09S i l e n c e
Helloo💃🏻
Votee 😝💕
•••••••••دووشه‌ممه‌و یه‌كه‌م ڕۆژی كاركردنم له هه‌فته‌ی دووه‌ممدا ,سێ كاتژمێره له كۆمپانیام به‌ڵام تاوه‌كوو ئێستا به‌ڕێز پاركم نه‌بینیوه له‌راستیدا ئه‌گه‌ر راشكاوم بم كه‌مێك یا زۆر بیری ده‌كه‌م و ده‌مه‌وێ بیبنم و قسه‌ی له‌گه‌ڵ دا بكه‌م به‌ڵام سه‌یره هه‌تا ئێستا نه‌هاتۆته ترسام له‌وه‌ی كه شتێكی به‌سه‌ر هاتبێت یان دوباره شه‌ڕی كردبێت یان نه‌خۆش بێت نه‌توانێت بێته سه‌ر كار , یاه زۆر بیرده‌كه‌مه‌وه له شتی بێ‌مانا له‌وانه‌یه نه‌یه‌وێت ئه‌مڕۆ بێت به‌ڵام ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ی هه‌یه دوای نیوه‌ڕۆ وه ئه‌مڕۆ یه‌كه‌م ڕۆژی هه‌فته‌یه بۆ كار ,ئایش من بۆچی ئه‌وه‌نده بیری لێده‌كه‌مه‌وه ,ته‌نها با هیوا بخوازم سه‌لامه‌ت بێت. سه‌رم به‌رز كرده‌وه له‌سه‌ر لاپتۆپه‌كه‌ی پێشم كه سه‌رنجم له‌سه‌ری نه‌بوو تا چاوم به به‌ڕێز پاڕك كه‌وت له ته‌نیشت مێزه‌كه‌وه وه‌ستا بوو راسته‌خۆ خه‌نده‌یه‌ك كه‌وته سه‌ر لێوم وه‌ك ئه‌وه وابوو شتێكی گه‌وره له‌سه‌ر دڵم لاچوو بێت,به‌ڵام شێوه بێ هه‌سته‌كه‌ی ئه‌و ده‌ریناخات كه باش بێت
"به‌یانت باش به‌ڕێز پاڕك "وتم به خه‌نده‌وه
به‌بێ هه‌ستی وتی "به‌یانیت باش" دوای ئه‌وه چووه ژووره‌كه‌ی
یاا ئه‌وه چیه‌تی ,هیچ له باش ناچێت,چوومه خواره‌وه قاوه‌یه‌كم بۆی دروست كرد ,له‌ده‌رگام دا و چوومه ژووره‌وه سه‌رقاڵ ی كاركردن بوو چوومه پێشه‌وه قاوه‌كه‌م له‌سه‌ر مێزه‌كه‌ی دانا له‌كۆتایدا سه‌یری كردم به‌ساردیوتی "من به‌تۆم وتوه كه قاوه‌م بۆ بهێنیت؟!"
ئه‌وه چیه‌تی !
"به‌ڕێزم ئێستا كاتی قاوه خواردنه‌وه‌ته بۆیه بۆم هێنای ؟"وتم به‌هێمنی
"هه‌رچۆنێك بێت من داوام نه‌كردووه!"
كه‌مێك ده‌نگی به‌رز كرده‌وه
"به‌ڵێ به‌ڵام پێم وابوو كه له‌بیرت كردبێت به‌هۆی كاره‌كانته‌وه "به‌هێمنی پێم وت
"تۆ بۆت نیه ئه‌وه‌ی كه ده‌ته‌وێت ئه‌وه بكه‌یت باشه خاتوو هانیا؟؟!"وتی به ده‌نگیێكی به‌رزه‌وه
له‌شوێنی خۆم راچه‌ڵه‌كیم له ترسی ده‌نگه گه‌وره‌كه‌ی ئه‌و تا ئێستا ده‌نگی به‌و شێوه به‌رز نه‌كردۆته‌وه به‌و شێوه زۆر ترسناكه ,هیچ م نه‌وت ته‌نها به‌بێ گوناحی سه‌رم جوڵاند
"ببوره به‌ڕێزم ئێستا ده‌ی به‌مه‌وه بۆ شوێنی خۆی"
وتم به نه‌رمی نه‌مویست ترسه‌كه‌می نیشان به‌م نامه‌وێت وه‌ك كچێكی ترسنۆك بمبینێت
"بمبوره؟!"وتی به ره‌قی
"له‌راستیدا من ده‌مویست بزانم كه چۆنیت له به‌ر ئه‌وه‌ی كه هاتیت باش دیار نه‌بویت وه ئه‌مڕۆ دره‌نگ هاتیت بۆ كۆمپانیا وامزانی كه شتێكی خراپت لێ به‌سه‌ر هاتووه "وتم له كاتێكدا گریان له گه‌روومدا وه‌ستا بوو چاوه‌ڕێی ده‌كرد ده‌ری بهێنم
"حاڵی من به‌تۆ چی ها ؟تۆ كێیت؟"وتی به توڕه‌ییه‌وه
چیتر به‌رگه‌م نه‌گرت خێرا قاوه‌كه‌م خسته سه‌ر سینیه‌كه و بێ ئه‌وه‌ی سه‌یری بكه‌م چوومه ده‌ره‌وه ,له‌سه‌ر كورسیه‌كه‌م دانیشتم و ده‌ستم كرد به گریان هه‌رچۆنێك لێره كه‌س ناتوانێت بمبیێنێت هه‌وڵمدا به بێده‌نگی بگریم تاوه‌كوو ده‌نگی گریانه‌كه‌م به ئه‌و نه‌گات ,بۆچی ؟ ئاخر بۆچی له پڕدا به‌و شێوه ڕه‌فتاری گۆڕا ئه‌و پێكه‌نین و خه‌نده روخساری به‌جێ نه‌ده‌هێشت به‌چی وای لێهات من چ شتێكی هه‌ڵه‌م كردووه ته‌نها چوونكه قاوه‌یه‌كم بۆ بردووه وا ده‌كات؟ نه‌فره‌ت له‌و دڵه شم ده‌كه‌م كه خه‌می ئه‌ویه‌تی وه ئه‌و مێشكه‌ی كه بیری لێده‌كاته‌وه به نه‌فره‌ت بیت پاڕك جیمین.
YOU ARE READING
Mine! |p.jm✔️
Fanfiction"ئەمەوێ لە ئامێزت بگرم وەک ئەوەی ھیچ ئەرزێک لە ژێر پێما نەبێت و ھیچ ئاسمانێک لەسەرمەوە نەبێت، وە ھیچ نیشتمانێکم نەبێ جگە لە ئامێزی تۆ" 𝗦𝘁𝗮𝗿𝘁𝗲𝗱: 1/7/2019 𝗙𝗶𝗻𝗶𝘀𝗵𝗲𝗱: 26/8/2019 𝗕𝘆 @𝗃𝗂𝗆𝗂𝗇𝗁𝖾𝖺𝗋𝗍𝗎𝗎𝗎