نارا:گ..گەر تۆ ئێستا لێرەی..ئەی کەوایە...کێیە بکوژەکە؟!!
~بەشۆکی سێری ئەوم کرد کە چاوی ھەرلەسەر ھەواڵەکەبوو
تایھیۆنگ:کوا باجارێکیتر بیخوێنمەوە~مۆبەکەی لەدەستبردم جارێکیتر خوێندیەوە،
ھێشتا باوەری نەئەکرد ناحەقی نیە منیش سەرم
لێشێواوە دەشێ بکوژێکیتر ئێستا پەیابووبێ؟نارا: م.. من ئێستا زۆر ئەترسم ئەبێ کێبێ؟
تایھیۆنگ: جا بۆلەمن ئەپرسی؟
~بۆساتێ بێدەنگبووین، بەخێرایی مۆبەکەم لەدەستی سەندەوە و خستمە جانتاکەم
نارا:ئەبێ برۆم
~وتم و دەستم کرد بەرۆیشتن
تای:بۆستە
~ئاورم دایەوە بینیم بەرەومن دێت
تایھیۆنگ:شوێن مانەوەت ھەیە؟
نارا: بەڵێ پێم نەوتی ئەچم بۆ ھۆتێل
تایھیۆنگ:باشترە ئەمشەو لەھۆتێل نەمێنیتەوە،ئەو بکوژە نەگیراوەو لەدەرەوە ئەسورێتەوە جا ھەمووشتێ ئەگەری ھەیە رووبا
نارا:بۆ؟ بەلاتەوە گرنگە؟
تایھیۆنگ: تەنھا... ئەمشەو لەلای من بمێنەوە.
~ئەیەوێ لای بمێنمەوە پاش ئەو ھەمو قسە رەقانەی کە کردی؟پاشەوەی پێمی وت سۆزانی و درۆزن؟ من بە مناڵ تێگەشتوە؟
نارا: نەخێر من باشدەبم،سوپاس بۆ نیگەرانیت کە من پێویستم پێینیە
~وتم و رۆشتم، پاش ماوەیەکی زۆر لەکۆتاییدا ھۆتێلەکەم دۆزیەوە~لەسەر بێدەکە پاڵکەوتم ئەمرۆ بەراستی زۆر ماندووکەربوو....، دەبێ تایھیۆنگ دەستی لەو دوو کوشتنە ھەبێ؟ بەدەم بیرکردنەوە چاوەکانم داخران. تەنھا ١٠ خولەک تێپەریبوو ھێشتا بەتەواوی خەوم لێنەکەوتبوو گوێم لەدەنگە دەنگێک بوو خێرا ھەستامەوە
نارا:ئ ئەوە چی ڕ ڕووئەیا!!!
کەسێک لەدواوە ھەوڵی ئەیا دەرگاکە کاتەوە، نەمزانی چیکەم چۆن خۆمشارمەوە لەکاتێکا ئەمە تەنھا ژوورێکی بچووکە؟
خێرا چوومە ژێر بێدەکە دەزانم شوێنێکی باشنیە بەڵام لەھیچ باشترە....
زۆر ئەترسام ھەناسەدانم قورس بووبوو
مۆبەکەم شەحنی تیانەبوو نەمەتوانی تێڵکەم بۆپۆلیس
پاش چەند خولەکێک کەسەکە ھاتە ژوورەوە بەھێواشی ئەرۆیشت من بەدەستم دەمم توند گرتبوو تا ھیچ دەنگێک دەرنەکەم،تەنھا ئەمتوانی قاچی ببینم کەبەتەواوی ژوورەکە ئەگەرا!،ئەتوت بەدوای شتێکا ئەگەرێ، ھەستم بەشتێ کرد لای قاچم وامزانی قاڵۆچەیە بۆیە لەترسا قاچم جوڵاند بەقایمە بەر بێدەکە کەوت، بەخوا گەر کەسێ بە ئەنقەستیش بیەوێ شوێنێ خۆی ئاشکرا کا بەم رادەی من بە ئاشکرا نایکا
تۆ کۆتایتھات نارا....~کەسەکە لە رۆیشتن وەستا نەفرەت بەرەو بێدەکە ھات منیش لەترسا ئارەقەم کردبوویەوە دەستی خستە ژێر بێدەکە! فرمێسک بەچاوما ھاتە خوارەوە ھەموو لەشم ئەلەرزی ئەوەنەی نەمابوو دەستی بەرم کەوێ کەسێک لەدواوە گرتی و بۆکسێکی لێیا کورەکەم بینی کەوتە سەر ئەرز خێرا دەستم لەسەر دەمم لایا بە قوڵی ھەناسەم یا لەژێر بێدەکە ھاتمەدەرەوو وە ئەوەی کەبینیم شۆکی کردم!
تایھیۆنگ؟
تایھیۆنگ لێی یا!
کورەکە ھەستایەوەو لەگەڵ تای کردیان بەشەر منیش لەلاکەی تری بێدەکە وەستابووم، ئەو پیاوەش زۆر بەھێز بوو! نەمتوانی شێوەی ببینم چونکە ماسکی لەبەرابوو بەس چاوەکانی دیاربوون، لەگەڵ تای بەردەوام بوون لەشەر ھیچ کامێکیان لەوەی تریان بەھێزتر نەبوو! بینیم تایھیۆنگ چۆقۆکەی دەرھێنا کورەکەش بەھەمان شێوە!نارا: نا نەخێر تای!! تکایە ئەو چەقۆیە بەکارمەھێنە
؟؟: تۆ زۆر جێگای بەزەیی تایھیۆنگ، رێک وەکو کۆتاجار کەبینیمی.
~چ چی؟ ئەوکەسە تایھیۆنگ ئەناسێ!!؟؟
تایھیۆنگ: تۆ چ نەفرەتیەکی؟
کەسەکە ماسکەکەی لابرد، وە منو تایھیۆنگیشی شۆک کرد!
تایھیۆنگ:❦b̤̈ë̤l̤̈l̤̈ä̤ c̤̈ï̤ä̤ö̤ b̤̈ë̤l̤̈l̤̈ä̤ c̤̈ï̤ä̤ö̤ b̤̈ë̤l̤̈l̤̈ä̤ c̤̈ï̤ä̤ö̤ c̤̈ï̤ä̤ö̤ c̤̈ï̤ä̤ö̤❦
!!!!!1K زۆر سوپاس (ᗒᗣᗕ)♥︎
I༼ つ ◕◡◕ ༽つ༼ つ ◕◡◕ ༽つ༼ つ ◕◡◕ ༽つI
YOU ARE READING
🌑serial killer🌑 ✔️
Fanfiction~هەندێ کات ژیان سەخت دەبێت، بەڵام ڕوبەڕووبونەوەی ئازار شایەنی هەوڵدانە ناڵاندن بەدەست هەموو جۆرە هەستەکان باشترە لە هەست پێنەکردن بە هیچیان~ Date started: 20 march 2020 Date ended: 17 may 2020 Was #1 in kurdishstory for 4 times! And #8 in kurdish...