Part 5

349 62 2
                                    



*Suho's pov *

*بانگ !!!*
*ئەمە چی بوو * کریس ھیۆنگ پرسی . ھەردوکمان سەیری دەرگاکەی بەردەممان کرد . " گەمژەی شێت !" JB بە توڕەیی چوو بۆ ژوورەکەی . پاشان کایی و سیھون ھاتنە ژوورەوە . " چی بووە خوشکەکەم بۆ بەمشێوەیە ؟؟" بەنیگەرانیەوە پرسیم  ، بێگومان ئەپرسم .

ئەمە تەنھا ڕۆژێکە چووە بۆ قوتابخانە نوێکەی . " ئەو لەلایەن ھەندێک لە فانەکانەوە گاڵتەی پێ کرا " کای وتی و ھەناسەیەکی ھەڵکێشا . " ببورە ھیۆنگ ئێمە بە ھەموومان نەمان توانی بەپارێزین " سیھون وتی و سەیری زەوی کرد . " ئەمە ئاساییە ئێوە ھەوڵی خۆتان داوە ، ئەی ئەوانی تر لەکوێن ؟" وتم و سەیری دەرگای ژوورەکەی JB م کرد .

" ئەوانی تر ھەموویان وانەی زیاتریان ھەبوو ، بۆیە ئەم سێیەمان سەرەتا گەڕاینەوە " کای وتی .  " ئێوە بڕۆن و خۆتان بشۆن" کریس ھیۆنگ وتی و سەیری کردین .

" کای ، دوای خۆشۆردن بەدوامدا وەرە ، خێراکەن بڕۆن خۆتان بشۆن " وتم و چووم بۆ ژوورەکەم لەگەڵ چانیۆل کە بە ھاوبەشی ھەمانە .   " بۆ کوێ ھیۆنگ ؟؟" کای پرسی . " بۆ شوێنێک ئەچین " وتم بەرلەوەی بچمە ژوورەوە.

‏#fast forward#
‏ *JB pov*

‏" JB ا وەرە دەرەوە ، نانی ئێوارە ئامادەیە " لوھان بانگی کردم . " دواتر  ئەیخۆم ھاوارم کرد بە دەنگێکی کەمێک بەرزتر لە ئاسایی . من تا ئێستاش بێزارم بەھۆی فانە کچەکانەوە ، چۆن ئەتوانن ڕۆژەکەم لێ تێک بەن  وە ھەروەھا پێویستە ھەموو ئەم ڕەنگانە لابەرم کە بەر جلەکەم کەوتوە بەھۆی ئەوانەوە .
" ئارەزوی خواردنم نیە " لەبەر خۆمەوە بۆڵە بۆڵم کرد .
" شیرینەکەم ، تۆ پێویستە بێیتە دەرەوە و نانەکەت بخۆیت ئەگەر نا دیئۆ سەرزەنشتمان ئەکات " بەیکھیون ھاتە ژوورەوە بێ ئەوەی لە دەرگا بدات . " تۆ بەمنت وت شیرینەکەم وە ھاتیتە ژورەوە بێ ئەوەی لە دەرگا بدەیت ؟! تۆ ئەتەوێت بمریت ؟! " ھاوارم کرد .
" من نامھەوێت بمرم " وتی و وەک چاوەکانی تروکاندن وەک سەگێکی قشت . ئەمە شێوازی منە بۆ ئەوەی بە کەسێک بڵێم قشت.  " من تەنھا ئەمھەوێت تۆ لەم ژوورە بێنمە دەرەوە  و وەرەو با بەیەکەوە نانی ئێوارە بخۆین " وەک منداڵێک پێکەنی و وتی .
" بابڕۆین " وتی و بەدڵخۆشی دەستمی گرت و ڕایکێشام بەدوای خۆیدا . ئەم منداڵە بەڕاستی سەیرە .

" خوشکەکەمان ھات  ! با دەست بە نان خواردن بکەین !" بیستم تاو بە دڵخۆشی ھاواری کرد .  " بوەستە !" دیئۆ شەقێکی لە دەستی تاو دا و گەڕاندیەوە  دواوە .  " کورینە من ئارەزوی نان خواردنم نیە ، ئێوە بێ من نانەکەتان بخۆن " وتم و دوبارە چومەوە بۆ ژورەکەم .

*no one's pov *

" ئەو کێشەی چیە ؟ " شیومین پرسی .   " لە قوتابخانە ھەندێک شت رویدا ، بەھۆی فانەکانمانەوە " سیھون وەڵامی دایەوە . " چی ؟! ئەو ھیچ شوێنێکی ئازاری پێگەیشتوە ؟ " لای پرسی . " ئەو ھیچ شوێنێکی ئازاری پێنەگەیشتوە تەنھا فانەکات ھەندێک ھێلکە و شتی تریان پێیدادا "  چانیۆل وەڵامی دایەوە .
‏" JB ی بەستەزمان " بەیکھیون وتی و سەیری خوارەوەی کرد .  " سوھۆ ھیۆنگ و کای لەکوێن ؟ " چێن پرسی و لە ھیچ شوێنێک سوھۆ و کای نەبینی .  " من نازانم ھەردوکیان کەمێک پێش ئێستا چوونە دەرەوە " کریس وەڵامی دایەوە .
" ئێوە نانەکەتان بخۆن  " کریس وتی و ھەڵسا .  " تۆ ئەتەوێت بۆ کوێ بچیت ھیۆنگ ؟" تاو پرسی .  " من ئەچم تا قسە لەگەڵ JB بکەم "  بە کورتی وتی .

*Kris's pov *

‏"JBیا " دووجار لە دەرگام دا . " وەرە ژوورەوە " ئەو وتی . " تۆ باشیت " وتم لەسەر جێگای خەوەکەی دانیشتم .  " من باشم " بەکورتی وەڵامی دامەوە .  " ئایا ئەمە بەراستی خەراپە " وتم و سەیری جلە پیس بووەکەی قوتابخانەم کرد .  " من ئەمەوێت سەریان لە لاشەیان جیا بکەمەوە " بە بۆڵەوە وتی . خەندەیەک کەوتە سەر لێوم .

" ئایە ئەمە پێکەنیناویە ؟؟" وتی و سەیری کردم . " ئەمە زۆر پێکەنیناوی نیە بەڵام ھەر پێکەنیناویە " وتم و سەرم جوڵاند .  چاوەکانی خولاندەوە و وتی " رقم لەم قوتابخانەیە ، ئەم ڕەنگە لەسەر جلەکان ناروات ".

" سەیرکە چیم بۆت ھێناوە " وتم و خەندەم کرد زانیم بە دڵی ئەبێت . " ئەمە نابێت " وتی و چاوەکانی زەق بوونەوە بە ڕادەیەک خەریک بوو لە سەری بێنە دەرەوە  کاتێک ئەم جلانەی قوتابخانەی بینی کە من بۆیم ھێنابوو .  پارە گرنگ نیە خۆتان ئەزانن .

" تۆ ئەمەت بۆ من ھێناوە ؟" وتی و جلەکانی ھەڵێنا .  " بۆ ؟ ناتوانم ؟ تۆش خوشکی منیت ،  تۆ خوشکی یەکێک لە ئەندامەکانی EXO یت  کەواتە تۆ خوشکی ھەموومانیت . " وتم و دەستم بەسەریدا ھێنا . " دەست بە سەرم دا مەھێنە " بە بۆڵەوە وتی . " باشە باشە خاتوون  (دەست لە سەرم مەدە) " بە گاڵتەوە وتم .

" بەڵام سوپاس کریس ، تۆ باشترینیت " وتی و بە شیرینی پێکەنی یەکەم جارە بەم شێوەیە پێبکەنێت کاتێک  لەگەڵ منە . " پێویست بەوە ناکات " وتم .   " ئااااھ من برسیمە ، ئەچم نان ئەخۆم ، تۆ بەڕاستی ناتھەوێت نانی ئێوارە بخۆیت ؟؟ " وتم و ھەڵسامەوە .  " نەخێر من ھەست بە برسیەتی ناکەم ، تۆ بڕۆ نانەکەت بخۆ لەگەڵ ئەوانی تر " ئەو وتی .
" باشە زوو بخەوە چونکە بەیانی ڕۆژێکی نوێیە " وتم و لە ژوورەکەی ھاتمە دەرەوە .

خوشکە بچووکەکەی سوھۆ حيث تعيش القصص. اكتشف الآن