💚سڵاو تکایە ڤۆت بکەن 🌟و لە کۆمێنت ڕای خۆتانم پێ بڵێن
Jeon POV
" ھێی جیمین " وتم .
جیمین بەردەوام بوو لە رۆیشتن لەگەڵ کچێک و بە تەواوی منی پشتگوێ خست ." کەواتە باشە ..."
End of jeon POV
بێگومان ئەو پشتگوێت ئەخات ، تۆ تەنھا ھاوەڵی ئەویت لە پڕۆژەیەک و ئەمە تەنھا چوار ڕۆژە کەوا تۆ کاری لەسەر ئەکەیت . وە ئەمە ڕونە کەوا ئەو کەیفی بە تۆ نایەت وە ھەرووەھا نایھەوێت ببینرێت لەگەڵ تۆ . بەڵام تۆ گرنگی نایەیت ، ھەموو ئەوەی کە تۆ گرنگی پێ ئەیەیت ئەوەیە کەوا بە باشی کار لەسەر پڕۆژەکە بکەیت .
Flashback
Jeon POV
" ئێمە پێویستە لەسەر چی بنوسین ؟؟" وتم .
" ھەرچیەک بێت ، ئەمە بۆ من کێشە نابێت " جیمین وتی کاتێک سەیری مۆبایلەکەی ئەکرد." باشە چۆنە سەبارەت بە میسر ، یۆنان ڕەنگە یان سەبارەت بە ئاشتی ؟؟ ناااھ من نازانم ، ھێی ڕای خۆتم پێ بڵێ ؟؟؟" .
ئەو ھەر خەریکی مۆبایلەکەی بوو تۆش بەمە بێزار بویت
" جیمین " وتم .
" جیمین " ئەمە کەمێک بێزاری کرد وتی " ئاھ چیت ئەوێت " .
" ئەتوانیت مۆبایلەکەت دابنێیت ؟؟ و یارمەتیم بەیت لە پڕۆژەکە " .
" باشە " وتی .
« ئەم کچە زۆر بێزارکەرە » جیمین لە خەیاڵی خۆیدا وتی .
جیمین بە توڕەیی مۆبایلەکەی دانا و ھەناسەیەکی قوڵی دایەوە . " باشە سەبارەت بە چی بنوسین ؟؟" جیمین وتی ." من نازانم من داوای بیرۆکەی تۆ ئەکەم " وتم .
" یەکەم بیرۆکەت چی بوو ؟؟" پرسی .
" میسر " وتم .
" باشە کەواتە با سەبارەت بە میسر بنوسین " وتی .End Jeon POV
ئێوە ھەردووکتان لەسەر ئەوە ڕێککەوتن کەوا سەبارەت بە میسر بنوسن . ئێوە ھەردوکتان لە ئینتەرنێت و کتێبەکان ئەگەڕان بۆ ھەنێک زانیاری ، بەڵام تۆ نەت ئەتوانی سەرنج بەیتە کارەکە چونکە ھەموو خولەکێک جیمین پەیوەندیەکی بۆ ئەھات .
Jeon POV
" تۆ ئەتوانیت ئەمە بێدەنگ کەیت " وتم .
" نەخێر " وتی .
تۆ ھەناسەیەکی قوڵت یایەوە و بەردەوام بویت لە خوێندنەوە و کاتێک تۆ شتێک سەرنجی ڕاکێشایت وتت " ھێی جیمین سەیری ئەمە-" قسەکەت تەواو نەکرد چونکە پەیوەندیەک بۆ جیمین ھات .
جیمین پشتگوێ خستیت و مۆبایلەکەی ھەڵگرت و وتی " من پێویستە ئەم پەیوەندیە وەڵام بەمەوە چونکە گرینگە "
' ھێی من چاوەڕوانی پەیوەندی تۆ بووم ' ئەوەی دواوەی تێلیفۆنەکە وتی .
جیمین سەیری کردیت و وتی " ھیچ ، شتێکی گرنگ نەبوو" .
YOU ARE READING
یاری پێکەر
Fiksi Penggemarجیمین : خوێڕی قوتابخانە کەیە و ناسراوە بەوەی کەوا کەسێکی بەناوبانگەو سەرنجڕاکێشە . تۆ(جیۆن): نێردی قوتابخانە یە ناسراوە بەوەی کەوا ھیچ ھاوڕێیەکی نیە بەڵام بەرزترین نمرەت ھەیە . ( نێرد : بەکەسێک ئەوترێت کە جگە لە خوێندن بایەخ بە ھیچ شتێکی تر نادات ت...