Chapter 2

338 56 103
                                    

"چارەنوس ئەتوانێ بگەڕێ بۆم بە دوای گوڵی لاڤێندەر
تا بۆنی بۆنە سەرنجراکێشەکەی بکەم"🥀

تاریکی ونبوو ڕووناکی ڕۆژێکی نوێ ھات لەگەڵ خۆیدا کزەیەکی ساردی پایزی ھێنا

ڕوناکی خۆر لەو پەنجەرە گەورەیە ھاتە ژورەوە کە بێزاری ئەو کەسە ئەکات کە نوستووە

سێھون چاوەکانی بە ھێواشی کردەووە و بە دەستەکانی ڕێگری لە ڕوناکیەکە ئەکرد،بەتانیەکەی بە پەلە لابردوو بە ھێواشی ھەستاو دانیشت دەستی ئەھێنا بەسەریا تاوەک و ڕوداوەکانی دوێنێی بیرکەوێتەوە لە کاتێکا سەری ئازارێکی زۆری ھەبوو

کە بیری کەوتەوە سێرێکی تەنیشتی کرد بەڵام کەسی لێنیە ھەستێکی سەیری ھەبوو،ئەویست زیاتر ئەو بۆنە بۆن بکات کە بردیە جیھانێکی ترەوە..لەگەڵ خۆی قسەی ئەکرد کاتێک بە خەیاڵەوە سێری شوێنێکی نادیاری ئەکرد "چی بەسەر  من یەت نەفرەتی...بۆ ھەز ئەکەم بۆنی ئەو بۆنە بکەمەوە دیسان...چەن مایەیی بەزەییە ئەوە تەنھا بۆنێکی سۆزانیەکە تەنانەت بۆ بیری لێ ئەکەمەوە"

ھەموو بیرکردنەوەی دەربارەی ئەو بۆنە بەلاوەناو ھەستایە سەرپێو بەرەو ئەو دۆڵابە شوشەیە ڕۆشت کە لەوسەری ژورەکە بوو

دۆڵابەکەی بە بێزاری کردەوە بۆ ئەوەی خاولیەک دەربکات ھەر کە خاولیەکەی بەدەستەوە گرت وەرەقەیەک کەوتە سەر زەویەکە

بە سەرسوڕمانەوە سێری وەرەقەیەکەی کردوو بە بێزاریەوە داچەمیەوە تا ھەڵگرێت کردیەوە"ئەمڕۆش چاوەڕێت ئەکەم لە ھەمان کات کوڕی قۆز"

برۆکانی بە توڕەییەوە گرژ کردوو ھیچ کچێک نەیتوانیەوە تا ئێستا بەو شێوەیەی دوێنێ ھەڵسوکەوتی لەگەڵ کات ئەو لە یاساکانی لایداوە بەھۆی ئەو بۆنە نەفرەتیەوە کردیە جیھانێکی ترەوەو وای لێکرد ئاگای لەخۆی نەمێنێت ئەوەش زیاتر توڕەی ئەکات

وەرەقەیەکەی لەناو دەستاکانی لول داو بە توڕەیەوە فرەی دایە سەر زەویەکە و بە توڕەیەوە وتی"باجی ھەموو ئەوانە ئەدەیت سۆزانی.."

قسەکانی تەواو کردوو بێ ئەوەی کات بەفیڕۆ بدات بەرەو گەرماوەکە ڕۆیشت و چووە ناو بانیۆی گەرماوەکەو ئاوە ساردەکەی کردەوە جەستەی لەناویا ئارامبۆیەوە
ئەوە نیە کە کەسێکە مێشکی لەدەست داوە کە بە ئاوی سارد خۆی بشوات لە وەرزی پایزدا بەڵکو ئەو گەرمیەی لەشی بەھۆی توڕەبونەوە ھەیەتی ھەستی بە ساردی ئاوەکە نەکردووە

~شەو داھات و کاتژمێر 00:30

لەو کاتە ھەموو ئەندامەکان سەرقاڵبوون

کیۆنگسۆ کار لەسەر لاپتۆپەکەی ئەکات بێوەستان وەک ھەموو جارێک،بەیکھیۆن پلانی داھاتوو دا ئەنات بە ھەموو تەرکیزەوە،چانیۆل لە تاقیگەکەیە چەن تاقیکردنەوەیەک ئەکا،کای سەرقاڵە بە لێدانی کەسێک بۆ ئەوەی نھێنیەکان بدرکێنێ

You've reached the end of published parts.

⏰ Last updated: Mar 07, 2020 ⏰

Add this story to your Library to get notified about new parts!

The lavender Where stories live. Discover now