Part 1

588 57 6
                                    


.
.
هەندێک جار شتانێک لە ژیانمان روو دەدەن کە لەوانەیە رۆژێک باوەرمان پێی هەبووبێت، یاخود نا. هەندێک شت روو دەدەن کە تەنها بە باسکردنیشیان ژیانی خۆت لە کۆمەڵگادا دەخەیتە مەترسییەوە، هەر شتێک بڵێێت بە شێت ناوت دەبەن بێ ئەوەی لە راستەقینەی رووداوەکان دڵنیا ببنەوە. بە هۆی هەموو ئەوانەش ناچاریت کە لێیان دووربیت، یاخود واز لەوە بێنیت و ئەوەی کە هەتە بە جۆرێکی تر پێیان بڵێێت... چیرۆکەکەی من لەو کاتەوە دەست پێ دەکات کە بریارم دا بۆ ماوەیەک گەشتێک بە ناو وڵاتەکەمدا بکەم و ئەوەی هەتا ئێستا لەسەری نەمزانیوە فێر ببم، ویسم بزانم من لە چۆن جیهانێک دەژیم... چیرۆکەکەی من وەک چیرۆکە ئەفسانەییەکانی تر نییە، چیرۆکی خوێنمژەکان یاخود کارئەکتەرە ئەفسانەییەکانی تر، چیرۆکی من چیرۆکێکی رستەقینەیە کە خوێن لە دەمارەکان دەوەستێنێت، ترس ژیانت داگیر دەکات، لە کۆتایی دەتخاتە شوێنێک کە پێویست ناکات لێی بیت. تۆ ئەمە دەخوێنیتەوە بەڵام هەرگیز هەولمەدە بۆ کەسانی تری باس بکەیت، یاخود هەر روداوێک لە ژیانتان رووی داوە تەنها بۆ خۆتان هەڵی بگرن و تەنانەت یەک وشەشی لەسەر مەڵێن. چونکە هەرگیز ئەوانی تر بەوە تێنەپەریون کە تۆ پێیدا رۆیشتویت، هەرگیزیش نایانەوێت باوەر بە شتێک بێنن کە نەیانەوێت...

لە دوای مانگێک لە گەشتەکەم گەشتمە ناوچەیەک، دارستانێکی تەواو تاریک، باران و ساردی و تاریکی تەواوی ئەوێیان داپۆشیبوو. سەرما تەنگی پێ هەڵچنیبووم، نەمدەزانی دەبێت روو لە کوێ بکەم، نەمدەزانی کاتەکە شەوە یاخود رۆژ، بەڵام بە هۆی تاریکییەکی زۆرەوە رێگاکەمم ون کرد، لە دوای دوو رۆژ لەبرسێتی و بێخەوی و سەرما، گەشتمە رێگایەکی باریک، هیچ دارێک لەوێ بوونی نەبوو، بەڵام هەورە تووندەکان و بەفرێکی زۆر ئەوێیان داپۆشیبوو، بە رێگاکەدا بەسەر ئەسپەکەمەوە رۆشتم و رۆشتم، لە کۆتایی رێگەکە گەشتم بە کۆشکێک، سەیری ئەوێم کرد زۆر ترسناک دیار بوو، کاتێکیش ئاورم دایەوە نەمتوانی بەهۆی تەمە زۆر چرەکە هیچ شتێک ببینم، لەگەل ئەسپەکەم وردە وردە نزیک بووینەوە، لەوێ شتێکی ىجووکم بە رووناکییەکی سپی بەدی کرد، کە نزیکتر بوومەوە کچێکی بچکۆلانە بوو بە ئەزییەکی سپی و بوکەڵەیەکی سپی بە دەستەوە بوو و سەیری دەکردم، زەردەخەنەیەکی یەکجار پاک بە روخسارییەوە بوو. لە ئەسپەکەم دابەزیم و بەرەو رووی رۆشتم، بەڵام ئەو زۆر زوو رای کرد و گەرایەوە ناو کۆشکەکە.بە بینینی منداڵەکە زۆر دڵخۆش بووم، لە کۆتایی شوێنێکی هەوانەوەم دەست کەوت. رۆشتمە هەوشەی کۆشکەکە باخێکی یەکجار گەورەی تێدا بوو، لەو سەرما و بەفرە زۆرەدا هەموو شتێک وەک سەرەتای بەهار گەشابوونەوە، تەنانەت تۆپەلە بەفرێکی ىجووک دیار نەبوو، بە دەرگا کراوەکەدا رۆشتمە ناو کۆشکەکە و سڵاومکرد، بەڵام بێجگە لە دەنگدانەوەی دەنگی خۆم هیچی تم نەبیست، هەر وەک شوێنێکی تەواو چۆل کراو هیچ شتێک بوونی نەبوو، زیاتر رۆشتمە ژوورەوە، دووبارە منداڵەکەم بینی لەسەر قادرمەکان بەهەمان شێوە سەیری دەکردم، بە زەردەخەنەوە سەیرم کرد و سڵاوم لێ کرد، بەڵام هەر وەک پێشوو تر رای کرد و هیچی نەوت، دوای کەوتم بەڵام هیچ شتێک بوونی نەبوو، خامۆشییەکی تەواو دەستی بەسەر کۆشکەکەدا کێشا بوو، رۆشتم و منداڵەکەم لێ ون بوو، بەڵام لەپر لە دوامەوە گوێم لە پێکەنینی کچێک بوو، هەمان کچی بچکۆلە بوو...

Ghost Castle Where stories live. Discover now