I'm...

781 80 11
                                    

نیلا...

ئەمشەو، ١٣ شەو تێپەریوە... ١٣ شەو تێپەریوە لە لەدەست دانی ئەو کەسەی وامئەزانی هەرگیز بە جێم ناهێڵێت.... بەڵام ئەوەتا بەتەنیام و هەر بە تەنیاش رێدەکەم لەو  ئازارانەی کە منی تیا بە جێ هێشت... ئاخر پێم وت کاتم بەرێ، من تەنها پێویستم بە هەندێک کاتە بەڵام هەر وەک ئەو چەندجارەی تر پێی وتم ئێمە رێکناکەوین پێویستە جیا ببینەوە... بەو قسەیە بە جۆرێک دڵم بەستی هەر وەک ئەوەی ئەوە ئەو کەسە نەبوو کە دوو شەوی پێشووتر بەو هەموو خۆشەویستیە قسەم لەگەل دەکرد. هەر بۆیە ئەوەم یا پێێ کە چەند وەخت بوو دەیویست. هەر وەک چۆن لە قورسترین کاتی ژیانم هات هەر بەو جۆرەش لە قورسترین کاتی ژیانم بەجێی هێشتم... من رەخنە لەو ناگرم چونکە خۆی ئەوانەی نەدەزانی، من ئەوانەم بۆ باس نەکردبوو چونکە خەمیم بوو لە گرنگترین کاتی ژیانی بە منەوە سەرقاڵ ببێت و لەبەر من دهاتووی بکەوێتە مەترسییەوە... بەڵام ئەم خەمخۆرییەم بۆی خراپترینی لێکەوتەوە... ئەوەتا هێشتا چاوەرێمنامەیەکم بۆ بێت، چاوەرێم بڵێت وەرە ئەمەوێت قسەت لەگەل بکەم، وەک چۆن پێشتر ئەمانکرد... سێ رۆژی سەرەتا بۆ من قورسترین بوو، نەمدەتوانی ناخم دەرببرم، تەنها خۆم ماندوو دەکرد تەواوی رۆژەکە و بە شەویش بە بێدەنگی هەنسکەکانم و فرمێسکەکانم دەردەبری، زۆر هەوڵم دا کە باش بم، بەڵام هەندێک جار توانای پێکەنینیش لە دەست ئەدەم. هەر وەک ئەمشەو دڵم زۆر توندە بە جۆرێک نەتوانم هیچ بکەم، وا هەست دەکەم کەسێک بە تووندی دلمی گرتووە و دەیەوێت لە ئیشی بخات، توانای جوڵە و بیرکردنەوەی دروستم نەماوە، ماندووم و هیلاکم پێویستم بە دڵدانەوەیەک هەیە بەڵام کەس نازانێت کێشەکەم چییە تا ئەوەم بۆ بکەن. تەنها لای هەموویان پیدەکەنم و قسەی خۆشیان بۆ دەکەم وەک ئەوەی کێشەم نەبێت، بەڵام کە دوور دەکەومەوە هەناسە توند و قوڵ و ساردەکانم بە بەردەوامی بەرۆکم ئەگرن... ئەم هەموو ماوەیە بیرم دەکردەوە هەوڵم دەدا شتەکانم بەسەر خۆم دەهێنا، تەنها خودا ئاگادارە کە چ ئازارێک لە رۆهمدا هەیە ئێستا، بێ ئەوەی هیچ کەس بەوە بزانێت... 

یەکەم جار کە ئەوم بینی لە بەردەرگای ماڵێک بوو لەگەل دوو هاورێم تەنها بە لایا تێپەریم و زۆر بە کورتی سەیرم کرد بەڵام هەستێکی یەکجار سەیر دەستی بەسەر گرتم کە وای لێ کردم بمەوێت سەیری بکەمەوە بەڵام نەمکرد، رۆشتمە ئەو شوێنەی کە دەبوو برۆم بۆی، بینیم ئەو کەسە لە دوای من هاتە ژوورەوە و لای دەرگای ئەو ژوورەی منی لێ دانیشتبووم پاڵی دایەوە و تەنها سەیری دەکرد، منیش زۆر بە بێ ئاگایانە بە بەردەوامی نەمدەتوانی ئیهمالی بکەم و سەیری نەکەم، زۆر بە شێوەیەکی جادووی منی راکێشا بۆ خۆی... لە دوای ئەوە هەموو هەفتەیەک دەمبینی بە بێ ئەوەی بمەوێت بە بەردەوامی هەستەکانم زیای ئەکرد بۆی بە تایبەت کاتێک کە بینیم چەن کەسێکی باشە، بەڵام دەزانن؟ تەواوی ئەو هەموو ماوەیە بۆ نزیکەیی نۆ مانگ تەنانەت سڵاویشم لێ نەدەکرد، بۆ ئەوە نا کە نەمەوێت بۆ ئەوە بوو کە زۆر زۆر شەرمم لێ دەکرد... بەڵام بە چەند هۆکارێک زۆر لە پر لەیەک نزیک بووینەوە، منیش تەنها بەوەندەی کە هاورێین زۆر سوپاسگوزار بووم... رۆژێک هەر وەک کاتەکانی تر قسەمان دەکرد بەڵام لەپر ئەوەی کە چەند کات بوو دەمویست گوێم لێ بێ پێی وتم. ئەو هەستەکانی خۆی بۆ من دەربری. لەگەل ئەوەی زۆر خۆشم دەویست بەڵام دەترسام، بە جۆرێک کە یەکسەر رەتم کردەوە، پێم وت کە من ئامادە نیم بۆ ئەوە... راستییەکەی ئەوە بوو کە زۆر دەترسام دووبارە بە هەڵە لێم تێبگەن و دووبارە ئازاری لە دەست دانی هاورێیەک بچێژم. پێشتر  لە ژیانم هاورێیەکم هەبوو کە هەر لەکاتی لەدایک بوونمانەوە بەیەکەوە دەژیاین و گەورە بووین، نان و خەومان بێ یەک نەدەکرد، خۆشەویستییەکی وا لە بەینمان بوو کە هەمووان ئیرەییان پێ دەبرد. تا ئەوەی کە ئیتر وردە وردە گەورە بووین بە هۆی چەند کەسانێکی گەورەتر لە خۆمان بە هەر هۆیەک بوو ئێمەیان لە یەککرد، رقێکی زۆریان خستە بەینمانەوە تا وای لێهات ئەو هاورێیە خیانەتی لە متمانەی من کرد، رۆهمی رووخاند ژیانمی تاریک کرد، بۆ سێ ساڵ منی بە یەکجاری تەنیا کرد. تەنها وام لێهات لەو تەنیاییە زۆرەمدا ناخم مرد و هیچ هەستێک لە من بوونی نەما، هیچ زەردەخەنە و ژیانێک بۆ من نەما تەنها جەستەیەکی جوڵاو و دڵێکی بەستوو بووم، تەنها مردوویەکی جوڵاو بووم. ئەوە شەرمن بووم بەڵام زووش توورە دەبووم، بەتایبەت کاتێک خالە لاوازەکانی منیان بەکار ئەهێنا لە دژم. بە درێژایی ئەو ماوەیە من بە تەواوی گۆرام، هەرگیز نەبوومەوە بە خۆم، نە قسەیەک لە من دەبیسترا نە دەشبینرام، تەنها لە ناو خێزانە بچوکەکەی خۆمدا بووم و جیهانم رەت کردەوە. تەنها زۆر بێ ئومێد ببوم... کە هەموو ئەمانەم بیر کەوتەوە نەمتوانی رازی بم بەڵام ئەو دەرفەتەشم لە دەست نەیا پێم وت" من زۆر پێش ئەوەی هاورێش بین تۆم خۆشدەویست، بەڵام تەنها لە ئێستایا ئامادە نیم پێم باشترە هاورێ بین". لەو ماوەیە بۆم باس کرد ژیانی پێشووتری 'من بەمجۆرە بووە، ئەم رووداوانە لە ژیانم روویداوە، ئەم چەند ساڵەی پێشووتر بەم جۆرەم لێ هاتووە، تەنها ئەمویست تێبگات کە من بۆ رەتم کردەوە... ئەو روخسارە مردووەکەی منی بینیبوو، بەڵام تەنها یەک لایەنی منی دەناسی ئەویش کچێکی قسە خۆش و دەم بە خەندە، هەرکەس لێی نزیک بێتەوە بە شێتییەکانی پێدەکەنێ. ئەو بە منی وت " تۆ ئەو کەسەیت کە من ئەمەوێت، دڵنیابە ئەمەش کە ئەیبینی هەر منم و هەرگیز ناگۆرێم"، سێ جار هەمان شتی پێ وتم، لە کۆتایی رازی بووم لەگەل ئەو ترسە زۆرەشم هێشتا دەمویست چانسێک بدەم بە خۆم و ئەویش  ئەمە یەکەمین خۆشەویستی ژیانم بوو بەڵام بۆ ئەو جۆرە نەبوو، پێشتر کەسێک دڵی شکاندبوو کەسێک خیانەتی لێ کردبوو بەڵام هێشتا ئەو راستییەی کە ئێستا بۆ من دەبێت خەونی نوێی پشاندام... دەزاننن؟ بە هاتنی ئەو زۆر شت لە ژیانم گۆرا، زۆر دڵخۆشتر بووم، پێکەنینەکانم زیاتر بوون، بەڵام تەنها ئەو کاتانە بوون کە ئەوم تێدا دەبینی، هەمیشە هەوڵم دەدا باشترین بم وەک چۆن ئەو باشترین بوو، زۆربەی کاتەکان وای لێ دەکردم هەست بکەم بە نرخترینی جیهان منم، وەک شازادە خاتوونێک مامەلەی لەگەل دەکردم، بە بەسیتترین شتەکانی دڵخۆشترین کەس دەبووم... بەڵام هەمیشە شتەکان بەو جۆرە نەبوون، هەندێک جار قسەمان دەکرد قسەیەکم دەکرد زۆر بە بێمەبەستانە کە ئازاری دەدا، دڵی بەوە دەشکا بەڵام من مەبەستم خراپەیەک نەبووە هەرگیز لە کاتێکیش دەمبینی کەئەزێتی دەدات هیچم پێ نەدەکرا بێجگە لەوەی سەد جار دووسەد جار داوای لێبووردن بکەم و خۆم خەتا بار بکەم و خۆم سزا بدەم... بەڵام لە دوای ئەوانەش هیشتا دواتر قسەمان دەکردەوە وەک ئەوەی هیچ نەبووبێ. بەڵام هەندێک جار بە جۆرێک مامەلەی دەکرد وەک ئەوەی کە هیچ متمانەیەکی بە من نەبێت، لەگەل ئەوەش گوێم پێ نەدەدا و هەقم دەدا پێی چونکە دەمزانی بە چی تێپەریوە.... ماوەی ساڵێک و دوومانگ بەیەکەوە بووین، دەزانن لە کۆتایی چی بە من وت؟ وتی تۆ کەسێکی قسە نازانیت، کەسێکیت بۆ هیچ کەس پێناکەنیت، وەک مردوویەک رەفتار دەکەیت، هەمیشە بەو جۆرە رەفتار دەکەیت کە ئەتەوێت قسەی هیچ کەس وەرناگریت، تەنها بە رێگەی ئەقلی خۆت دەرۆیت و هەمووان بەو جۆرە دەبەیت، وەک ئەوەی کە ئەوە ئەو کەسە نەبووبێت کە ئەمناسی ئەو هەموو ماوەیە، پێێ وتم ئەگەر خۆت ئەگۆریت باشە ئەگەر نا چیتر هیچت لێ قبوڵ ناکەم. ئەو بە منی وت هەمیشە تەزهییەت بۆ ئەیەم بەڵام تۆ هیچ ناکەیت بۆم هیچت لێ نابینم... هەموو ئەو قسانە دڵمیان دووبارە کرد بە سەهۆڵ... ئەو دەیوت دەبێت من قسە زانتر بم، دەبێت تێکەڵاوتر بم، دەبێت وەک ئەکتەرێک بژیم و هەرگیز رووی راستی خۆم بۆ کەس پشان نەدەم، ئەو بە منی وت ئەبێت بە زۆر  پێبکەنیت، ئەبێت شێوازی قژت و جلەکانت و میکیاجکردنت بگۆریت، دەبێت سەرلەبەری خۆت بگۆریت تا بتوانم بتهێڵمەوە چونکە ناتوانم بە بێ تۆ بم"...

I'm...Where stories live. Discover now