~5~

2.2K 467 155
                                    

.
.
.
Vote
.
.
.

جوانە زۆررر 😂☝....

.
.
.
.
.

دووبارە بوو بە بەیانی هەموویان ڕۆشتن بۆسەر کارەکەیان .....

لای یوناش دەترسا بڕوات .. چونکە دوێنێ هیچوول زۆر توڕە بوو ... یونا دەی وت گەر بڕۆم ئەویش دووبارە خراپ توڕە دەبێت و لێم دەدات بە خراپ ترین شێوە ... وە دەستیشی کەمێ ئازاری هەبوو ...

دواتر لای هات بە دوای وتی کە هیچوول پێی وتوە یونا ببات بۆ کتێب خانە ...

یوناش ڕازی بوو و ڕۆشتن .... 

دووبارە زەنگی درگاکەی کتێبخانە ئاماژەی کرد کە کەسێکی نوێ هاتوە بۆ ئەوێ ...

جیمین نزیک درگاکە بوو .. کە یونای بینی دڵخۆش دیار بوو ... زانی کە هێشتا سەلامەتە ...

یونا بێ ئەوەی سەیری هیچ کەسێ بکات چوو لە سەر کورسیەکە دانشت و دەستی کرد بە تەواو کردنی کتێبەکەی دوێنێی کە مای بو هەمووی بخوێنێتەوە ...

جیمین دەی ویست بڕواتە لای و پێی بڵێ سەلامەتی بەڵام دەیزانی پاسەوانەکەی کە لە لای درگاکە وەستاوە هەر چاوی لەسەر ئەوە .... بۆیە گەڕایەوە سەر کارەکەی ...

دواتر کەمێ رێستیان هەبوو ... جیمین و هۆپی دانشتبوون .... بینیان پاسەوانەکە ڕۆشتە دەرەوە ...

جەیهۆپ :- جیمین .... تۆ دەڕۆی یان من بڕۆمە لای ؟؟؟کچێکی بێ ناز دیارە .. من وای دەبینم هیچ نازێکی پێ نەدرابێ .. حەز دەکەم ببم بە هاوڕێی ..

جیمین :- جارێ زووە بۆ ئەمە ... من دەڕۆم ... بزانم باشە ئەو ..

جیمین هەڵسا و کۆمەڵێ کتێبی زۆر ناوازەی هەڵگرت و بەرەو ڕووی یونا ڕۆشت .... ویستی بڕواتە لای بەڵام شەرمی کرد ڕێک چوو بۆ لای مێزێکی تر کە کەسێکی تری لێیە ...

دواتر کاتی گەڕانەوە هەمو توانای خۆی بە گەڕ خست تا قسە بکات ..

یونا لەکاتێکا کتێبی دەخوێندەوە بێ ئەوەی سەری بەرز کاتەوە وتی:- تکایە هیچ قسەم لەگەڵ مەکە ئەو لای درگاکە وەستاوە ...

جیمین گوێی لێ بوو .. ڕێک درێژەی بە ڕۆشتنەکەی دا .. سەیری لای درگاکەی کرد بینی هاوسەرەکەی لەوێ وەستاوە و بەتوڕەیی سەیری ئەو دەکات ...

(یونا بە شێوەیەکی وا پێی وت تا کەس هەستی پێ نەکات ... جیمینیش هیچ لای نەوەستا کە دەڕۆشت یونا وای وت ئەویش گوێی لێ بوو .. )ِ

جیمین کە سەیری نێوچاوی هیچوولی کرد ... ئاگر لە چاوی جیمین هەڵ کرا .. توڕەییەکی زۆر توشی بوو .. چونکە توانی هێزەکەی لەسەر بەکار بهێنێت ...

(هیچول بەتوڕەیی سەیری جیمینی دەکرد بۆیە توانی ئەو هێزە بەکار بهێنێت )


چوو بۆ لای جەیهۆپ دانشت ...

هۆپی :- چی بوو ؟؟ بۆ وا توڕەی؟ تۆ باشی ؟

جیمین خۆی هێور کردەوە .. نەی توانی شتێکی ئاوا بە هۆپی بڵێت .. چونکە دەزانێت ئەو زۆر سەر شێتە هەموو شتێ دەکات ..

دواتر کات زۆر تێپەڕی .. جیمین لە لای یەکێ لە کارمەندەکان وەستابوو .... پێی دەوت کە چۆن کارەکان بکات .. یونا هات بۆ ئەوێ ... جیمین سەری بەرز کردەوە و کارمەندەکەی تەکیشی سەری بەرز کردەوە ...

یونا :- من ئەم کتێبەم تەواو کرد.... سوودم لێی بینی ... دەتوانم بەیانیش بێم شتێکی تر بخوێنمەوە ؟

کارمەندەکە :- بەڵێ خاتوون زۆر ئاساییە ...

جیمین :- ئێمە هەمیشە لە خزمەتی کڕیارەکانمانین ....... وە خوێنەرەکانیشمان زۆر ڕێزیان لێ دەگرین ... بە هیوای ئەوەی توانی بێتمان دڵت خۆش بکەین خاتوون ...

یونا سەری نێو چاوی جیمینی کرد :- دڵخۆشی ؟ زۆر شتێکی پووچە ...

ڕێک یونا ڕۆشت .... جیمین دەزانێت ئەم کچە بە چی دا ڕۆشتوە .. بۆیە ئاوایە ... وە ئەو هەستێکی زۆر سەیری هەبوو .. هەستی دەکرد یونا شتێکی لێ بەسەر دێت... کە سەری بەرز کردەوە بۆ ئەوەی یونا بانگ بکات .. بینی ڕۆشتوە .. بۆیە هەڵساو ویستی بڕواتە دەرەوە ..

جەیهۆپ هاتە لای خێرا :- چی بووە ؟؟ بۆچی ئاوای ؟؟ شتێ هەیە ؟

جیمین :- ئەو ... ئەو کچە شتێکی بەسەر دێت کەمێکیتر ... دڵنیام .. هەستێکی خراپم هەیە ...

جەیهۆپ :- مەبەستت خاتو یونایە ؟؟؟ ئەوەی هاوسەرە زلەکەی هەیە

جیمین :- کەواتە ناوی یونا یە .. خێرا با بڕۆین ...

هەردووکیان ڕایان کرد بۆ دەرەوە ... یونایان نەبینی ..زۆر گەڕان .. زانیان هیچ نای دۆزنەوە بۆیە گەڕانەوە کتێبخانەکە ..

جەیهۆپ :- لەوانەیە ئیمجارە هەڵە بیت ... گەر یونا شتێکی لێ بهاتبوایە ئەوا لێرە ڕووی دەدا ... وە تۆ خۆت ووت ناتوانم بزانم چۆنە ... دڵنیابە هەڵەیت تۆ ... ئەو باش دەبێت بێ خەم بە ...

جیمین :- هیوا خوازم وابێت ...

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ


هەلاوو ...

شلۆنێک خەرکینە 😂😂

چۆنن باشن .. هەر باش بن ..

ئەم بەشە چۆن بوو ؟

یونا هیچی بەسەر دێت یان جیمین هەڵە بووە ؟

ڤۆت زۆر بی 😐
کۆمێنت زۆر بی 😐
پارتیی نوێ زۆر دەبی 😏😎
ڤۆت و کۆمێنت کەم بی 😑
پارت زۆر کەم دەبی 😈👀

Løvé yøú âll 💜💜💜💜💜

Park Jimin✔️Where stories live. Discover now