جلشۆرە پیسەکە

1.8K 215 24
                                    


"خۆشەویستەکەم منی ناوێت لەبەر جلشۆرە پیسەکەم،وابیردەکەمەوە ئەو دەزانێت،لەنێو ئەو ھەمووە پارەیە ئەوان ھەموویان شتێکیان لەمن دەوێت،وە ئەو شتەشیان پیشان دەدەم کە من لەژێر کۆنتڕۆل نیم"

گۆرانی جلشۆری پیس "𝗱𝗶𝗿𝘁𝘆 𝗹𝗮𝘂𝗻𝗱𝗿𝘆" لەلایەن 𝗯𝗹𝗮𝗰𝗸𝗯𝗲𝗮𝗿

𝟮

جیمین ھەڵستا،بەتەواوی ھەستی بە پشوودان کرد

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

جیمین ھەڵستا،بەتەواوی ھەستی بە پشوودان کرد.چاوی بە ئەستەم دەکردەوە،ڕوناکی خۆرەکە وای لە ژوورەکەی دەکرد ببریسکێتەوە.

دوێنی شەو،ئاوریشمی سپی،چاوی زێڕین.

سێ شت کە مێشکی ئەویان بەجێ نەدەھێشت ،ھەتا لە خەونەکەشیدا.

دەستی درێژ کردە تەنیشت خۆی ،چاوەڕێ بوو ھەست بە پشتێک و قژێکی درێژ بکات،بەڵام ھیچ لەوێ نەبوو.جگە ھەوا و شوێنێکی بەتاڵ.

ئەو کچەی کە دوێنی ڕۆشت.

ونبوو وەک تروسکەیەک،وای لە ئەو کرد سەرسامم بێت چی ئەگەر ئەو کچە بەڕاستی فریشتە بێت.دروستکراوێکی نێو وێنەکانی خەونەکانی بێت.

یەکەم جار بوو کە ھیوا بخوازێت ،حەز بکات کەسێکی لە تەنیشت بێت کاتێک لە خەو ھەڵدەستێت.

جیمین سەیری مۆبایلەکەی کرد،شۆک بوو کاتێک بینی ١١ ی بەیانیە.ئەو پێویستە لە کۆشک بێت لە کاتژمێر ١ دا.بازی دا لەسەر سیسەمەکەی ،بەرەو گەرماو ڕۆشت .

خۆی کەوتە بەرچاو لە ئاوێنەکەدا،چەناگە کاڵ ڕەنگەکەی بەرز کردەوە بۆ ئەوەی لەنزیکیەوەسەیری ملی بکات، پەڵەیەکی شین ھەڵگەڕاو لەسەر  ملی پیشانی دەدا کە شەوێکی لەگەڵ کەسێک بەسەر بردووە.

جیمین لە تەنھایی لێڕاھاتبوو،دایکوباوکی ھەرگیز گرنگیەکی زۆریان پێنەداوە ،ئەمەش واتا ئەو ھەموو کات خۆی ئاگاداری خۆی بووە،دایەنێکی ھەبوو کە ئەو زیاتر ھۆگری ئەو بوو وەک لە دایک و باوکی ،ئەوان پارەیان پێی دەدا ھەر کاتێک پێوستی بووبێت ،جاروبار دەیان بینێت لە پشووکاندا.

𝗦𝗶𝗹𝗸 𝘀𝗵𝗲𝗲𝘁𝘀|𝗃𝗂𝗆𝗂𝗇Where stories live. Discover now