چاوەرێم

888 111 86
                                    

چاوەرێبە....

✨ڤۆت✨



ھەموو ئەمانە لە تێروانینی «بی» ەوەیە

لە دوای تەواوبونی گوتاری ھەینی، پیاوان و کوران بەرەو مالەوە دەگەرێنەوە . وە، دایکان و خانمەکانیان خەریکی
ئامادەکردنی خوانی نیوەرۆن . ھەموان لە دەوری خوانەکە کۆبونەتەوە و خەریکی نان خواردنن .

سەیرکە...!
شوێنێک خاڵییە خواردنەکە ئەوەیە کە ئارەزووی لێ دەکات وە بەم شێوەیە ئامادەکردە کراوە کە حەزی پێیەتیـ.......

لە پر دایە گەورە فرمێسکی رشت و کەوتە قسە، لەوەوە قسە و گۆ کەوتە نێوان پیاوان و خانمەکانیان .

ھەمووان بە خەمەوە سەیری شوێنەکەیەن دەکرد باسی باشیەکانی ....
باسی کارەکانی
.....تەنانەت باسی ھەلەکانیشیان کرد!!

ئیدی ئەوان قسە دەکەن.....

باوکەکە دوای ئەوەی ھەستی بە گەرمیەکی زۆر کرد لە روخساری وە ڵێلبونی بینایـــی، ھەڵسا بە مەبەستی دەست شۆردن

نەیدەویست فرمێسکەکانی پیشانی مندالەکانی بداتــ

بە پەژارەوە خوانەکە کۆ کرایەوە .لە کاتی چا' خواردنەوە بریار درا کە دوای نیوەرۆ سەردانیبکەن ،

بە چەند ئۆتۆمبێلێک بە رێکەوتن
لە ئۆتۆمبێلێک دایە گەورە بە چاوی تەر و دەم بە دۆحاوەیە وە لە ئۆتۆمبێلێک دایک و باوک گەر سەیری تێروانینی چاوەکانیان

بکەی دەبینیت چەندە قولە

پرە لە ھۆکار....
پسیار

کە گەشتن بینیان خاڵی و خاڵۆژنی بێ گومان لە گەل کچە شۆخەکەیان.
لەوێدا ئامادە بوون
دوای سەلام و باسی بارودۆخی ژیان
کەمێ مانەوە رۆشتن ...

ئەم بارودۆخە بۆ چەند ھەفتەیەکی وەرزی ھاوین بەردەوام بوو....




شتێک رویدا!!....

ئەوە ھەمان کەسە!
چەندین مانگ لە دوای کارەساتە گەورەکە.
ئێستا گەرایەوە ، وردە وردە نزیک دەبێتەوە

یەکەم تێروانینم بۆ سەر پەرتوکەکەی دەستی بوو....

لە سروشتیەوە دەردەکەوێت کە زۆر ماندوە جلێکی ئاسای لە بەرە زیاتر وەک ئەوە دەردەکەوێت کە ھەمیشە پرسەی ھەبێتـــ

چاویلکەیەکی دژە خۆری لە چاوە دەکرێ بەمە ئازارەکانی چاوی بشارێتەوە......

لــە چاوەروانیــدا✨✨ Where stories live. Discover now