part 1

542 78 16
                                    

Vote

"ھینامی ھێی ھینامی " ئێلا بانگی كچە خەوتووەكەی كرد كە سەری لەسەر مێزەكە دانابوو " چیتەوێ ئێلا من پشوو دەدەم كەمێكی تر وانە دەستپێدەكات " ھینامی بە ئێلای وت " یا بۆچی تێبینیەكانت داوە بە مارك من وتم كە پێیمەدە با خۆی بینووسێت " ئێلا بە توڕەیی وتی  " بۆچی پێتناخۆشە كە تێبینیەكانم باتێ خاتوو ئێلا " مارك وتی و بە خەندەیەكەوە ھاتە لای ئەو دوانە " لەبەر ئەوەی تۆ ھیچ ھەوڵنادەی بەردەوام لەسەر ھینامی شتەكان دەنوسیت گەمژە " ئێلا وتی " نەخێر وانیە تەنھا ھینامی زۆر جوان تێبینیەكان دەنوسێت ئەوە ھەموو شتێكە " مارك وتی " ھم من بڕوات پێناكەم " ئێلا وتی " یا ھاوڕێیان وازبێنن من كێشەم نیە " ھینامی وتی "بێگومان تۆ كێشەت لەگەڵ ھیچ شتێك نیە " ئێلا وتی و ھەرسێكیان پێكەنین  وانە دەستی پێكرد ھینامی زۆر جوان تێبینیەكانی دەنووسی  پاشان كۆتا دەرز ھات ھیچ دەرزێكیان نەبوو كچەكان لە ھینامی كۆبوونەوەو قسەیان دەكرد " ھینامی تۆ كچێكی جوانی بۆچی خۆشەویستت نیە " كچێك وتی " ڕاستەكات ئایە كەس داوای لێنەكردووی " كچێكی تر وتی " بەپێچەوانەوە زۆر كەس پێیان وتووە بەڵام ڕەتی كردۆتەوە " ئێلا وتی " ئا كچەكان لە ڕاستیدا من كەسم ھەڵنەبژاردووە جارێكا دەمەوێت خۆم بڕیار لەسەر ئەوە بدەم " ھینامی وتی  "چی دەربارەی مارك " كچێك وتی " ئەوان تەنھا ھاوڕێن " ئێلا وتی " ئەوە ڕاستە " ھینامی وتی لەوكاتە مارك ھات " بڕۆینەوە " مارك بە ئێلا و ھێنامی وت ئەوانیش ڕازیبوون چوونە دەرەوەی قوتابخانە پاشان پێكەوە چوونە ھێڵی شەمەندەفرەكە و سەر شەمەندەفەرەكە كەوتن  ئێلا  ھیتفۆنی لە گوێبوو سەیری ھەواڵەكانی دەكرد وە ھێنامی و مارك قسەیان دەكرد خەندەكانی مارك زۆر جوانبوو ھێنامی زۆر دڵخۆشبوو كە ھاوڕێی مارك بوو خەندەیەكی كرد بەڵام ھەستێكی سەیری ھەبوو  وا ھەستیكرد كەسێك لە پشتەوەیەو چاودێریان دەكا ئەو ھەستەی حەفتەیەك بۆی درووستبووە وە دەیویست ئاوڕبداتەوە بەڵام دەشترسا  وەستا لە بیركردنەوە كە ئێلا بانگی كرد

Devils Line 🖤Where stories live. Discover now