Part 1/She is a nerd

5.8K 471 25
                                    


‎تێبینی ئەمە نیشانەی بیرکردنەوەی تۆیە جیۆن (^)

بۆچی ئەو بەو ڕادەیە رقی لێت ئەبێتەوە؟؟؟؟
بۆچی ئەو شانازیت پێوە ناکات ؟؟؟؟

دایکت پەرەکانی لەدەستت برد و بە رەو ڕوخسارت ھەڵی دا و بوە ھۆی ئەوەی کەوا بریندار بیت .

" ئەمە قبوڵ نەکراوە ، من مناڵەکەمم بەم شێوەیە گەورە نەکردوە بۆ ئەوەی نمرەی خراپ بەدەست بھێنێت لە قوتابخانە " .

تۆ وەستابویت و ھیچ قسەیەکت نە ئەکرد و ھەوڵت ئەدا فرمێسکەکانت ڕابگریت .

" ئەمە +C وە نزیکە لە B دایکە "

دایکت بە توڕەیی سەیری کردیت و زلەیەکی لێت دا ئەمەش بوە ھۆی ئەوەی کەوا ھاوسەنگیت لەدەست بدەیت و بکەویتە سەر زەوی .

" بوێری ئەوە نەکەیت کە وەڵامم بدەیتەوە ، وە من گرنگی بەوە نادەم گەر B ھەبێت چونکە ھەر ناکات بە +A !! ئەمە ئەو نمرەیەیە کە تۆ پێویستە بەدەستی بھێنیت تا ئەو کاتەی کە لێرە بژیت باشترە کە A یاخود +Aبێت گوێت لێم بوو ؟؟؟ "

دەستت بە ڕومەتتەوە گرت و نەت وێرا سەیری چاوەکانی بکەیت لە گاتێکدا کە بەم شێوەیە توڕەیە .

" وتم تێگەیشتیت ؟؟؟"

" بەڵێ دایکە..."

" گەر بوێری ئەوەت ھەبێت جارێکی تر نمرەی خراپ بەدەست بھێنیت ئەوە ئەتنێرم بۆ دەرەوەی وڵات بۆ خوێندن و لەگەڵ باوکتدا بژیت و ئەو ژیانە بژیت کە ئەو تیایدا ئەژیەت ، ئەو ئێستا جگە لە خاشاک ھیچی تر نیە و ئێستاش بڕۆ بۆ ژوورەکەت و بخەوە بەیانی قوتابخانە ت ھەیە "

تۆ پەڕەکانت لەسەر زەویەکە ھەڵگرتەوە و چویت بۆ ژوورەکەت .

لەسەر جێگاکەت درێژ بوویت و سەیری سەقفەکەت ئەکرد .

^ مەم نێرە بۆ لای ئەم پیاوە ، من نامەوێت ئەم ژیانە بژیم کە ئەو تیایدا ئەژیەت ، وەک شکست خواردویەک ^

باوکت لە ژیانیدا ھەموو شتێکی ھەبوو بەڵام لەناکاو ھەمووی لەدەست دا . دایکت ھەستی بە شەرمەزاری ئەکرد بەھۆی ئەوەوە بۆیە داوای لێکرد بڕوات  بۆ دەرەوە وڵات و لەوێ کار بکات ،  دایکت بیری ئەکردەوە کەوا تۆش ھەمان ڕێگای ئەو ئەگریتەبەر لە ژیاندا  بۆیە ئێستا ئەیەوێت بتنێرێت بۆلای ئەو ، بنەماڵەی دایکت بازرگانانێکی چاک بوون ھەروەھا مناڵەکانیشیان A بەدەست ئەھێنا کەسیان B یاخود کەمتریان بەدەست نەھێناوە تاوەکو ئێستا بۆیە ئەو نایەوێت یەکەم شکست خواردوو بێت لە نێویاندا .

" تۆ ناتەوێت وەک و باوکت شکست خواردوو بیت  جیۆن  ، ھەموو ئەوەی لەسەرتە پێویستە A بھێنیت  لە وانەکانتدا ، و ئەو دڵخۆش بکەیت ، من بە سەختترین شێوە ھەوڵی خۆم ئەدەم "

تۆ وردە وردە خەوت لێ کەوت

تۆ بڕیارتدا کەمێک زووتر بچیت بۆ قوتابخانە بە بەراورد لەگەڵ ڕۆژانی ڕابردوو ، تۆ ئەتویست بە تەنھا بیت کاتێک گوێ لە مۆسیقا ئەگریت، و چێژ لە دیمەنەکە وەر بگرت .

یاری پێکەر Where stories live. Discover now