Pt.2✨💛

720 101 8
                                    

#خۆشەویستی_شاراوە،#part2
ناونیشان:#هەستێکی_خۆش
جیمین لای کردەوە:بەڵێ هیونگ؟
نامجون:ئاه نا هیچ نیە کوا سوپەکەم بەرێ من برسیمە
جیمین خستیە پێشی:فەرموو
نامجون هەمووی خوارد وپاڵیدایەوە:ئاە زۆر بەتام بوو لەجیای من سپاسی پورم بکە
جیمین پێکەنی:باشە دەی پشوبدە
نامجون:من خەوم لێناکەوێت جارێ تازە کات بوە بە(8:30pm)
جیمین:باشە دەزانم چیت دەوێت(لەگەڵ تەواو بونی قسەکەی کتێبەکەی بۆ دەکرد)
نامجون پێکەنی:رێک دەزانی چیم حەز لێیە ئافەرم
جیمین پێکەنی:بێگومان هیونگ حەوت ساڵ هاورێیەتی شتێکی واسادە نەزانم دەربارەت چی دەزانم ؟
نامجون چاویلەکەکەی لەچاو کرد:باشە مادام دەزانیت دەبێت ئەوەش بزانیت کەدەبێت تەنها جێم بهێڵێیت
جیمین بەبێزاری:باشە
جیمین ڕۆشتە دەرەوە و ئەویش دانیشت کتێبەکەی بخوێنێتۆ
جیمین بەبێزاری ڕۆشتە باخچەکە و رێی دەکرد و لەخۆیەوە بزەی کرد کە یونبی بینی دانیشتوە و گوێ لەمیوزک دەگرێت و جار جار لەگەڵی دەیڵێت لەپاڵی دانیشت یونبی هەستی پێنەکرد چونکە چوبوە ناو میوزکەکە و چاوی داخستبوو لەگەڵی دەیگوت دەنگێکی ناسک و خۆشی هەبوو گۆرانی سوزی becouse i love you boy دەگوت و جیمین سەیری دەکرد وپێدەکەنی و سەرسامی بوبو قژێکی خاوی هەبوو کەتاسەر شانی بوو باڵای تۆزێک لە یونهی نزم تر بوو روخسارێکی ورد و منداڵانەو جوانی هەبوو،یونبی کە تەواو بوو بێدەنگ بوو
یونبی:ئو باشە ئێستاش ،.ئم
جیمین:i bileve
یونبی:ئو بەڵێ ئەوە خۆشە بۆستە ئەوەکێ..ها تۆ؟
جیمین پێی پێکەنی چونکە یونبی پەنجەی روتێکرد و سەیری کرد:تۆ ئاگات لێنەبوو من دانیشتم بۆیە منیش بێزارم نەکردیت
یونبی شەرمەزار بوو:ئاە گوێت لەدەنگیشم بوو؟
جیمین بەبزە:بەڵی بەڵام دەنگێکی خۆشت هەیە
یونبی بەتورەیەکی جوان:یا گاڵتەم پێمەکە
جیمین:بەڵام من گاڵتەم پێنەکردیت بەراستیم بوو
یونبی:ئو بەراست ئەوە زۆرخۆشە
جیمین هیدفۆنێکی لێسەند و موبایلەکەی بردو گۆرانی i bileveلێدا و ئەو هیدفۆنەکەی تری کردە گوێی ئەو یونبی بزەی کردو هەردوکیان دانیشتن وگوێیان لێگرت
لەشوێنێکی ترلە کاتێکدا نامجون کتێبی دەخوێندەوە یونهی هاتە ژوورەوە
یونهی هاتەژوورەوە و سەرسامی نامجون بوو چونکە زۆر قۆز و زیرەک دەرەکەوت چاویلەکەی لەچاوبوو کتێبی دەخوێندەوە
نامجون سەری بەرز کردەوە:شتێکت ویست؟
یونهی:ها؟ ئا من هاتم ئەوە من هاتم پشکنینت بۆبکەم و سەیری برینەکەت بکەم
نامجون چاویلەکەکەی لاد:باشە فەرمو
نامجون کەوتە سەر لای راست و چاوەرێی کرد بێت و سەیڕی برینەکەی بکات،یونهی هات وجلەکە بەرز کردەوە ولەزگەکەی لادا و سەیری کرد
یونهی کاتێک سەیری دەکرد ودەیپشکنی:باشە خوێنبەر بونت نیە دیارە ئەزێتی خۆتت نەداوە ئەوەش شتکی باشە
نامجون:بەڵی بەدرێژای رۆژەکە لەژوورەکە نەڕۆشتمە دەرەوە
یونهی بەبزە لەزگەکەی داوە لێی وجلەکەی چاککردەوە:باشە ئەوە باشە ئێستاش باموغزیەکەت ببینین،،ئو ببورە پەیوەندیەکی گرنگە..بەڵی مامۆستاکیم ..بەڵێ من لەلای نەخۆشکێمم سەیری برینەکەی دەکەم ها نانائەو ئازاری زۆرەپێویستە چارەسەری بکەم
یونهی بەنیگەڕانی هەناسێکی هەڵکێشا:ئا بەسەرسورمان رزگارم بوو ئای کەناخۆش بوو
نامجون پێکەنی:دیارە کەسێکی ترسناکە؟
یونهی بەنیگەرانی:ترسناک ههههه نا ترسناک نیە بەڵکو زۆر ترسناکە
نامجون پێکەنی:سەرۆکتە؟
یونهی:ئـەو پزیشکە و پێشەنگی منە ئەو زۆر زیرەکە تاکە پزیشکە لەکۆریا سێ بۆردی پزیشکی هەبێت بەڵام زۆر ترسناک و درژە و سەختە لەکارەکەی ئوو کەبیری لێدەکەمەوە تەزویەکە بەلاشەم دێت زۆر ناخۆشە
نامجون‌ پێکەنی:کاتی خۆی منیش مامۆستایەکی وام هەبوو زۆر ترسناک بوو
یونهی پێکەنی:ئاە گرنگەئەوەیە رزگارم بوو بامن بەردەوام بم
نامجون بەبزە:باشە
یونهی دوای ئەوەی تەواو بوو دەستێکی خستە باخەڵی وسەیرێکی کتێبەکەی کرد:ئو پێم وابوو کتێبێکی تر دەخوێنیتەوە بەڵام شاکار دەخوێنیتەوە
نامجون بەپێکەنین:بۆچی سەیرت لێهات
یونهی:باشە تۆئەفسەری پۆلیسیت پێم وابوو ئێستا کتێبێک دەربارەی کارەکەت دەخوێنیتەوە
نامجون بەپێکەنین:حەزم لەچیرۆکە
یونهی:ئاسایە سەیرێکی بکەم چونکە منیش حەزم لێیە
نامجون دایەدەستی:فەرموو
یونهی سەیری دەکرد و لەسەر روخساری سەرسامی پێوەدیاربوو:واا بەراستی کتێبێکی خۆشە واااا بێنەوایان شتێکی سەرنج راکێشە
نامجون بەپێکەنین:دەتوانین پێکەوە بیخوێنینەوە
یونهی بەدڵخۆشی:بەراستی؟
نامجون:بێگومان
یونهی بەدڵخۆشی:ئو سپاس ئەوە زۆرباشە من ئێستا کارم نیە باپێکەوە بیخوێنینەوە
نامجون داینیشاند و ئەویشی لەپاڵ خۆی دانیشاند و پێکەوە کتێبەکەیان خوێندەوە
پاش تێپەر بوونی کاتژمێرێک یونهی خەوی لێکەوت وسەری کەوتە سەر شانی نامجون نامجون چاوی لادا لەسەر کتێبەکە و سەیرێکی یونهی کرد لەخۆیەوە بزەی کرد کەمێک سەیری کرد وزۆرچاوەرێی کرد جیمین بێت تابیبات بەڵام هەر خەوتبوو هەوڵیدا خەبەری بکاتەوە بەڵام بیری کەوتەوە کە خەوی زۆر قورسە و خەبەری نابێتەوە بۆیە پاڵی خست لەپاڵی خۆی و خۆشی پاڵ کەوت و سەیری روخساری دەکرد و سەرسامی بوو بوو ئەڵێی فریشتە بوو پاشان زۆری نەبرد ئەویش خەوت ،لەوکاتەدا یونبی وجیمین هێشتا گوێیان لەمیوزک دەگرت جیمین هەستی کرد دەلەرزێت چاکەتەکەی داکەن و دایپۆشی پێی:کەشەکە ساردی کرد بابڕۆینە ژوورەوە
یونبی بەشەرم بزەی کرد:بەڵێ
یونبی وجیمین ڕۆشتنە ناونەخۆشخانە وڕۆشتن لەپێش گەرمکەرەوەی ژووری پزیشکان خۆیان گەرم کردەوە
یونبی چاکەتەکەی پێدا:فەرموو سپاس
جیمین بەبزە لێی وەرگرت:ئاسایە
کەمێک لەبێدەنگی مانەوە لەپێش گەرمکەرەوەکە
جیمین لایکردەوە ویستی قسە بکات بەڵام بەپەلە یونبی گرت کە خەریک بو بکەوێتەلا چونکە خەوتبوو کەوتە ئامێزی و کەمێک سەیری کرد پاشان لەئامیزی گرت و خستیە سەر جێگاکەی و دایپۆشی کەمێک سەیری کرد وبزەیەکی کرد پاشان ڕۆشتە ژوورەکەی نامجون و سەرسام بوو کە نامجون و یونهی لەسەر جێگاکەی نامجونن و هەردوکیان روویان لەیەکدیە و خەوتون بۆیە بەناچاری ڕۆشتە ژووری پزیشکان و بەرامبەر یونبی دانیشت لەپیش گەرمکەرەوەکە تا بەوشێوەیە خەوی لێکەوت
یونهی بەیانی بەخەبەر هات وبینی بەرامبەر نامجون خەوی لێکەوتوە و سەری سورما وبەپەلە هەستا:یااا
نامجون بەپەلە هەستا کەبوە هۆی ئەوەی ئازار بەخۆی بگەیەنێت و بەئازار گوتی:یا چیبوو بۆ ئاوا هاوارت کرد تۆ لەژووری نەخۆش دایت ئااا بەنەفرەت بێت زۆر ئازارم دەدات
یونهی بەنیگەرانی پشکنی:ئو چیبوو ئازارت زۆرە؟رێگەبدە بیبینم،..ئو کەمێک خوێنی لێهات بابۆت پاک بکەمەوە
نامجون بەیاڕمەتی یونهی پاڵکەوت و یونهی برینەکەی پاککردەوە وجلەکەی چاککرد
یونهی بەنیگەرانی:باشە زۆر نەکرابویەوە شتێکی مەترسیدار نەبوو
نامجون:سپاس
یونهی بەتورەی:یا من چیم دەکرد لەلای تۆ لەسەر هەمان جێگا؟
نامجون بەبزە:یا من چیبکەم تۆ خەوت لێکەوت کە کتێب مان دەخوێندەوە زۆر چاوەڕێم کرد جیمین بێت تا بتباتەوە چونکە ئەوەندەی هەوڵمدا خەبەرت نەبویەوە بەڵام ئەویش نەهاتەوە بۆیە ناچار تۆم پاڵ خست لەسەر جێگاکەو خۆشم پاڵکەوتم هیچ رێگایەکی ترم نەبوو
یونهی بەشەرمەزاری:ئااا ببورە
نامجون بەبزە:ئاسایە هاورێکەم
یونهی بەسەرسورمان:هاورێ؟
نامجون بەبزە:بەڵێ هاورێ بۆچی نا ئەی ئێمە دوێنێ پێکەوە کتێبمان نەخوێندەوە؟
یونهی بەبزە:ئاا ڕاستەکەیت هاورێکەم باشە من دەچم کارم هەیە
لەوکاتەدا یونبی بەخەبەرهاتو هەستا لەناو جێگاکەی و بەتەمەڵی هەستا بروات روخساری بشوات بەڵام پێی لەکورسیەکە هەڵکەوت و کەوتە ئامێزی جیمین کەخەوتبوو لەوێدا سەرێکی بەرز کردۆ سەیڕی جیمینی کرد بینی ئەویش سەیری دەکات پەشۆکاو شەرمی کرد چونکە زۆر نزیک بوون بەپەلە دوورکەوتەوە
یونبی بەشەرمەزاری:ئاااببورە من پێم هەڵکەوت،،،بۆستە بەڵام تۆ چیدەکەیت لێڕە؟
جیمین:،من لێرە خەوتم چونکە یونهی لەژوورەکەی هیونگ بوو
یونبی:ئااا بۆستەچی؟؟بۆچی؟
جیمین پێکەنی چونکەزۆر جوان شۆک بوو:تۆزۆر شیڕینیت(لەکۆتای قسەکەی رومەتی توند گرت و رۆشتەدەرەوە)
لەوکاتەدا یونهی ڕۆشتە سەر کارەکەی وبەردەوام بوو لەکارەکەی و یونبی هەموو سێ کاتژمێر جارێک سەردانی نامجونی دەکرد پاش پشکنین دەرۆشتە دەرەوە و جار جار لەگەڵ جیمین گفتوگۆیان کرد بەوشێویە ڕۆژەکە تێپەری تاشەو داهات یونهی هات پیش خەوتن پشکنینێک بۆ نامجون بکات چونکە تاکە نەخۆش بوو بارۆدۆخی مەترسیدار بوو ڕۆشت و بینی نامجون لەگەڵ جیمین پێکەوە پێدەکەنن
یونهی:ئو دیارە باش بویتە کەئاوا بەقوڵی پێدەکەنیت؟
نامجون:ئو هاتیت؟
یونهی:بەڵی هاتم بتپشکنم
نامجون:باشە
نامجون کەوتە سەر لای راست و یونهی برینەکەی پاککردەوە و ویستی بروات نامجون دەستی گرت
نامجون:ناتەوێت کتێبەکەمان تەواو بکەین؟
یونهی:ئاە من زۆر ماندوم وە ناشمەوێت وەک دوێنێ لێرە خەوم لێبکەوێت
نامجون:یا بەڵام من لەبەیانیەوەنەم خوێندوەتەوە چاوەرێی تۆم
یونهی:ئاەباشە بەڵام هەرچیەک بوو رێگامەدە بخەوم
نامجون پێکەنی:باشە دەی
لەوکاتی گفتوگۆیان دەکرد جیمین ڕۆشتەدەرەوە و پەیوەندیەکی بهات گرنگ بوو بۆیە بەپەلە ڕۆشتە سەربانەکە بۆئەوەی وەڵام باتەوە ولەوکاتەیا یونبی بینی وڕۆشت بزان بۆچی وابەخێرای ڕۆشتە سەرەوە کەگەیشتە سەرەوە
جیمین:بەڵێ گەورەم ...بەڵێ باش فرمانتە بێگومان تارمای متمانەی تۆ ناشکێنێت ،خوات لەگەڵ گەورەم
جیمین لای کردەوە:ئو یونبی لێرە چیدەکەیت؟
یونبی پەشۆکا:ها ئا من سەرم سورما بەپەلە ڕۆشتیتەسەرەوە وامزانی کێشەیەکت هەیە
جیمین سەری بەنەخێر لەقاند:پەیوەندیەکی گرنگ بوو پێویست بوو بڕۆمە بۆشوێنێکی ئارام تا بەباشی گوێم لێبێت چونکە ئەو سەرۆکەکەمان بوو
یونبی:ئاا ببورە بێزارم کردیت
جیمین:ئاسایە،ئمم کارەکانت تەواو بو یان هێشتا کارت هەیە؟
یونبی:نەخێر من ویستم برۆمە دەرەوە تا هەوایەکی پاک هەڵمژم بەڵام بەدوایتۆدا هاتم
جیمین دەستی گرت وبردی لەسەر لێواری بینیایەکە داینیشاند:ئێرە زۆر خۆشە لیرەوە دەتوانیت هەموو شتێک ببینیت وە زۆر جوانە
یونبی:بەراست مەبەستت کێ بوو لەتارمای وا گوتت تارمای متمانەی تۆ ناشکێنێت؟
جیمین:مەبەستم خۆم بوو
یونبی بەسەرسورمان:بۆچی تۆ ناوت تارمایە؟
جیمین پێکەنی:نەخێر نازناوم تارماییە
یونبی:ئااا تێگەشتم بەڵام هەست ناکەیت ئەو ناوە لەگەڵ تۆ ناگونجێت؟
جیمین بەسەرسورمان:بۆچی پێت وایە؟
یونبی پشتەسەری خوراند:چونکە تۆ زۆر کەسایەتیەکی روخۆش و نەرمو نیانت هەیە تارمای بۆکەسێکی سامناک و سەیر باشە نەک کەسێکی نەرمو نیان و شیرین
جیمین پێکەنی:تۆ تەنها ئەم لایەنەی منت بینیە چونکە من تەنها لەگەڵ تاوانباران دەبم بەوکەسەی کە پێی دەڵێن تارمای
یونبی پێکەنی:گومانم هەیە
پاشان هەردوکیان سەیری ئاسمانیان دەکرد و سەیری ئەستێرەکانیان دەکرد
پاش کاتژمێرێک کەکات بوو بوو بە(10:30pm)
یونهی دەستی بەرز کردەوە بەماندوی:من دەچم دەخەوم زۆر ماندوم برێکی کەم مان ماوەسبەینی شەودەیخوێنینۆ
نامجون:باشە منیش ماندوو بوم شەوتشاد
یونهی سەیرێکی موغزی کرد:شەوی تۆش شاد
یونهی ڕۆشتە ژوورەکەی پشوبدات بینی یونبی و جیمین بەپێکەنین هاتن بۆلای ژوورەکەی نامجون
یونهی بەسەرسورمان:دیارە هاورێیەتیتان زۆر باش بوە؟
جیمین بەپێکەنین:بەڵێ؟هیونگ خەوت؟
یونهی:ویستی بخەوێت منیش دەچم دەخەوم
یونبی قۆڵی گرت:باشە بابڕۆین منیش ماندوم ،شەوشاد جیمین
جیمین:شەوی ئێوەش شاد
بەڕۆژی دواتر
ڕۆژێکی پر روداوو بوو یونهی کاری زۆری دەکرد و نەخۆشی زوری بوو بەهۆی ئەوەوە کاری زۆری هەبوو
نامجون:بۆچی تۆلیرەیت؟ئەی بۆچی یونهی خۆی نەهاتوە برینەکەم سەیر بکات؟
یونبی بەپەلە:نەخۆشمان زۆرە و برینداری زۆر تێدایە بەو هۆیە ناتوانێت بێت منیش دەبێت خێرا بڕۆم
یونبی ڕۆشت و گەرایەوە:ئابیرم نەچێت گوتیشی ئەمشەو نایەم چونکە نەخۆشم زۆرە
نامجون:باشە
جیمین:بارودۆخەکە لەباش ناچێت دیارە کاریان زۆرە
یونهی بەڕۆژی دواتر کاتژمێر(3:00pm)کارەکانی تەواو بوو رۆشت و لەباخچەی نەخۆشخانەکە دانیشت چونکە ئەوشەوە هەمووی نەخەوتبوو سەرقاڵی نەخۆش بوو زۆر ماندوو بوو ڕۆشتن ودانیشت زۆری نەبرد هەستی بەکەسێک کرد دانیشت لەپاڵی سەیری کرد بینی نامجون بوو
یونهی:ئوچیدەکەیت لیرە؟
نامجون:ویستم هەوایەکی پاک هەڵمژم ماندو دیاریت باشیت؟
یونهی:ئاه زۆر ماندوم ئەمشەو هەر سەرقاڵی نەخۆشەکان بووم هیچ پشوم نەداوە
نامجون:ماندوو نەبیت بڕۆپشوبدە
یونهی:ناتوانم لەهەرکاتێکدا بێت بانگم دەکەن
نامجون دەستی گرت وبردیە ژوورەکەی ودانیشاند لەسەر جێگاکەی لەژێر پرسیاری یونهی
نامجون:لێرە بخەوە و پشوبدە گەر کاریان پێت بوو خەبەرت دەکەمەوە
یونهی:ناکرێت من زۆر ماندوم گەر بخەوم بەئاسان خەبەڕم نابێتەوە
نامجون:بۆخۆمی جێبهێلە من خەبەرت دەکەمەوە دەی بخەوە
یونهی:باشە
یونهی خەوت ونامجون دانیشتبوو سەیڕی دەکردو زۆڕ دڵخۆش بوو بەبینینی و هەستی بەئارامی دەکرد وهیچ بێزار نەدەبولەسەیر کڕدنی ماوەی پانزەخولەک تێپەری و یونهی پەیوەندی بۆهات
نامجون بێدەنگی کرد :دەبێت کەمێک پشوبدات ئەمانە هیچ بەزەییان پێدانایەت
پاش تێپەربوونی پێنج کاتژمێر کات نزیکی یونهی کاتژمێر(9:00pm)هاتەخەبەرا و سەیری موبایلەکەی کرد شۆک بووبینی کات ئەوەندە تێپەریە وکەبینی مامۆستاکیم زیاتر لە دەپەیوەندی پێوەکردوە زۆرپەشۆکاو ترسا
یونهی قژی خۆی بەبێزاری تێکدا و هاواری کرد:یا یونهی گەمژە گەمژە گەمژە تۆ زۆر گەمژەیت ئاە من ئیسە چیبکەم چۆن رووبەوری بمبەوە ئابێگومان دەمکوژێت ئائەوەزۆر بێزارکەرە
یونهی هاواری دەکردو دەیبۆڵاند بەشێوەیەکی زۆر جوان وئاگای لەو کەسە نەبوو کەبەدیاری دانیشتبوو پێدەکەنی پێی
یونهی سەری دەوروبەری کرد و نامجونی بینی:یا بۆخەبەرت نەکردمەوە
نامجون بەپێکەنین:زۆر ماندو دیار بوویت و زۆر جوان خەوتبویت بۆیەموبایلەکەتم بێدەنگ کرد و رێگام دا تا پشوبدەیت
یونهی بەبێزاری و ڕۆشتە دەرەوە:ئاە تەواو من لەناوچوم ئااااا.
نامجون پێکەنی:شێتە..بەڵام شیرینە
.......
کۆتای بەشی دوو

‏#my_bts_world_stories
‏#bts_army
‏#bts_bangtan
‏#bts_jimin_fun_kurd
‏#bts_kurd_army
‏#kim_nam_joon_kim_seok_jin_min_yoongi_jong_hosok_park_jimin_kim_taehyung_jung_jongkook_bts_7a

خۆشەوێستی شاراوەWhere stories live. Discover now