Chapter 1

627 61 35
                                    

"وەک و فیلمە کۆنەکان نیە ڕەش و سپی~بەڵکو ژیانی من پێکھاتووە لە ڕەش و سور چونکە عەشق خوێنە و ئاگریش کۆتایی نیە"

١٥شوبات ٢٠١٨/سەنگافورە/کاتژمێر 00:00

دەنگی تەقینەوەو ھاوار لە نزیک ئەو ماڵە گەورەیە دەبیسترێت کە ئێستا ببوە بە پارچەیەک لە ئاگر لە نیوە شەودا

دەنگی ئۆتۆمبێلی پۆلیسەکان،دەنگی ئۆتۆمبێلی فریاگوزاری و ئەگرکوژانەوە ئەو ناوەی پڕ کردووە....ھاواری خەڵک و ڕاکردنی پاسەوانی تایبەتی بە ھەموو شوێنێکدا...ئەمە تەنھا بۆ ڕزگار کردنی گەورەکەیان و ھاوسەرەکەی کە بەتەواوەتی گیانیان لەدەست داوە

لەولاوە لەو شەقامە باریکە نەناسراوە...ئەو سیانە بەرەو ئەو فرۆکە تایبەتیە ئەڕۆن زۆر لێیان دوور نیە ئەو ئاگرەیان بە جێھێشت کە ببووە بە ڕوناکیەک بۆ ئەو شارە تاریکە

ئۆھ سێھونی شەیتان چەکە خوێناویەکەی بەدەستەوەیە

بەرەو پێشەوە ئەڕوات بە ھەموو کاریزمایی خۆیەوەو بەو زەردەخەنە بە فیزەی،جلە ڕەشی قەترانیەکەی و قژە ڕەشەکەی کە بەرەو دواوە ئەچێت بەھۆی بایە بەھێزەکەوە

لە دواوەی لەلای ڕاست،کای خاوەنی ئەو سەیرکردنە ترسناک و قوڵەی،یاری بەو دەرزیە ئەکات بە بێزاریەوە کە بەدەستیەوەیەتی وەک ئەوەی بەڕاستی ھی یاریکردن بێت

و چانیۆل لەلای چەپیەوەیەتی،ئەو بە ھێواشی ھەنگاوەکانی ئەنێ و بە لە خۆبایەکی زۆرەوە دەستی خستۆتە گیرفانی چاکەتە جلدیاکەی،زەردەخەنە ئەکات بە فیزەوە لە ھەمان کات فیکە لێئەدات بە لەخۆبایی بوەنەوە چونکە قونبەلەکەی ئەمجارەی سەری گرت و ماڵەکەی بەتەواوەتی سوتانی و لە ناوی برد

چەن خولەکێک و ھەرسێکیان گەیشتنە شوێنی مەبەست،ھەرسێکیان سەرکەوتنە فڕۆکەکە و ھیچ کامیان وشەیەک لە لێویان نەھاتە دەرەوە ھەریەک لە کای و سێھون دا ئەنیشن لەسەر کورسیە جلدیەکەو وەک ھەموو جارێک چانیۆل ئەچێتە کورسیەکەی پێشەوەو لێی ئەخوڕێت

باڵی فڕۆکەکە بە شێوازێکی خێرا دەستیان کرد بە جوڵەو فرۆکەکە بەرەو ئاسمان ڕۆشت تاوەک و لەناو ھەورەکان نوقم بوو

دوای کاتژمێرێک لەو مەقەرە نەناسراوە

ڕەنگی گڵۆپی سەوز دەست بەسەر ھەموو شوێنەکەیا گرتووە چەنەھا ژووری لێیە و ھەنێک لە ھۆڵ و کە ھەنێکیان تایبەتە بە زیندانی..و ھەندێکی بۆ لێدان..ھەروەھا تاقیگەیەکی لێیە کە پڕە لە لە ھەموو جۆرە کیمیایەکان بۆ تەقینەوە ھەروەھا ژورێک کە چەنەھا جۆری چەکی تیا دانراوە کە ھەندێکیان لە وڵاتانی ترەوە ھێنراوە

The lavender Where stories live. Discover now