەرایەوە.
مانێجەر: ئەو هێشتا وەڵام ناداتەوە.
YOU ARE READING
Hearts' Winter " Park Bo Gum Fanfiction"
Fanfictionhamwan wak nin, balam ka yakek azarman dadat la hamu kas durmandaxatawa... #Byeol