...:بەڕێزم بەڵام گۆڕەکە هیچ شتێکی تێدا نیە ببوورە
شۆک بووم بە قسەکەی یانی چۆن دەبێ تێیدا نەبێت پزیشکەکان وتیان مردووە بە دەستی خۆم لە ناو گۆڕەکەم کرد یەعنی چۆن تێیدا نیە
جیمین:چ..ی چیی؟
...:بەڕێزم گۆڕەکە بە تاڵە
جیمین:و..واتە چ..چۆن؟
...:بەڕێزم وەرە سەیری بکە بەتاڵە
چووم سەیرم کرد
جیمین:چ.چۆن دەبێت م..ن بە د..دەستی خۆم لەناو گۆڕەکەم کرد
...:بەڵام دیارە تەنیا هەڵیان خەڵەتاندوون چوونکە تێیدا نیە ببوورە ئێمە دەبێ بڕۆین بەختێکی باش
جیمین:چۆن دەبێ تێیدا نەبێت؟
نازانم هەست بە دڵخۆشی بکەم؟ یان خامباری؟ یان ترس؟ یان گریان؟ هەستەکانم تێکەڵ بوون
مۆبایلەکەم هەڵگرت پەیوەندیم بە هانەوە کردجیمین:هان هەر ئێستا شوێنی ئەو پزیشکەم بۆ دۆزەوە کە چوار ساڵ پێش ئێستا نەشتەرگەری بۆ ئانا کرد هەرئێستا
هان:ببەڵێ
پەیوەندیەکەم داخست
چوومە دەرەوە لە گۆڕستانەکە
چوومە ناو ئۆتۆمبێلەکە بەڕێگادا دەڕۆشتم تەنانەت ناشزانم بۆ کوێ دەچم
دوای ماوەیەک هان شوێنەکەی بۆ ناردم
بەرەو ئەو شوێنە بەڕێ کەوتم زۆر دوور نیە لێرەوە
دوای ماوەیەک گەشتم بە باڵەخانەیەکی گەورە بەڵام بەقەد باڵەخانەکەی من گەورەتر نیە کە لێی دەمێنمەوە
چوومە ژوورەوە
لە پرزگەکە پرسیم
جیمین: خاتوو دەتوانی ژووری بەڕێز جی میۆنم بەدەیتێ
...:ببوورە بەڕێزم ئێمە ناتوانین ژمارەکان لە خۆمانەوە بدەین ڕێگە پێنەدراوە
کارتەکەم دەرهێنا لە گیرفانی چاکەتەکەم پیشانیم دا
...:ئێستا
سەری بە مانای بەڵێ جووڵاند
بەناو کۆمپیوتەرەکەی دەگەڕا لەکۆتاییدا
...:بەڕێزم لە ژووری ژمارە 378 لە تابقی 4
جیمین:زۆر سوپاس
بەڕاکردن چوومە ناو ئەسانسۆرەکە
دوای چەن چرکەیەک گەشتم
دەرگای ژوورەکان یەک بەیەک دەگەڕام تاکوو ژمارەکە بدۆزمەوە
لەکۆتاییدا دۆزیمەوە لە دەرگام دا
دوای ماوەیەک کردیەوە
جیمین:سڵاو بەڕێز میۆن
میۆن:تۆ من دەناسیت؟
جیمین:چۆن بە بیرت نایەت منم پارک جیمین خۆشەویستی هان ئانا
تۆزێ بیری کردەوە
میۆن:بەڵام بیرم ناکەوێتەوە
دەزانم ئەو درۆ دەکات چوونکە تۆزێ شڵەژاوە پێوەی دیارە
جیمین:هان ئانا چوار ساڵ پێش ئێستا مرد تۆ پزیشکێ ئەو بووی بە ڕووداوی ئۆتۆمبێل کۆچی دوای کرد
وا خۆی پیشاندا کە بیر دەکاتەوە
میۆن:وەرە ژوورەوە
جیمین:سوپاس
چوومە ژوورەوە پێڵاوەکەم دانا پێڵاوی ناوماڵم لەبەر کرد
میۆن:هان ئانا ناوێکی ناسراوە لام بەڵام ببوورە من ماوەی سێ ساڵە وازم لە پزیشکی هێناوە
مۆبایلەکەم پیشانی دا
YOU ARE READING
sTilL wAitiNg foR yoU
Romanceلە کاتێکدا دەزانم مردووی هێشتا لە چاوەڕوانیدام بۆ تۆ ..... تۆ منت بە جێ هێشت ..... بەڵام لە هەندێک شوێنەوە گوێم لە هەناسەتە ..... فرمێسکە سورەکانم کەوتن ..... بیری بۆنەکەت ئەکەم ..... بۆچی؟ ..... بۆچی؟ ..... زۆر دوور ڕۆشتی؟ ..... وەرەوە ..... دەتوان...