❁ Slaw hewadarm ba dlltan bet❁
𓇽Vote before reading 𓇽
وا ڕاهاتبووم هەموو شەوێک کە درەنگ دەگەڕامەوە
نامەیەکی دایکم دەبینی بە دەرگای سەلاجەکەوە بوو
هەموو شەوێک پێش ئەوەی بنوێت بۆی دا ئەنام
جارێک پێی ئەوتم: نانەکەم لەسەر مێزەکەیە و
جارێک جلە ئوتوو کراوەکانم لەناو کانتۆرەکەمە
جاریواش ' کچم بیرت ئەکەم 'بۆ شەوێک زوو ناگەڕێیتەوە ؟
بەم شێوەیە وای لێهات تا مەوعیدی دکتۆر و
شتە گرنگەکانی پێم دەوتەوە
ئاخر من هەموو شەوێک درەنگ ئەڕۆشتمەوە
سەرقاڵی هاوڕێکانم و چونە دەرەوەکانم بووم
منیش تەنها کچی ماڵ بووم
بۆیە زۆر ئاسان کارەکانم بۆ جێبەجێ دەکرائەو شەوە زۆر درەنگ گەڕامەوە و زۆر هیلاک بووم
تاقەتم نەبوو بچم نامەکە بخوێنمەوە چی تیایەبەیانی پێش ڕۆشتن سەیری ئەکەم
بەیانی هێشتا خۆر بەتەواوی هەڵ نەهاتووە و
بە دەنگی باوکم خەبەرم بۆوە
باوکم گوتی: کچم نازانم دایکت چیەتیبەپەلە گەیاندمانە نەخۆشخانە
دوای چارەگێک پێیان گوتین
کە دوو کاتژمێر پێش ئێستا
´کۆچی دوایی کردوە'
.
.
..
.
.بەم هەموو خەموو پەژارەیەوە
دایکمان برد بۆ ناشتن و بە خاکمان سپارد
بە دڵێکی شکاو و خەمێکوەکو شاخێک گەڕامەوە و چومە ژوورەکەی
خۆم و دەرگام لە خۆم داخست و
دوای کەمێک ئەو نامەیەم بیرکەوتەوەکە دوێنێ شەو دایکم بە سەلاجەکەوە
بۆی جێ هێشتبووم بەپەلە ڕامکرد بزانم
دوا وتەی چی بووە بۆ من
بینم زۆر جیاوازتر لە جاران
نە بیر خستنەوە و نە مەوعیدی دکتۆرە
تەنها نامەیەکی سادە تیای نوسراوە
( کچم ئەم شەو هەستێکی ناخۆشم هەیە
زۆر هیلاکم زۆر نەخۆشم باوکت زۆر هیلاک بووە و
خەبەرم نەکردەوە ئەتوانی کچە شیرینەکەم
ئەم شەو بمبەی بۆ لای دکتۆر.....)
...کۆتایی..
Ratan Chona lasar aw kurta chirokana
La comment bazhdar bn❁᪥
사랑해 ♡
elo_kpoperシ
YOU ARE READING
᯾༄بێ ئاگایی༄᯾
Mystery / Thrillerئاگادار بە... دایکت، تاکە هەوادارتە .... کاتێک هەمووان پشتت تێ ئەکەن...... #iloveyou mom for ever🔗 #elokpoper