I

3.2K 235 325
                                    






پایزی شاری خۆشەویستی »پاریس« ٢٠٢١

.
.
.
کۆتا قومی لە کووپە قاوەکەی دەستی دا و لە پەنجەرە گەورەو
تەرەکانی قاوەخانەکەوە سەیری دیمەنی باران بارینی دەرەوەی
ئەکرد و ھەناسەیەکی قولی ھەلمژی لەژێر
ھەناسە قورسەکانیەوە چرپاندی

»زستانێکی تریش نزیک بۆتەوە«

لەدوای خۆش کردنەوەی بارانە بە خوورەکە
لە قاوەخانەکە ھاتە دەرەوەو
دەستەکانی کردبۆوە گیرفانی قەمسەلە قاوەیە درێژەکەی و
بۆنی بارانەکەی ئەکرد و بەنێو جەنجالیەکەی پاریسدا
دەرۆیشت راستە تەنھا کاتژمێرێکی رۆژ ماوە بەلام
پاریس ھەمیشە جەنجال و جەمە جمیەتی

لەدوای ماوەیەک لە رێ کردن گەیشتە ئەو شوێنەی مەبەستیەتی
بەبێ ھۆ قاچەکانی وردە وردە ھێزەیان تێدا نەئەما
بەدەستەکانی گەلا و گولە  سیزەکانی
سەر گۆرەکەی لائەبرد و لەگەلیا فرمێسکەکانی وەک ھەمیشە
رێیان ئەکرد و دلۆپ دلۆپ ئەکەوتنە سەر
خۆلی گۆرەکەی پێشی

چەپکێک گولی بەیبونی دانا لەسەر ئەو گۆرەی پێشی
و ھەلسایەوەو لەسەر کورسیە گشتیەکەی تەنەیشت گۆرەکە
دانیشت لەسەر بەرزترین گردی شارەکەوە سەیری دیمەنی خۆر ئاوا بوونی ئەکرد

»بەلێنم پێتدا خەمبارت نەکەم بەلام ببوورە لەوەی ھەموورۆژێک
ئازارت ئەیەم«

دەستەکانی کردە نێو گیرفانی قەمسەلەکەی و تۆمارکەرێکی دەنگی
دەرھێناو خستیەکار

~تۆمار کەری دەنگەکە~

ھھم لە کۆتایدا چاوەکانت کردەوە کوالا خەوالوەکەم
ھھھ ئەزانم لێم تورەی بەرادەیەک رقت لێم دەبێتەوە
کە گوێت لەدەنگم دەبێت
لەمن تورەمەبە جۆنگکووکا من نەمەتوانی ببینم تۆ لەئازاردایت و
ئەمری
من نەمردووم من لەنێو تۆدا ئەژیم
وە ھێشتا بەردەوامم لەخۆش ویستننت تۆش دلخۆشبە بەوجۆرە منیش دلخۆش دەکەیت بەلێنم پێبدە ھەرگیز خەمبار نەبیت
بەلێنم پێبدە بەردەوام بیت لەژیان کردن
بۆتۆ بەھار بەرێیوەیە
بۆ منیش...زستان ھاتووە
من توشی گرێی مێشک بووم وە ماوەیەکی کەمم مابوو لە ژیان
جۆنگکووک بەلام بۆتۆ ھیوایەک ھەبوو ئەویش
پێدانی دلێک بۆتۆ من دلی خۆم پێ بەخشیت بەو جۆرە ھەردووکمان ئەژین
ھەرکات بیری منت کرد تەنھا چاوەکانت دابخەو
بیر لەھەموو ئەو یادگاریانە بکەرەوە کەھەمانە پێکەوە
شەوانە کاتێک ھاتمە نێو خەونەکانت ھەرگیز بەگریانەوە
بەئاگامەیەرەوە ھەرگیز نەکەی خۆری ژیانی من بگریەنی ئەویش چاوەکانی تۆیە من لەنێو تۆدا ئەژیم من لەگەلتم بۆ ھەمیشە
وە ھەمیشە خۆشم ویستی و خۆشم ئەوێیت
من تۆم جێنەھێشتووەو جێشت ناھێلم
خۆشم ئەوێی کەمتر لەدوێنێ و زیاتر لە بەیانی
کیم جۆنگکووک
.
.
.
»کیم تایھیۆنگ«

بە چاوە پرلە فرمێسکەکانیەوە
ئەیروانیە خۆر ئاوابوون و دەرکەوتنی مناگ و ئەستێرەکان
لەگەل ئاوابوونی کۆتا تێشکی خۆر چاوەکانی داخست و
رۆیشت و گەرایەوە مالە بچووکەکەی

ھەرلەگەل کردنەوەی دەرگای مالەکەی
بۆنی خوانی ئێوارەیانی ھەلمژی و چاوەکانی داخست و
منالە ٨ سالانەکانی رایان کرد بۆلای و توند قاچەکانی
باوکیان گرت و ھاوار و خۆشی گەرانەوەی باوکیان
تەواوی مالەکەی گرتبۆوە
چاکەت و کلاوەکەی ھەلواسی
و لەسەر مێزە بچووکی نانخواردن دانیشت و
ھاوسەرە جوانەکەی بە خۆشەویستیەوە
خوانی ئێوارەیانی داناو
پاشان خۆشی و منالاکانی دانیشتن و دەستیان کرد بەنان
خواردن خێزانێکی بچووک بوون بەلام
بەختەوەر و دلخۆش بوون پێکەوە
بۆ ساتێک چاوەکانی چووە سەر دەرگای
دەرەوەیان و ئەیروانیە لێی
دلنیا بوو لەوەی کە تەنھا خەیالی مێشکیەتی و بەس
بەلام رێگەی بە خۆیدا
بۆ ماوەیەکی کەمیش بێ لەو خەیالەدا بمێنێتەوە
ماوەیەکی زۆر دەبێ رووخساری یەکەم
ئەشقی ژیانی نەدیووە ھەرچەنە
ئەمەتەنھا خەیالێکەوە خۆشی دلنیایە لەوەی تەنھا خەیالە بەلام
بەجۆرێک درۆ لەگەل خۆیدا دەکات و
بۆ ماوەیەکی کەم پێکەنین دەبێتە میوانی لێوەکانی
ئەمەشتێکی ئاسای و دووبارە بوو بۆ خێزان و ھاوسەرەکەی
تەنھا بەبێدەنگی بەردەوام بوون لە ژەمە خوانەکەیان و
وردە وردە خەیەلەکی جۆنگکووکیش نەدەماو
دووبارە دەکەوتەوە نێو راستیەکان و ئازار
فرمێسکی چاوەکانی قەتیس کردبوو
و وە بەخەندەیەکی ساختەوە ئەیروانیە
چاوی ھاوسەرە پر خەم و خۆشەویستیەکەی
ئێلێنا

»خواردنەکە زۆر بەتەمامە سوپاس«

چەن وشیەکەی کەمی دۆزیەوە بۆ وتن و سەری داخست و
بە پەژارەوە خواردنەکەی قورگی قوت دەدا
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
خۆی وابریار بوو ئەمە پارتی کۆتای بێ
بەلام ئەو گۆرانیەی سەرەوە ھەموو بیرۆکەکانمی
گۆری و بریارم یا لە کۆتایەکەیەوە بچمەوە یەکەمەکەی
ھیوادارم لەمەبەستم تێگەن و راتان بلێن
بەدلتانە !؟؟
٥٠٠ کۆمێنت و ٧٠ ڤۆت
ئاگاداری مەرجەکان تەواو نەبن پۆست ناکەم
..
..
..
..
Leon

»خۆشەویستیەکەمان« our loveWhere stories live. Discover now