part 3

133 26 2
                                    

ڕۆسی:ئاه هانا چۆنی؟
هانا چاوی لە سەر ڕۆسی لا برد سەیری جی هون کرد وتی ئەمە براتە
ڕۆسی:ئاه نەخێر
کچەکان لەولاوە دەورەیان لی دابو نام جوون بە ڕقەوە سەری ئەکرد
ڕۆسی بینی کچێک خەریکە ژمارەی مۆبایلەکەی ئەداتێ ڕای کرد بۆ لایان
ڕۆسی:ئا ئێوە چی ئەکەن
سۆنا:چی ئەکەین ژمارەی خۆمانی ئەدەینێ
ڕۆسی:ئێوە چۆن کاری وا ئەکەن ژمارەی خۆتان ئەدەن بە کەسێک کاتێک خۆشەویستی هەبێت
جی هون بە هێواشی لە بن گوێی ڕۆسی وتی:
من خۆشەویستم لە کوێ بوو
ڕۆسی:تەنها قسە مەکە
نام جوون هاواری کرد وتی:ئێ خۆشەویستەکەو کێیە با ئێمەش بیناسین
ڕۆسی:جا کەی ئیشی بە تۆوە هەیە
هانا:بە ڕاستی مەراقم کرد خۆشەویستەکەو ناوی چیە
جی هون بە هێواشیبە ڕۆسی وت:ڕۆسی لە ناو چوین
ڕۆسی:بڵێ منم
جی هون:چیی
ڕۆسی:ئۆپا نا تەوێت دەربازت بێ بڵێ منم
جی هون دەستی کردە کەمەری ڕۆسی و وتی: ئەوەتا
نام جوون:کوا
ڕۆسی:کوێری یانی من نابینی
جیمین:درۆ ئەکەن
جی هون:بۆ چی درۆ بکەین
تای:من باوەڕ ناکەم
ڕۆسی:دیارە لەسەر ئێوە وەستاوین
جیمین:مادام خۆشەویستە دەی بیسەلمێنن
لیسا:یا منیش باوەڕناکەم بیسەلمێنن
هانا لە شۆکا بو
جی هون بە هێواشی لە بن گوێی ڕۆسی وتی: تازە فەوتاین
ڕۆسی:ئاه نەخێر
نام جوون:یا بۆ چی وەستاون
مینا:ماچی کە
ڕۆسی:هەرگیز....)
جی هون ماچی کردی ڕۆسیش هیچی نەکرد
هەمویان چەپڵەیان لێدا بەڵام نام جوون زۆر پێی نا خۆش بوو چونکە تۆزی هەستی بە ئیرەیی دەکرد چونکە جی هون جوان بوو
___دوای ۷ کاتژمێر___
جی هون:ڕۆسی زۆر داوای لیبوردن ئەکەم
ڕۆسی:بۆ چی؟
جی هون:بۆ ئەوەی ئەمڕۆ
ڕۆسی:تششش گوێی پێ مەدە چونکە ناچار بوین 😊
جی هون:کاتژمیر ٢ە برسیت نیە
ڕۆسی:لە ڕاستیدا زۆرم برسیە😅
جی هون:وەرە بزانم چی ئەخۆی
ڕۆسی:ئممم نازانم بە ئارەزوی خۆت
جی هون:باشە
_____کاتژمێر ۵ی ئێوارەیە_____
خ.کیم:هاتنەوە
جی هون:هاتینەوە
خ.کیم:زانکۆ چۆن بوو
جی هون:هاوڕێکانی زۆر جوانن😍😍
خ.کیم:لێدانت دەوێ؟
ڕۆسی بزەیەکی کرد
خ.کیم:جی هون وەرە ئەمەوێت باسی هەندێ شتت بۆ بکەم
جی هون:ئهم
خ.کیم:ئێستا وەرە
جی هون:هاتم
ڕۆسی ڕۆشت بۆ لای جیسۆ
جیسۆ بە هەبەر بو
ڕۆسی هەمە شتێکی بۆ باس کرد

جیسۆ:واه ڕۆژێک نەهاتوم دونیا سەراو ژێر بوە
ڕۆسی:ئای وا قسە مەکە شەرم ئەکەم
جیسۆ:کارەکەی کردوە ئێستا ئەڵێت شەرم ئەکەم
ڕۆسی:جیسۆۆۆ
*لای خاتوو کیم*
خ.کیم:کوڕم ئەمەوێت هەندێ شتت بۆ باس بکەم
جی هون:بەڵێ دایکە گیان گوێم گرتوە
خاتوو کیم باسی هەموو شتی کرد وەک دایکی ڕۆسی نەماوە وە باوکی ڕۆسی و باوکی جیسۆ پێکەوە مردن وە دواتر هاتن دایکی کوش
جی هون:واتە دایکە ئەو کچانە لە چەند ساڵیەوە لە گەڵتن
خ.کیم:١٣
جی هون:تەواو؟
خ.کیم:نەخێر خۆ باسی شتە گرنگەکەم نەکردوە
جی هون:شتی گرنگ؟
خ.کیم:ئێمە کارێک ئەکەین
جی هون:چ کارێک؟
خ.کیم:...........................(تاقەتم نیە بنوسم)
(بە کورتی پێی وت کە ئێمە ئەو خەڵکانە ئازار ئەدەین کە بەبێ هۆ خەڵک ئەفڕێنن و دەستدرێژی ئەکەنە سەریان و مامەڵەی خراپ ئەکەن لە گەڵیان ئێمەش لە جیاتی پۆلیس سزایان ئەدەین)
جی هون:ئێ
خ.کیم:وتم ئەگەر پێت خۆشە لەگەڵمان کاربکە چونکە خۆت حاڵی جیسۆ ئەزانی و ڕۆسیش ناتوانێ شەڕبکا ئەتوانێ بەڵام شەڕ نازانێت واتە باش نیە لە شەڕ کردن کێشەی هەیە لەبەر ئەوە ناتوانێ شەڕ بکات
جی هون:بەڵام
.
خ.کیم:ئارەزوی خۆتە ئەگەر پێت خۆشنیە ئەتوانی نەی کەی بەس لە لای هیچ کەس باس نەکەی
خاتوو کیم ویستی بڕواتە دەرەوە
جی هون:باشە دەی کەم
خ.کیم:چیی؟
جی هون:وتم ئەی کەم
••لای جیسۆ••
ڕۆسی بە چوکڵاتەیەکی گەرم ڕۆشتە ژورەوە
ڕۆسی:فەرموو ئەمە بخۆ باشتر ئەبی
جیسۆ:ڕۆسی ئێمە چی ئەکەین لێرە
ڕۆسی:یاریم لەگەڵ مەکە خۆم تاقەتم نیە
جیسۆ:نا بەڕاستمە هیچم بیرنایاتەوە
ڕۆسی:وتی ئێمە بۆ گەشت هاتین بۆ ئێرە بەڵام تۆ حەزت کرد بمێنیتەوە ئیتر خاتوو کیم وکوڕەکەی یارمەتیمانی دا
جیسۆ:بەڕاست ئەوانە ئەزانم بەڵام ڕابوردوم بیر نایاتەوە
ڕۆسی:واز لە ڕابردو بێنە
جیسۆ:ڕاست ئەکەی
خاتو کیم هاتە ژورەوە
خ.کیم:واە کچەکانی من قسە ئەکەن
ڕۆسی:خاتوو جیسۆ ئەڵێت باشم واتە بیری ناماوە
خ.کیم:ئەوە هەستێکی خۆشە!
جیسۆ:خاتوو هەست ئەکەم مێشکم ئەو بارەی پێشتری نەماوە
خاتوو کیم ڕۆشت لە بەینیان پاڵکەوت جی هونیش هات لە لای دەرگاکە وەستابوو
جی هون:ئای منتان لە بیر کردوە!
ڕۆسی بە پێکەنینەوە وتی:وەرە
جی هون هات شەو کاتژمێر دوانزە بوو خاتوو کیم باسی منداڵی جی هونی ئەکرد بۆیان جیسۆ و ڕۆسی هەر پێئەکەنین
جی هون:ئلی دایکە بەسە ئەوانە پێکەنیناوی نین (بە توڕەبونێکی منداڵانە)
ڕۆسی:یا تۆ ئەوەنە سەر بە کێشە بوی؟
خ.کیم:دەی ئێوە بخەون شەوتان شاد دەی هەستە جی هەن تۆش بڕۆ بخەوە
جی هەن هەستا ڕۆشتە ژورەکەی خۆی بیری لە ڕۆسی ئەکردەوە
----تێپەڕاندنی کات----
جیسۆ:ڕۆسی هەستە لە خەو درەنگە
ڕۆسی:ئاه تەنها ۵ خولەکی ترر
جیسۆ:باشە کەیفی خۆتە منیش ئەچم بە خاتوو کیم ئەڵێم
ڕۆسی:ئۆف باشە هەستام
جیسۆ:گەمژە
ڕۆسی:منن؟
جیسۆ:بۆچی ئەترسی پێی بڵێم؟
ڕۆسی:من ناترسم!
جیسۆ:با ئەترسی!
ڕۆسی:من ئەڕۆم بۆ توالێت
جیسۆ:همم
خاتوو کیم وەک هەموو جارێک سەر مێزەکەی تەواو ڕازانبوەوە
جی هەن:ئۆما تۆ بەڕاستی شاهانەی
خ.کیم:ڕۆسی جیسۆ وەرن خواردن ئامادەیە!
جیسۆ:هاتم
خ.کیم:ئەی ڕۆسی؟
جیسۆ:خۆی ئەشوات!
خ.کیم:با زوو بێتە دەرەوە
ڕۆسی:ئەوە هاتم
ڕۆسی و جیسۆ ڕۆشتن بۆ كۆلێژ
جیمین:وای وای فریشتەکانی زانکۆ هاتون
جیسۆ:لێدانت ئەوێت
جیسۆ و ڕۆسی هانا لەسەر یەکێک لە مێزەکان دانیشتبون
مایا هات وتی:تۆ جیسۆی (بە هاوارەوە)
جیسۆ:بەڵێ شتێک بوە؟
مایا بە هاوار وتی:لە جیمین دور کەوە
جیسۆ:تۆ گەمژەی من چیم ئەوێت لەو دەموچاوە ناشرینە
مایا:دور کەوە (قژی جیسۆی گرت)
جیسۆ هاستایەوە دەستی مایای توند گرت زۆر ئازاری هەبوو
مایا:دەستم بەردە!
جیسۆ زیاتر ئازاری دا
جیسۆ قاوەکەی دەستی ڕۆسی کرد بە سەریا
مایا:ئەوە تۆ چی ئەکەی گەمژە
ڕۆسی زلەیەکی لێدا وتی:جارێکی تر لێرە نەوبینم
هانا:ڕۆسی جیسۆ ئارام بن
جیسۆ:ئارمم
ڕۆسی:تەواو
نام جوون:واە ئەوانە بەڕاستی بوێرن هەتا ئێستا کەس نەیوێراوە وا بە سەر مایا بهێنێت
جیسۆ:من ئەڕۆم بۆ توالێت ئێستا دێمەوە
تای:جیمین بڕۆ
جیمین:ئهم
جیمین بە دوای جیسۆ دا ڕۆشت
کاتێک جیسۆ هاتە دەرەوە لە توالێتەکە جیمین دەستی توند گرت
جیمین:بۆ کوێ شازادە؟
جیسۆ:ئەمجارە بە ڕاستی لێت ئەدەم
جیمین:دەی ئەگەر ئەتوانیت
جیسۆ:لا چۆ لە پێشم کاتم نیە بۆ تۆ
جیمین ڕای کێشا جیسۆ پشتی بە دیوارەکەوە نوسا جیمین لێی نزیک بوەوە جیسۆ هەستی بە هەناسە گەرمەکانی ئەکرد چونکە ئەوەنە نزیک بون لە یەک
جیسۆ:چیە بە تەمای چیت؟
جیمین:ششش
جیسۆ هەتا خۆی توانی پاڵێکی بە جیمینەوە نا جیسۆ ڕۆشت لەوێ
جیمین:ئەوشتە هێشتا تەواو نەبوە
جیسۆ:f**k
جیمین:ئەوە زۆر گرانە
جیمین دوای وانە بینی جیسۆ بە تەنها دانیشتوە لە باخچەکە
جیمین ئەوەی بە هەلێک زانی ڕۆشت بۆ لای
جیسۆ:نەفرەتەکان هەموو کات ڕوو لە من ئەکەن
جیمین:بزەیەکی کرد ماچی جیسۆی کرد
(دوای زانکۆ)
جیسۆ:ڕۆسی ئەو نەفرەتیە واز لە من ناهێنێت
ڕۆسی:مەبەستت جیمینە
جیسۆ:ئهم هەتا ئەمڕۆ...
ڕۆسی:نەڵێی ماچی کردم
جیسۆ:ئاه ئەوە زۆر بێزارکەرە
ڕۆسی:گەمژە تێبگە ئەو تۆی خۆش ئەوێت
جیسۆ:ئەو نەفرەتیە
ڕۆسی:هەستەکانت مەشارەوە لە لای من چونکە ئەزانم 😛
جیسۆ:ئۆف ئەوە گەمژانەیە
جیسۆ:هەست ئەکەم جی هون هەستی هەیە بۆت
ڕۆسی:هههه نانا بۆچی هەستی بۆ من هەبێت؟

جیسۆ:واە تۆش هەستت هەیە بۆی
ڕۆسی:یا نەخێر
جیسۆ:بابا مادام بۆچی وا سور بویتەوە ؟
ڕۆسی شەو قسە ئەکەین
جیسۆ:گەشتینە ماڵەوە
**کاتژمێر ۷ی شەو**
جی هون و ڕۆسی خواردنیان ئامادە کرد دوای تەواو کردنی لە دروست کردنی خواردن
جی هون:دایکە جیسۆ وەرن خواردن ئامادەیە
ڕۆسی:ئۆپا  تۆ جلت پێ نیە!
جی هون:ئاه ئەوە کێشە نیە!
ڕۆسی:باشە بەیانی بڕۆ جل بکڕە
جی هون:من ناتوانم جل بە تەنها بکڕم
ڕۆسی:خاتوو بڕۆ لەگەڵی
خ.کیم:ئاە من ناتوانم قاچم ئێشێت
ڕۆسی:کەواتە جیسۆ بڕۆ
جیسۆ:من بەیانی ئەڕۆم بۆ لای هانا ا وەنەکانم پێ بڵێ
ڕۆسی:ئۆف من مامەوە
جی هون بزەیەکی کرد
~•~•بەیانی ~•~•
ڕۆسی لە خەو هەستا ڕۆشت بۆ چێشت خانە کەس لە خەو هەڵنەستابوو ڕۆسی چوو خواردنی دروست کرد جی هون هاتە دەرەوە
جی هون:یا خواردن ئامادە دەکەی
ڕۆسی:همم
جی هون:ئاه برسیمە
ڕۆسی:تەواو ئامادە بوو وەرە یارمەتیم بدە خواردنەکان لە سەر مێزەکە دابنێم(زەردە خەنەیەکی کرد)
جی هون:ئاه کێ ئەتوانێ کار بە کەسێکی برسی بکات
ڕۆسی:یا زۆر کیوتی بەڵام ناخوات یەڵا
جی هون:ئۆفف
ڕۆسی:دەی
جی هەن:باشە
دوای تەواو بون لە دانانی شتەکان
ڕۆسی:من ئەڕۆم جیسۆ هەڵئەستێنم تۆش بڕۆ دایکت هەستێنە
جی هون:ئهم
ڕۆسی:جیسۆ جیسۆ جیسۆ هەستە لە خەو
جیسۆ:ئاه ئەمڕۆ پشوە
ڕۆسی بە هاوارەوە:جیسۆۆۆۆۆ
جیسۆ:ئۆف نابێت ڕۆژێک بە ئاسودەیی بخەوین
ڕۆسی:ئادەی بزانم هەستای
جیسۆ باشە ئەچم دەموو چاوم ئەشۆم
ڕۆسی:ئافەرین دە بڕۆ منیش لێرە چاوەڕێت ئەکەم
جیسۆ:ئۆف
جیسۆ هاتە دەرەوە ڕۆشتن نایان خوارد
خ.کیم:من ئەڕۆم بۆ مارکێت ئەتان بینمەوە
جیسۆ:منیش ئەڕۆم بۆ لای هانا بای
ڕۆسی:منیش ئەمانە کۆ ئەکەمەوە
جی هون:باشە ئەگەر شتێکت ویست بڵێ من ئەڕۆم خۆم ئەشۆم
ڕۆسی:ئهم
کاتێک ڕۆسی خەریک بوو شەکانی هەڵ ئەگرت جی هون هاتە دەرەوە بە خاولیەک کە بە کەمەری بەستبوو
ڕۆسی بە توندی چاوەکانی خۆی داخستبوو
ڕۆسی:ئەوە تۆ تێک چوی بڕۆ خۆت بگۆڕە
جی هون بزەیەکی کرد وتی:باشە ڕۆشتم تۆش بڕۆ خۆت ئامادە بکە
ڕۆسی:بەس بڕۆ
جی هون:باشە بێزارکەری بچوک
ڕۆسی:من بچوک نیم تۆ درێژی
جی هون:نانا تۆ کورتی
ڕۆسی:بڕۆ خۆت بگۆڕه
جی هون:ئەوە ڕۆشتم
جی هون هاتە دەرەوە دانیشت چاوەڕێی ڕۆسی کرد
ڕۆسی دوا چەند خولەکێک هاتە دەرەوە بەڕاستی جوان بوو جی هون لە دڵی خۆیەوە وتی:ئاه دیارە بەڕاستی ئەیەوێت بم کوژێت
ڕۆسی:ناڕۆین؟
جی هون:ها با ئێستا ئەڕۆین

without Where stories live. Discover now