«1»

848 82 8
                                    

بەییانیە زووەکە هات
کاتێک بەخەبەر هاتم ڕۆشتمە لای پەنجەرەکەی ژوورەکەم پەردەکەم لادا و لەجوانی سروشتم دەڕوانی ..
ئەو بەیانیە کەمێک درەنگتر بە ئاگا هاتم بۆیە زوو خۆم ئامادە کرد بۆ قوتابخانە کە گەیشتمە ئەوێ کەس ئاگای لەمن نەبوو کەس نایزانی درەنگتر هاتووم بۆ قوتابخانە .....
بەهۆی ئەو کچە تازەیەی کە گوازرابۆوە بۆ قوتابخانەکەمان ..
من وەکو قوتابیەکانی تر نەبووم تەنیا بووم کەسم نەدەناسی و هاوڕێیەتی کەسم نەدەکرد
بە پەرۆش بووم بۆ ئەو قووتابیەی کە تازە هاتبوو
نەمبینی تا  کاتی پشووی نێوان وانەکان
لەپڕ یەکێک هات کەمێک نامۆ بوو بۆمن دوایی بیرم کردەوە کە لەوانەیە کە ئەوە کچە تازەکەبێت
هاتە پێشەوە لێم سەیرێکم کرد و بینیم کە کچێکی قژ زەرد بوو دەمو چاوێکی جوانی هەبوو
......
پاش کەمێک سڵاوێکی لێکردم منیش سڵاوێکم لێکرد
وتی من قوتابیە تازەکەم منیش وتم خۆشحاڵم بە ناسینت
ئەویش وتی ناوم لیزا یە منیش وتم ناوم سۆمیە ئیتر ئەویش وتی ئەتوانین ببین بە هاوڕێ
پێی وتم ئەتوانی بیری لێبکەیتەوە
منیش وتم باشە بیری لێئەکەمەوە

............

دوای ئەوە لیزا ١ڕۆژی دامێ بۆ ئەوەی بڕیاری تێدا بەم دوای ئەوەی وتی بیرکەرەوە .......
ڕۆشتین بۆ گۆڕەپانی خوێندنگا باسی خۆی بۆ کردم گوایە کە ئەو کەسێکی بێکەسە و کەسی نیە منیش لەدڵی خۆمدا خەمم خوارد بۆیی و  بەزەییم پێدا هاتەوە...
پاش چەند کاتژمێرێک ڕۆشتمەوە ماڵەوە .بیرم لە قسەکانی لیزا ئەکردەوە .. ئایا ڕازی ببم بەو داواکارییەی ئەو چونکە من پێشتر هاوڕێم نەبوو بۆیە نەم دەتوانی بڕیاری خۆم بدەم .....
بۆیە نەم توانی بخەوم بە درێژایی شەوەکە بیرم لێدەکردەوە بۆیە لە کۆتایدا بڕیارم دا کە ڕازی ببم بە لیزا بیرم کردەوە کە من هاوڕێم نەبووە با هەلێکی پێبدەم هاوڕێی خۆم هەڵبژێرم.....
بۆیە ڕۆژی دوایی لیزام بینی
لیزا:چۆنی
من:باشم ئەیتۆ چۆنی ...
لیزاش وتی :بڕیارت دا
من:بەڵێ
لیزا:چیە بڕیارەکەت
من:بەڵێ ڕازی بوم
لیزا بزەیەکی کرد و وتی:زۆرم پێخۆش بوو هەلێکت پێدام تا ببینە هاوڕێیەکی باش بۆ یەکتر
.......................
بەڕای من لیزا کەسێکی زۆر باشە ... زوو چوە دڵمەوە... بەیەکەوە ڕۆشتینەوە پۆل ئیتر بەیەکەوە بوین لە قوتابخانە لە پۆلیشدا لای یەکەوە دائەنیشتین.....ئەو ڕۆژە بەیەکەوە دڵخۆش بوین ...
زۆر هەستێکی خۆشم هەبوو چونکە یەکەم جارم بوو هاوڕێم هەبێت....لیزا بە پێچەوانەی من بوو ئارەزووی خوێندنی نەدەکرد ... هەوڵی نەدەدا بۆ فێربوون لە قوتابخانە
لەکاتی پشوی
نێوان وانەکان پرسیارم لە لیزا کرد
من:لیزا بۆچی گوازرایتەوە بۆ ئەم خوێندنگایە؟
...
...
..

...................

دوای ئەوەی کە پرسیارم لە لیزا کرد
سۆمی .(واتە من) :ئایا هۆکاری گواستنەوەکەت چیبوو
لیزا کەمێک وەستاو کەمێک دەمووچاوی گۆڕا بۆ ١خولەک هیچی نەوت پاشان من وتم لیزا هۆکارەکەی چیبوو
لیزا:شتێکی ئاوها نەبوو
من:توخوا دەی پێمبڵێ چیبوو؟..........
لیزا:تەنها حەزم لەو قوتابخانەیە نەبوو
من:بۆچی؟ پاش کەمێک لیزا وەڵامی داییەوەو گوتی:
کەمێک دوور بوو لەماڵی ئێمەوە
منیش وتم :زۆر ناخۆشە ماڵت دوور بێت لە قوتابخانەوە
ئیتر منیش کەمێک بیرم کردەوە ئەوەم بەمێشکدا هات بە لیزام وت:لیزا ئایا تۆ هەموو خێزانەکەت لەدەست داوە یاخود بەس دایک و باوکت لیزاش لەوەڵامدا گوتی:بەڵێ هەمویانم لەدەست داوە
منیش وتم دوا ناخۆشیت بێت .....
پاش کەمێک داوام لە لیزا کرد تاوەکو بەیەکەوە بچین بۆ قاوە خانەکەی نزیک قوتابخانە دوای تەواوبوونی قوتابخانە لیزاش وتی:بەڵێ زۆر باشە دەڕۆیین
بەڵام دوای چەند خولەکێک تەلەفۆنێکم بۆ هات  منیش وەڵامم دایەوە
دراوسێ کەمان بوو پرسیاری دایکمی دەکرد
منیشس لەوەڵامدا گوتم:دایکم گەشتی کردووە بۆ دورگەیەکی نزیک شارەکەمان
دراوسێکەمان:ئەی کەی دێتەوە
من:سبەینێ یاخود ئەم ئێوارەیە... من زۆر دڵنیا نەبووم کەکەی دێتەوە

......
پاش چەند خولەکێک .. کە تەواوبوم لە تەلەفۆنەکە .. بانگی لیزام کرد وتم:لیزا با بڕۆین بۆ قاوەخانەکە :بەڵام لیزا دەموچاوی باش دیار نەبوو بەمن وت:ببورە سۆمی گیان ناتوانم ئەمڕۆ بێم ...
منیش وتم:ئاساییە دڵەکەم بەیانی دەڕۆین
دوای ئەوە لیزا ڕۆیشت ....بەڵام زۆر باشس دیار نەبوو بۆیە منیشس کەمێک نیگەران بووم
.........😞
پاشان گەڕامەوە ماڵەوە خەریک بوو ڕۆژ ئاوا دەبوو
کەڕۆشتمە ژوورەوە سەیرم کرد دەرگایی ماڵەوە کراوەبوو کەمێک ترسام بەڵام دوای بیرم کردەوە کە لەوانەیە دایکم گەڕابێتەوە لە گەشتەکەی
بۆ ڕۆشتمە چێشتخانەکە سەیرم کرد دایکم لەوێ بوو زۆر دڵمخۆش بوو دایکمم بینی کە هاتبۆوە
دایکم وتی:کچەکەم بەخێربێیتەوە
من:سوپاس دایکە گیان
دایکم وتی:چیە دڵخۆشس دیاری
منیش وتم:ئێستا هاوڕێم هەیە و زۆر دڵخۆشم🙃😇
دایکم:کچم ئایا ئەو هاوڕێیەت باش ئاناسی ئەزانی کەسێکی چۆنە؟
منیش وتم:بەڵێ دایە گیان ئەو کەسێکی زۆرباشە
دایکم:چۆن ئەزانی باشە؟
منیش وتم:باشس ئەناسم ئەزنم چۆنە
دایکم کەمێ خەمبار بوو بەس خۆی دەرنەخست
پاشان دایکم وتی:خواردنەکە سارد ئەبێتەوە با نان بخۆین ..... دوای ئەوەی نانمان خوارد دایکم ڕۆشت سەیری دراماکەی خۆیی بکات ئەو زۆر ئارەزووی دراماکانی ئەکرد
دوای ئەوە منیش چومە ژوورەکەم .. ئەرکەکانی قوتابخانەم ئەنجامدا...
پاشان چومە سەر جێگەی خەوەکەم ...
بیرم لەقسەکانی دایکم دەکردەوە کە دەیوت دەبێ باش بزانیت لەو هاوڕێیەت لەلایەک لەلایەکی تر بیرم لە لیزا دەکردەوە کە وتی بەهۆی دووری ماڵەکەمەوە هاتمە ئەم خوێندنگایە بۆیە کەمێک دوودڵ بووم بیرم کردەوە کە چیبکەم تا بەتەواوەتی لەسەر لیزا بزانم .....
دوای ئەوە.....
بەیانی هاتەوە ... ڕۆژێکی هەتاوی وەرزی پایز بوو☀🍁
هەستام لە خەوو دایکم هات بۆ ژوورەکەم گوتی:بەیانیت باش منیش جواب دایەوە:باشتر بۆتۆ دایە گیان...
دوای ئەوە خۆم ئامادەکرد بۆ قوتابخانە ...
لەڕێگا بیرم دەکردەوە ئەمڕۆ بە لیزا بڵێم کە شتە تایبەتەکانی بەمن بڵێت چونکە ئێمە هاوڕێی نزیکین👭.....
دوای ئەوە گەیشتمە قوتابخانە لیزا لەوێ نەبوو...
...................................

•Big Error•[kurdish]✔︎Where stories live. Discover now