Last Love

383 34 3
                                    


Nara P.O.V

هەتا چەنێکی تر دەبێت بۆستم؟ کەی هەست بە من دەکات؟ کەی دەتوانم دڵم بە دەستبێنمەوە؟ حەوت ساڵ تێپەریوە ناتوانێت تەنها لە بیری بکات و سەیری ئەوە بکات کە لە بەردەمییەتی؟ هەست بکات کە کەسێک بە بەردەوامی و  بۆ هەمیشە چاوەروانییەتی؟

END P.O.V

ئەوە ئەو پسیارانەیە کە هەمیشە نارا لە خۆی دەکرد کاتێک چاوی بە کیوهیون دەکەوت، ئەو دووانە بۆ چەندین ساڵ هاورێ بوون، بەڵام خۆشەویستییەکی یەک لایەنەش لە نێوانیان هەبوو. پێش هەوت ساڵ ئەوان سێ هاورێی خۆشەویست بوون، کیوهیون، نارا و هیۆلین، هەر لە خوێندنی ناوەندی ئەوان بەیەکەوە بوون هیچ شتێک نەیدەتوانی کار لە پەیوەندی ئەو سیانە بکات، بەڵام لە کۆتا ساڵی دوا ناوەندییان لەگەل دروست بوونی خۆشەویستی لە نێوان هیۆلین و کیوهیون پەیوەندییەکانیان بە تەواوەتی تێک چوو، ئەو دووانە بە تەواوی نارایان لە بیر کرد و تەنها گرنگیان بە خۆیان دەدا. لە دوای تەواو بوونی دوا ناوەندی نارا بە تەواوی لێیان دابرا و نەیتوانی جارێکی تر پەیوەندی بە هاورێکانییەوە بکات. کیوهیون بریاری دا کە بە دوای خەونەکەی بروات بەڵام ئاستەنگی زۆری لە بەردەمدا بوو، رازی نەبوونی باوکی گەورەترین بەربەرست بوو، بەڵام لە کۆتایی ئەویش رازی بوو و توانی ببێتە یەکێک لە ئەستێرەکانی کەی پۆپ. نارا تەنها ئەوەندەی لەسە ر دەزانی ... ئەوان چیتر رابردوو بوون بۆ یەکتر... بەڵام نارا هەرگیز نەیتوانی دەستبەرداری خۆشەویستییەکەی بێت بۆ کیوهیون، تەنها بە دڵێکی بە جێ ماو و شکاوەوە رێگەی خەونەکانی گرتە بەر و بەردەوام بوو... لە دوای چەند ساڵێک لە خوێندن توانی ببێتە نێرس و ئەو خەونەی هەیبوو هاتە دی بۆ خزمەتکردنی ئەوانی تر... لە ماوەی راهێنان پێ کردنەکەیدا رۆژێک لەگەل پزیشکەکان زۆر بە خێرایی رۆشتننە بەشی فریا گوزاری و چەند بریندارێکی روداوێکی هات و چۆیان بۆ هاتبوو، کاتێک  ئەوانیان هێنایە ژوورەوە بە تەواوی لە جێی خۆی وشک بوو، ترس و ئازار جێی خۆیان لە دڵی کردەوە، ئەو کەسەی کە بینی کیوهیون بوو... هەموو ئەوانی تر هالیان باش بوو بەڵام کیوهیون زۆر هالی خراپ بوو بە هۆی رووداوەکە چەند پەراسوویەکی شکا بوو و هەروەها سییەکانی بریندار ببوون، قاچی و دەستی شکا بوو. بە خێرایی برایە ژووری نەشتەر گەری و نارا یەکێک بوو لە نێرسەکان، هەموو شتێکی کرد بۆ رزگارکردنی تاکە خۆشەویستی ژیانی، وە سەرکەوتوش بوو بەڵام کیوهیون بە ئاگا نەهاتەوە... نارا بەوە زۆر دەروخا، گرنگترین هاورێێ ئێستا لەسەر جێگەی بێهێزی پالکەوتووە و شەر بۆ ژیان دەکات، هەموو ئەوەی توانی بیکات گریان و پارانەوە و هیواخواستن بوو بۆ تەندروستی ئەو، ئاگادار بوونی بوو بەشێک لە گرنگترین کاری رۆژانەی... ماوەی دوو مانگ چاودێری کرد و ئەوەی پێویست بوو بۆی ئەنجام دا، لە دوای ئەوەی بە ئاگا هاتەوە دووبارە دوو هاورێکە چاویان بە یەک کەوتەوە، تەنیاییەکانیان بە تەواوی لە بیر کرد...

Last Love " Kyuhyun Fanfiction" Where stories live. Discover now