تاقەتم نییە هیچ بڵێم دووبارە هاتمۆ بە هەنێک زانیاری
یەکەم:لەم دوانایەدا هەواڵی ئەوە بڵاوبۆوە کە ئاوازەکەی بریک دانسی گۆرانی ON هی شوگا بووە و حەوت ساڵ لەمەوبەر دایناوە ئەمەش بووە جێی دڵخۆشکردنی ئاڕمیەکان چوونکە کۆمپانیای BIG HIT ئەم داهێنانە جوانەی شوگای تا ئێستا پاراستووە و لەناو نەبردووە لە گۆریانیەکی سەردەمیانەی بەکاری هێناوەتەوە وە وەک ئەزانین شوگا زۆر حەزی بە مۆسیقایە حەزی لە دروستکردنی ئاواز وە لەیەکێک لە بەرنامەکان کاتێک لێیان پرسی گەر گۆرانی بێژ نەبوویتایە ئەبوویت بە چی؟ شوگا وتی دەرهێنەری گۆرانی واتە لەبواری تەرجیل کردنی سەوت و مۆسیقا دانان و ئەو شتانە
دووەم:لەم ماوەیەی دوایدا بیگهیت هەستا بە دواخستنی ئاهەنگی BTS لە یاریگاکان لە سیۆل بەهۆی ڤایرۆسی کۆڕۆنا وە پارەکانی بۆ ئاڕمیەکان گەڕاندەوە کە بلیتی ئاهەنگەکەیان کڕیبوو،بەڵام ئاڕمیەکان کارێکی زۆر ناوازەو جوانیان ئەنجامدا ئەویش ئەوەبوو کە هەستان بە کۆکردنەوەی پارەی بلیتەکە و بەخشیان بە دەزگای خێرخوازی کۆری هۆپی برەیج کە کۆریەی پێشتریش شوگا بڕی 100 ملیۆن وانی بەخشیبوو بەم دەزگایە بۆ یارمەتیدانی کەسانی توشبوو بە کۆڕۆنا وە بڕی ئەو پارەیەی ئاڕمیەکان بەخشیبویان لەنێوان10000-1000000 بووە وە دواتر هەستان بە بەرزکردنەوەی هاشتاگێک لە تویتەر
سێیەم:وەلەم دوایانەدا ئاڕمیەک لە ویڤێرس لە جەیهۆپی پرسی کە باشترین تایبەترین فیلم کە لە ژیانیا بینبێتی کامەیە؟ ئەویش فیلمی if only هەڵبژارد وە هەریەکە لە جەیهۆپ و جین دوای پرسیار لێکردنی ئاڕمیەک لەبارەی فیلمی کیندۆنگ ئەمەیان وەڵام دایەوە......
ئاڕمی:ئۆپا تۆش سەیری فیلمی کینگدۆنم ئەکەیت؟
جەیهۆپ: من ئەڵقەکانی بەشی دووەمی فیلمەکە داونڵۆت ئەکەم تا لە فڕۆکەیا سەیری بکەم
بەڵام کاردانەوەی جین کەمێک پێکەنیناوی و گاڵتەجارانە بوو
ئاڕمی:سۆکجین ئایە درامای کینگ دۆنمت دیوە؟
جین:ئەتوانم ئێستا ڕونکردنەوەیەکت بەمێ
جین:پاڵەوانەکە بە دەعمی سەیارە ئەمرێت
بەڵام لە ڕاستیدا درامای کینگ دۆن باسی سەردەمانێکی زۆر کۆن پێش ئێستا ئەکات باسی زۆمبی ئەکات کە خەڵکی هێرشیان ئەکرێتە سەر لەلایەن زۆمبیەوە بەڵام لەو سەردەمەدا هـیچ سەیارەیەک بوونی نەبوە بۆیە کۆمێنتەکەی جین کیوت و پێکەنیناوی بووچوارەم:لەم دوایانەدا هەواڵی ئەوە بڵاو بۆوە کە ڤی(تایهیۆنگ)ئەندامی BTS ئەبێتە پاڵەوانی فیلمێک لە ڕەمەزان دا بەڵام شۆکە گەورەکە ئەوە بوو کە فیلمەکە لەدەرهێنانی دەرهێنەرێکی عەرەبیە بەناوی"محمد عبداڵڵە" هەزارەها ئاڕمی ئەم هەواڵەیان بەنەڕاست دانا لەبەرئەوەی ئەم کەسە لە هەواڵەکە نوسیبووی BTC لەجیاتی BTS بۆیە هەواداران وتیان ئەمە تەنها دەنگۆیە و ڕاسە نییه ئەگەر کەسێک نەزانێت بنوسێ BTS چۆن تای ئەناسێت......
ئەمە جگە لەوەی هەزارەها ئاڕمی تـر لەم کەسەیان پرسی کە ئایا ئەمە ڕاستە؟؟؟ کە زۆربەی پرسیارەکان لە ڕێی ئینستاگرام لێی کرابوو جوابەکەشی ئەوە بوو
"ئەم بەیانیە بەخەبەر بوومەوە بە نامەی هەزارەها ئاڕمی لەبارەی مامەڵەکردنم لەگەڵ تایهیۆنگ نازانم کێ ئەم هەواڵەی نەرێ کردووە بڵام هەواڵەکە ڕاستیە و بۆ باوەڕکردنتان چاوەڕێی ڕوونکردنەوەی تای بن چوونکە من ناتوانم ڕوونکردنەوەی زۆر بدەم بەڵام پڕۆژەکە بەمزووانە نییە بەهۆی ڤایرۆسی کۆڕۆنا"
وە هەندێک ئەڵێن ئەمە جوابی کۆمپانیاکەیەچۆن بوو بەدڵتان بوو یەییییی من بۆ هەواڵەکەی تای زۆر دڵخۆشم
گود بای👋❤