#کورتە_چیرۆک
Ziu
ژيو بەساردوو سری:میوری کوا پەڕاوەکان
میوری هیچ وەڵامی نەدایەوە و گرنگی پێنەدا بەڵکو بەردەوام بوو لەکارەکەی
ژيو بەکەمێک تورەی:میوری وەڵامم بدەوە
میوری:خۆت بگەرێ دەیدۆزیتەوە
ژيو بەتورەی دەستی گرت:میوری ئارمیم تاقی مەکەوە با کۆنترۆڵم لەدەست نەدەم
میوری:چیدەکەیت لێم دەدەیت؟یان هەم هاواردەکەیت؟
ژيو هەردوقۆڵی گرت و هاواری کرد:میوری پێم گوتیت کاتێک قسەت لەگەڵ دەکەم بەجوانی قسەم لەگەڵ بکە و وەڵامم بدەوە
پاشان بەتورەی چوە ئەولاوە
میوری بەچاوی پرفرمێسک:بەنەفرەت بیت چیت لێم دەوێت یەکجار کۆتای پێبهێنە گەر متمانەت پێم نیە
ژيو کاتێک دەرۆشتە سەرەوە:میوری بەسە نامەوێت ئازارت بدەم تۆ دوگیانی!
میوری بەهاوار:بەنەفرەت بیت ژيو بۆچی بەوشێوەیە مامەڵەدەکەیت ئەمە بوو خۆشەویستیەکەت کە باست دەکرد؟؟
ژيو بەچاوی پرفرمێسک لەپشتی قاپی ژوورەکەیان وەستا بوو پاشان پشتگوێی خست و ڕۆشت خەریکی کارەکەی بوو و میوریش بەبێدەنگی دەگریا دوای کارەکانی میوری ڕۆشتە سەرەوە بۆ ژوورەکەی بەمەستی پشودان چونکە ئەوکات کاتژمێر بوو بوو بە (10:30pm)لەکاتێکدا ژيو هەر لەسەرۆ خەریکی کاربوو میوری بینی ژيو بەسەر پەراوەکان خەوی لێکەوتوە بزەیەک گرتی سەرای دڵتەنگیەکەی
.....
(میوری بەدڵخۆشی نزیکی بویەوە و ماچی رومەتی کرد و لەوساتەدا ژيو خەبەری بویەوە و سەیری کرد و بەزەیەکی کرد و هەستا و کەمەری گرت و لکاندی بەخۆیەوە ئەویش دەستی خستە سەر شانی
میوری:ئازیزم دیارە زۆر خۆت ماندو دەکەیت والێرە خەوت لێکەوت
ژيو بەبزەکاتێک یاری بەتاڵەکانی قژی دەکرد:ئم کێشەیەک نیە بەبینینی تۆ ماندویم دەرچو
میوری بزەیەکی کرد و ماچێکی سەری کرد:ژيوكه م دەی هەست من خەوم دێت و تۆش ماندویت بابچین بخەوین
ژيو بەدڵخۆشی لێی نزیک بویەوە و ماچێکی لێوی کرد و لەئامیزی گرت:دەی بابرۆین بخەوین)
میوری بەدڵتەنگی بەرامبەری ژيو وەستابوو کەخەوتبوو:زۆر بیری ئەوکاتانەدەکەم کە ماچ خەبەرم دەکردیتەوەو و تۆش دەتگوت بەبینینم ماندویت دەرچوە
پاشان ماچێکی رومەتی کرد و و ویستی بروا ژيو دەستی گرت
میوری:ژيوم
نامجون:جارێکی تر ماچم نەکەیت وە بە ژيوميس بانگم نەکەیت
میوری کەمێک بێدەنگ بوو پاشان بەدڵتەنگی هاواری کرد:بۆچی وام لەگەڵ دەکەیت بەنەفرەت بیت چەند جار پێم گوتیت بەویستی خۆم نەبوە بۆ بروام پێناکەیت؟
ژيو بەساردی هەستا بچێتە سەر جێگاکەی:نامەوێت گوێم لەو بابەتە بێت جارێکی تر
میوری بەگریان:بۆچی؟؟بۆچی ناتەویت بروام پێبکەیت
ئەو نەفرەتیە منی سەرخۆش کرد و ئەو کارەی لەگەڵ کردم بروام پێبکە
ژيو بەهاوار ویستی زلەی لێبدات: پێم گوتیت بێدەنگبە و باسی ئەو شتەمەکە... شێتم مەکە بەو کارە چونکە من هەر دەکەوێتە بیرم چۆن ماچی دەکردیت شێتەبم
میوری بەگریان:ژيو تکایە ئەو کارەم لەگەڵ مەکە بۆ بروا ناکایت ئەو منداڵە منداڵی تۆیە
ژيو بەتورەی و هاوار بەسە ئیتر بەنەفرەت بیت
پاشان بەتورەی ڕۆشتە دەرەوە و میوریش دەستی کرد بەگریان و لەسەر جێگاکە دانیشت ...
پاش چەند کاتژمێرێک ژيو گەرایەوە بینی میوری هێشتا دەگری هەستی بەئازار کرد لەدڵی بەبینینی خۆشەویستەکەی بەو حاڵە بەڵام ناتوانێت پێی بڵێت مەگری من لەلاتم وە لەئامێزی بگرێت چونکە ئەو پێی وایە ئەو منداڵەی ناوسکی هی ئەو نەفرەتیەیە کە خۆشەویستی کۆنی میوری بووە..
ژيو بەساردی کاتێک دەچوە سەر جێگاکەی :بێدەنگبە ئیتر مەگری....ئەمەوێت بخەوم
میوری بەدڵتەنگی هەستا بڕواتە دەرەوە
ژيو بەساردی:بۆکوێ؟
میوری بەدڵتەنگی و بەساردی:تۆ دەڵێیت دەمەوێت بخەوم منیش جێتدەهێڵم بەڵکو بخەویت
ژيو بەساردی:بگەرێوە شوێن خۆت و بەبێدەنگی بخەوە پیش ئەوەی دیسان توڕەبم
میوری بەگریان:بەسە تکایە ماندوبووم تکات لێدەکەم...
قسەکەی تەواو نەکرد و لەهۆش خۆی چوو
نامجون بەپەلە و نیگەرنی ڕۆشت بۆلای:میوری ..؟؟میوری ئازیزەکەم هەستە تکایە چیت لێهات
وەڵامی نەبوو بۆیە خێرا بردیە نەخۆشخانە..پاش ماوەیەک پزیشک هاتەدەرەوە
نامجون:جەنابی پزیشک تکایە پێم بڵێ ئەو باشە؟
پزیشک:تۆ چی ئەویت؟
نامجون:من هاوسەری ئەوم
پزیشک:بەرێزم باشە ئێستا منداڵەکەشی باشە بەڵام پێویستە سەبارەت بەتەندروستی هاوسەرەکەت ومنداڵەکەی قسەبکەین
نامجون بەنیگەرانی:شتێکی خراپە؟
پزیشک دەستی خستە سەرشانی:خەمت نەبێت باشە بێت بەڵام پێویستە پابەندی چەند رێنمایەک بن تابەسەلامەتی بمێننەوە
ژيو:باشە
پاشان ڕۆشتنەژووری پزیشک
پزیشک:بەریزم خانمەکەت بەهۆی زۆر خەفەت خواردن و خۆ ماندوکردن زیان بەتەندروستی گەیشتوە و مەترسی کەوتوەتە سەر منداڵەکەی بەڵام خۆشبەختانە ئێستا هیچی لێنەهاتوە،،ئەبێت بەباشی پشوبدات و دووربێت لەخەم و خەفەت ودڵتەنگی و هاوار کردن و بەباشی بخەوێت و بخوا ت وپشوبدات تا زیان بەخۆی و منداڵەکەشی نەگات
ژيو:باشە سپاس.،،ئ ئەتوانم بیبینم
پزیشک:بەڵی فەرموو
پاشان ڕۆشتە ژوورەوە و زۆر دڵتەنگ بوو کاتێک سەیری دەکرد بەڵام نەشی دەتوانی لەبیری بکات
شەو گەرانەوە و هیچ کامیان قسەی لەگەڵ ئەوی تر نەکرد کاتی بەرۆژی دواتر کاتی نانی بەیانی ژيو هەموقسەکانی دکتۆڕەکەی بە میوری گوت وپێی گوت نایەوێت زیان بەمنداڵەکە بگات و با خۆی دڵتەنگ نەکات وە ژيو پێشی گوت کە تامنداڵەکە بەسەلامەتی بێتە دنیا هەوڵبدەن زۆر شەر نەکەن و کێشەیان نەکەوێتە نیوان ...ماوەی نۆ مانگ تێپەری و منداڵەکە لەدایک بوو و لەسەر داوای ژيو راستەوخۆ پشکنینەکەیان بۆکرد و ڕۆژێکی پێویست بوو تا ئەنجامەکەی بێتەوە میوری شیری دەدا بەکورەکەی و بەخۆشەویستی و سۆزەوە سەیری دەکرد و ژيو لەدەرەوە سەیری دەکرد شەو کاتێک میوری و کورەکەی خەوت بێئەوەی هەست بکات ژيو لێی نزیک بویەوە ماچێکی سەری کرد و دەستی مندالەکەی گرت و پاشان لەسەر کورسیەکە خەوی لێکەوت بەڕۆژی دواتر لەگریانی منداڵەکە هاتەخەبەرا بینی میوری شیری پیدەدات پاش کەمێک منداڵەکەی خستەوە جێگاکەی و پەرستار دای لەدەرگا و هاتە ژوورەوە
پەرستار زەرفێکی دا بە ژيو:بەرێزم ئەوە ئەنجامی پشکنینەکانە
ژيو وەرگیرت:سپاس
ویستی بیکاتەوە میوری لێی سەند
میوری:پێم وابێت دەبێت خۆم بێتاوانی خۆم بسەلمێنم
پاشان کردیەوە و چاو پر بوو لەفرمێسک و تەقاندیە رووی ژيو
میوری بەگریان:برۆی ئیتر لێرە ونبە
ژيو ئەنجامەکەی بینی دەستیکردبەگریان:میوری تکایە لێم ببورە بەراستی غیرەکردن چاوی کوێر کردم کە ئەو شتانەم بینر مێشکم لەدەستدا
میوری:لێرە بڕۆ دەرەوە سبەینێش پەراوی جیابونەوەت پێدەگات
ژيو بە بروانەکردن:میوری تکایە وامەکە من بێتۆ ناژیم تکایە من تۆم زۆر خۆشەوێت میوری تکایە کاتم بەرێ و لێم خۆشبە
میوری:ماوەی نۆمانگە من کاتم پێتداوە تا پەشیمان بیتەوە لەقسەکانت و بوختانەکانت بەڵام تۆ پەشیمان نەبویتەوە بۆیە لێرە بڕۆ وە بیریش لەوە مەکەوە منداڵەکەت بدەمێ ناتوانم بیدەمە باوکێک کە لەو ماوەیەی پێویستی بەخۆشەوستی بوو بەمنداڵێ خۆی نەزانی و منداڵێکی پیسی دانا
ژيو هەستی بەپەشیمانی و تاوان کرد:دەزانم شایەنی لێخۆش بوون نیم و زۆر پەشیمان بەڵام نامەوێت لەوەزیاتر ئازارت بدەم هیوادارم ڕۆژێک لێم خۆش بیت بەڵام دەمەوێت باش بزانیت من جگە لەتۆ هیچ کەسێکی تم خۆش ناوێت و هەرگیزیش کەس جێگای تۆ ناگرێتەوە ....خوات لەگەڵ تکایە بەباشی ئاگات لەخۆت و منداڵەکەمان بێت
پاشان ڕۆشتەدەرەوە وپشتی دالەدەرگا کەو بەبێدەنگی دەگریا لەکاتێکدا میوریش لەژوورەوە دەگریا ماوەی ساڵێک تێپەری بەسەر جیابونەوەیان رۆژێک میوری لەگەڵ کورەکەی مون ڕۆشت بۆ باخچە تا کەمێک یاری بکەن و کەمێک یاری بکات لەگەڵ و کاتێکی خۆش بەسەربەرن کەمێک پێکەوەیاریان کرد لەناکاو پەیوەندیەکی بۆهات قسەی لەگەڵ دەکرد لەناکاو سەیری دەوروبەری خۆی کرد وبینی کورەکەی نەماوە
میوری بەترس و دڵەراوکێ:مون .. مون کورەکەم تۆ لەکوێیت؟؟
میوری وەک شێت دەستی کرد بەگەران و دەگریا وپرسیاری دەکرد لەخەڵکی .... بەگریان دانیشت و لەناکاو هەستی بەدەستیک کرد و گوێی لەدەنگێک بوو هەموو ئازارەکانی بیر بردەوە
مون: ئوما!
میوری توند لەئامێزی گرت و دەستی کرد بەگریان دەنگێک کە گەرمی بەدڵی دەبەخشی وای لێکرد بۆماوەیەک بێدەنگ بێت
ژيو:سڵاو
میوری سەری بەرز کردەوە باچاوی پر فرمێسک:تۆ؟؟تۆلێرە چیدەکەیت؟
ژيو:من ئەوم دۆزیەوە....مەبەستم منداڵەکەمان ..کورەکەم مون
میوری بەساردی:باشە سپاس
پاشان مونی لەئامیز گرت بڕوات
ژيو:وامەکە تکایە ئەوە ماوەی سالێک تێپەریە هێشتا ناتەوێتت لێم خۆش بیت؟؟؟
میوری بەساردی:وەک جچۆن ساڵێکە لەژیانم ڕۆشتویت و ونبویت ئێستاش وابکە و بۆهەتاهەتایە برۆ
ژيو بەدڵتەنگی و بەهاوار:بەڵام من نەڕۆشتوم بۆ هیچ شوێنێک....من خانوەکەیەکم نزیکی خانوەکەی تۆ بەکرێ گرت
تانزیکت بم و ئاگام لێتبێت پاشان بۆ هەرکوێ دەچویت لەگەڵت دەبووم هەر بۆیەش ئەمرۆ کە مون ون بوو من هێنام چونکە بینیم بۆ کوێ چوو ئەو چوو داوای ئایسکریمی کرد منیش بۆکریم و پێمدا پاشان هێنامەوە
میوری بەدڵتەنگی:بۆچی ون نابیت لەژیانم چیت لەمن دەوێت
ژيو بەدڵتەنگی:تۆم خۆشەویت و ئەمەوێت لێم خۆش بیت و ئەوەندەی تر لەدووری خت و کورەکەمان ئازارم نەدەیت
میوری:ناتوانم
ژيو:تکایە لەوە زیاتر سزام مەدە ساڵێک بەس نەبوو چەندی تر سزام دەدەیت؟
میوری:تکایە واز بێنە و لێرە بڕۆ
لەوکاتەی قسەیان دەکرد مون ڕای کرد لەدەستی و ژيو بەپەلە رایکرد تابیوەستێنێت بنیی ئۆتۆمبێلە بەروی خۆی و مون دێت خێرا مونی فرەدا بەروی میوری دا وئەویش گرتی و بەهۆی ئەوەی بۆ فرەیدا و توند کەوتە باوەشی کەوتە پشتا کەهەستا ئەو شتەی بینی کە بەژیان نەیەتوانی بەرگەی بگرێت
ژيو لەناوخوێندا
هاواری کرد:ژيووووووو!!!!
بەخێرای ئامبوڵانس هات و بردیانە نەخۆشخانە و ئەویش هەردەگریا و ئارام نەدەبویەوەپزیشک هاتەدەرەوە و میوری راستەوخۆ رۆشت بۆلای
میوری بەگریان: تکایەئەو چۆنە؟
پزیشک:مەترسی زۆر لەسەر ژیانێتی و ئەبێت تا24کاتژمێری داهاتو چاوەرێبکەین تا بارودۆخی جێگیردەبێت.
میوری دەستی کرد بەگریان
پاشان هاورێکەی میوری هات و میوری داوای لێکرد کە ئاگای لە مون بێت و ئەویش ڕازی بوو پاش تێپەربونی دەکاتژمێر پزیشک خێرا ڕۆشتە ژوورەکەی ژيو ئەوکات کاتژمێر(2:00am)بوو میوری خێرای هەستا و هاواری کرد تاشتێکی پێبڵێن بەڵام کەس دەنگی نەبوو سەرقاڵی کاری خۆیان بوون
پزیشک هاتەدەرەوە:پیرۆزە نەخۆشە بارودۆخی جێگیر بو ئێستا ئەبرێتە ژووری ئاسای
میوری بەدڵخۆشی و گریان:سپاس زۆر سپاس
پاشان ڕۆشتە لای و دەپاڵی بوو تا خەوت بەڕۆژی دواتر ژيو هەستا وهەرچۆنێک بێت دانیشت میوری هەستی پێکرد وخەبەری بویەوە
میوری بەنیگەرانی:ژيو تۆ باشیت ؟؟بابانگی پزیشک بکەم(لەکۆتای قسەکەی هەستا)
ژيو دەستی گرت:من باشم دانیشە
میوری:باشیت؟
ژيو سەری بەنەخێر لەقااند:ئازارم زۆرە
میوری بەنیگەرانی:کوێت ئازاری هەیە ؟ئازاری زۆرە؟
ژيو سەری بەبەڵێ لەقاند و دەستی درێژ کرد بۆدڵی:ئێرەم زۆر ئازارم دەدات چونکە ئەو ئافرەتەی شێتانە منی ئاشقی خۆی کرد و منی گیرۆدەی خۆی کرد نایەوێت لێم خۆش بێت(لەکۆتای قسەکەی فرمێسک بەچاو هاتەخوار)
میوری بەرگەی نەگرت و لێی نزیک بویەوە ماچی لێوی کرد ژيو پەشۆکا بەڵام زۆری نەبرد ئەویش ماچی کردو هەردوکیان لەکاتی ماچکردنی یەکدی پێکەنین کە لەیەک دوورکەوتنەوە
ژيو روخساری گرت:لێم خۆش بویت
میوری دەستی گرت وسەری بەبەڵێ لەقاند ئەویش توند لەئامێزی گرت
ژيو بەدڵخۆشی:خۆشمەوێیت
میوری:منیش خۆشمەوێیت
پاشان هەردوکیان پێکەنین
....
دیسانەوە هاوسەرگیریان کرد و ژیانێکی خۆشیان کرد و دڵخۆش بوون ..
Awash labar xatre sumayaramazan