2.8K 341 284
                                    

ڕۆحێک لە ناو تۆیا گەشەئەکات ھەستێکی زۆر خۆشە:)~
ـ
ـ
"تای من زۆر ئەترسم."

"لە چ شتێک خۆشەویستم؟"

"لە لەدەستدانی تۆ."

"سوێن بە خوا منیش سێ ئەوەندە."

"خۆشمەوێی ."

"منیش خۆشمەوێی !"

ـ
ـ
ـ
ھەستام نامجوون لە پاڵما نەبوو لەوانەیە لە خوارەوە بێت .
ڕۆتینی بەیانیانی خۆمم ئەنجامدا و بە ھێواشی بە قادرمەکانا ڕۆشتمە خوارەوە بۆ ئەوەی زیان بە مناڵەکەم نەگات.
سەیرم کرد نان حازرە و ڕۆشتمە سەر مێزەکە و وەرەقەیەکم بینی نوسرابوو ' بەیانیت ھەنگوین ھەنگوینەکەم نەم توانی ئەم بەیانییە لای تۆ بم بمبورە پێویست بوو بڕۆم. نامجوون ' خەندەم کرد.
نانم خوارد و ڕۆشتم بۆ شیرینی خانەکە بۆ ئەوەی بە جیمین و جۆنگکووک بڵێم کە دووگیانم.

"سڵاو کوڕینە." ڕۆشتمە ژوورەوە نانیان ئەخوارد لە پاڵیانا دانیشتم.

"بەخێربێیت." جیمین پێی ووتم.

"ھیۆیۆنگ بۆچی ڕەنگت زەرد بووە؟" جۆنگکووک بە نیگەرانییەوە لێی پرسیم منیش سەرم جوڵاند وەک تێگەشتنێک.

"ھەموو شتێکتان بۆ باس ئەکەم بەڵام نازانم چۆن دەست پێبکەم." سەرم دانەواند و سەیری قاچم ئەکرد.

"ھیۆیۆنگ مەمانترسێنە چیبوە؟" جیمین ووتی.

"دووگیانم!" گریام ، ھیۆیۆنگ تکایە مەگری بۆ مناڵەکەت خراپە.

"بەڕاست؟" جۆنگکووک بە باوەڕ پێنەکردنەوە پێی ووتم.
جیمین لێم نزیک بووەوە و باوەشی پێیا کردم و ھەست بە خەندە ئەکەم لەسەر دەم و چاوی." یانی ئەبم بە خاڵ؟" پرسی منیش سەرم بە مانای بەڵێ جوڵاند .

"دوای تایھیۆنگ تەنھا تۆ ئێمەت دڵخۆش کردوە ھیۆیۆنگ ." جۆنگکووک ووتی و ئەویش بەشداری کرد لە باوەشەکە.

"بەڵام—"

"بەڵام ؟"

"بەڵام مناڵەکەم تەندروست نییە و لە شوێنی خۆی دروست نەبووە. ، پێویستە زۆر ئاگام لە خۆم بێت بۆ ئەوەی بەسەلامەتی مناڵەکەم لە دایک ببێت." بۆم ڕوونکردنەوە.

"ئێ زۆر باشە کەواتە ئەوە نامجوون ھەیە ئێمە ھەین ھەموومان باش ئاگادارت ئەبین ، ھەروەھا ماڵەوەتان." جیمین ووتی .

"وە شتێکی تریش ڕووی یاوە." بە خەمبارییەوە ووتم ، خۆ قابیلە خەمی من کەم بکات؟ ڕۆژ بە ڕۆژ زۆرتر و زۆرتر ئەبن.

✔️تاقیکردنەوە سەختەکان (K.TH)Where stories live. Discover now