Bo Gum P.O.V...شەش ساڵ تێپەریوە لەو کاتەی کە بۆ کۆتا جار و یەکەم جار چاوم بە ئیرین کەوت، بە بەردەوامی هەولی لە بیر کردنیم دا بەڵام شکستم هێنا، وێنەی ئەو بە بەردەوامی لە خەیالمدایە... ئەم شەش ساڵە چەندین کارم کردووە، بەڵام هیچی یارمەتی دەر نەبوو لە لەبیر کردنی، بەڵکو هەر شتێک دەکەم ئەوم بە بیر دەهێنێتەوە... لە کۆتایی بریارم دا کە برۆمەوە فەرەنسا، بەو هیوایەی کە دووبارە بیبینمەوە، بەڵام ئەمجارە هەرگیز بێ بەدەست هێنانی دڵی ناگەرێمەوە... لەوە دڵنیام..
End P.O.
بۆ گوم هەر وەک پێشوو تر گەرایەوە ئەو هۆتێلەی کە پێشتر بۆی رۆشتبوو، رۆشتە لای کارمەندی پێشوازییەکە..
بۆ گوم: پیشتر داوای ژوورێکم کردبوو، بە ناوی پارک بۆ گوم.
کارمەندەکە: بەڵێ، ژورری ژمارە ١٠٦٠...
بۆ گوم: زۆر باشە، سوپاس...
دوو لە کارمەندی گواستنەوەکان یارمەتییان دا لە بردنی شتەکانی بۆ ژوورەکەی. لە دوای دانانی جانتاکانی بۆ گوم کرێی گواستنەوەی شتەکانی پێ دان و ئەوانیش بە جێیان هێشت، جانتای شانەکەی دانا و رۆشتە بەردەم پەنجەرەیەکی گەورە لە ژوورەکەی، کە بە تەواوی بەسەر پاریس دەیروانی، و دیمەنێکی زۆر جادوویی دروست کردبوو...
بۆ گوم: من گەرامەوە... بەڵام ئایە هێشتا لێرەیت؟
لە دوای ماوەیەک رۆشتە خوارەوە، و رۆشتە لای کارمەندی پێشوازییەکە...
کارمەند: کێشەیەکت هەیە بەرێز؟
بۆ گوم: ببورە، بەڵام من بۆ کەسێک دەگەرێم.
کارمەند: هیوادارم کە بتوانم یارمەتیت بدەم.
بۆ گوم: بەرێوبەری بەشی پێشوازی، دەمەوێت کە چاوم بەو بکەوێت.
کارمەند: ببورە بەڵام کێشەیەک رووی داوە؟ شێوازی پێشوازییەکەی ئێمەت بە دڵ نەبووە؟
بۆ گوم: نەخێر، من تەنها هاورێیەکی کۆنی ئەوم، دەمەوێت کە چاوم پێی بکەوێت.
کارمەند: زۆر باشە، ئێستا پەیوەندی پێوە دەکەم.
کارمەندەکە پەیوەندی بە بەرێوبەرەکە کرد و دوای ماوەیەک هات، بەڵام ئەو کەسە ئیرین نەبوو، بەڵکوو کورێک بوو.
بەرێوبەر: ببورە بۆ من گەرابوویت؟
بۆ گوم: من ویستم کە چاوم بە بەرێوبەری بەشی پێشوازی بکەوێت.
بەرێوبەر: من ئەوم.
بۆ گوم: چۆن؟ ئەی ئیرین؟ مەبەستم بەرێوبەری پێشوو ترە؟
بەرێوبەر: ئاه، کەواتە تۆ بۆ خاتوو ئیرین دەگەرێیت. ئەو ئێستا بەرێوبەری بەشی پێشوازی نییە..
YOU ARE READING
Hearts' Winter " Park Bo Gum Fanfiction"
Fanfictionhamwan wak nin, balam ka yakek azarman dadat la hamu kas durmandaxatawa... #Byeol