part 8

1.7K 307 104
                                    

دواتر لەناکاو سوهۆ وتی (ئێێ باشە تەواو ، ڕەوشتتان جوانکەن
لێرە کەسی بەڕەوشت هەیە ، جگە لە من) ههههههه وابزانم سوهۆ لەناویانا بەس خۆی پێ بەڕەوشتە هەموویان ڕەوشتیان سفرە
هەمووان خۆیان رێککردەوە و سەیری ئێمەیان کرد و وتیان (لێرە ئیتر سێ هاورێی ترمان بۆ زیابوو نایابە)
وتم (لەخۆتانەوە مەڵێن سێ و بەکۆ قسە مەکەن . چونکە من تەنها لەگەڵ جینکوک بووم بەهاوڕێ . کەواتە بڵێن دوو )نامەوێت هەموو شت وەک ئەوەبێ کەخۆیان ئەیانەوێ بەتایبەتی بۆ جیمین و کای
جیمین وتی(ئێ بۆ هەمووکات ئەتەوێ خۆت دەرخەی ؟)
نامەوێت وا بیر لەمن بکرێتەوە من خۆم دەرناخەم ، بەڵام ئێمە دایک و باوکمان لێرە نیە ئەبێت بەهێز بین ، بەڵام وەڵامم نەدایەوە
جینکوک وتی (ئەو خۆی دەرناخات ، بەڵام ئەو رەوشتی ئێوەی بەدڵ نیە و نایەوێ هاوڕێیەتیتان بکات ،وابزانم ئەمەش لەبەر شەڕەکەی کافتریا بوو ، کای و جیمین بەتایبەتی)وە سەیرکردنێک سەیری ئەکردن کە بڵێت هەمووکات خەتای کەسی بەرامبەر نیە . وە برۆیەکی بەرزکردەوە.

وابزانم جیمین ئێستا خۆی بە تاوانبار ئەزان بە روخساریەوە دیارە ، وە وتی(نونە ، بەراستی ئەگەر دڵی هەریەکێک لە ئێوەم شکاندبێ داوای لێبوردن ئەکەم وە ئەوە بزانە مەبەستم نەبوە، بەڵام من هەرخۆم زوو زوو توانج ئەهاوم و حەزم لەشەرکردنە بەڵام هیچیانم بە دڵەوە نەکردوە ، وە ئەمەوێ ببم بەهاوڕێی کچانی وەکو ئێوە کە نمونەی کچانی بەرەوشتن وە ئەمەوێ ببم بەو برایەی کە هەموکات پشتی پێ ببەستی نونە ، ئەمەوێ هەست بەتەنیای نەکەیت کە دایک و باوکت لێرە نین ، وە بە قسە خۆشەکانم بتخەمە پێکەنین وە بە قسە بێزار کەرەکانم تورەت بکەم ...... بۆیە داوای لێبوردنەکەم رەتمەکەوە ، تکایە)

هەستم جوڵا بەراستی ، هەست ئەکەم چاوەکانم تەڕ ئەبن ئەی ئەو کوڕە زۆر قسە زانە (ئێێێێێ دە باشە،باشە خەریکە ئەمگرێنی ، قبوڵم کرد شەیتان ، لێت ئەبورم ..........ئێ وە هەروەها من هەر بەڕاستی خۆم دەرناخەم) وتم وە بەشی کۆتایی بەکەمێک نەرم تر
پێکەنی و وتی (ئەزانم ......)

لەناکاو کای وتی (منیش داوای لێبوردن ئەکەم ...... بەڵام دانبەوەیا نانێم کەتۆ بەڕەوشتی)

پێکەنیم و وتم (ئێێێ لەتۆ ئەچم ، وە بوراوی گەمژە)
بزەی کرد و وتی سوپاس

لەناکاو زازا وتی (ئێێ ، هەست ناکەن مرۆڤی تر لێرەیە ، ئحم ئحم مافی ئێمەش بپارێزن بێزەحمەت)وە خۆی گرژ کردبوو، تاوەکو تایۆنگ دەستی خستە سەر شەنی و وتی (ئێستا کاتی بێ هەستەکان نیە ، جارێ تۆ قسە مەکە)
زازا تەنها بەلاچاوێکەوە سەیری تایۆنگی دەکرد

چانیۆڵ وتی (ئێوە وازلەوە بێنن ، سەیری کیتی بکەن)
کیتی ئەگریا و خەریکی سرینی فرمێسکەکانی بوو وەکو منداڵ
وتی( ئێێێێ چیە ؟ بەڕاستی کاریگەرە .........منیش داوای لێبوردن ئەکەم ئەگەر دڵم شکاندوووووووون ..)

چانیۆڵ لەدواوە هەردوو دەستی خستە ملی کیتی و وتی (نا گیانەکەم کیوتێکی وەک تۆ دڵی کێ ئەشکێنێ ، بەڵام گەر ماچێک نەدەی بەمن ئەوا هەر بەراستی دڵم ئەشکێ)

✓The ‌handsome elf ✓Where stories live. Discover now